"زین" چالاكییه دیجیتاڵییه‌كانی یه‌كده‌خات و گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی هه‌رێمیی له پێناو په‌ره‌پێدانی ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان (IT) داده‌مه‌زرێنێت
"زین" چالاكییه دیجیتاڵییه‌كانی یه‌كده‌خات و گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی هه‌رێمیی له پێناو په‌ره‌پێدانی ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان (IT) داده‌مه‌زرێنێت
گروپی زین ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدان له چالاكییه‌كانی كارپێكردن و بازرگانیدا ئه‌نجامده‌دات، له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ستراتیژیای چالاكییه‌كانی له كایه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئه‌پڵیكه‌یشنه دیجیتاڵییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای تازه‌گه‌شه‌كردوو ره‌خساندوویه‌تی.
گروپی زین به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به به‌شداریكردنی هێنا له چالاكییه‌كانی كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیكردن (MWC)، كه له به‌رواری 28 شوبات تا 3 ى مارس له شاری با‌رشلۆنه به‌ڕێوه‌چوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راگه‌یاند، ئامانجی گروپ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین سوود و ده‌ستكه‌وته له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی زیاتری قه‌باره‌ی چالاكییه بازرگانییه‌كانی له‌و هه‌له ره‌خساوانه‌ی له ئارادان، هاوكات له ئه‌ستۆگرتنی چاره‌سه‌رییه ته‌كنۆلۆژیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كانی بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه و پشتبه‌ستن به ئاراسته دیجیتاڵییه‌كان.
گروپی زین به دروشمی "دروستكردنی داهاتوویه‌كی دیجیتاڵی به‌رده‌وام" و به نوێنه‌رایه‌تی وه‌فدێكی باڵا، كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار، بدر ناصر الخرافي و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و به‌رپرسانى جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكانی زین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری له چالاكییه‌كانی كۆنفڕانسی جیهانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن (MWC) كرد و له میانیدا زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له داهێنه‌رانی ته‌كنۆلۆژیا و ناوه‌ڕۆكی دیجیتاڵی ئیمزاكرد كه بریتبوون له: Huawei ، Ericsson، Nokia، Cisco، Microsoft،AWS ،Dell ، و VMware.
له میانی ئه‌م كۆنفڕانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، زین له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی گه‌شه‌سه‌ندووی نوێ بوو به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ستراتیژیای كاره‌كانی و سوود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ت و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی ئاراسته‌ی رێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕن بۆ كارپێكه‌رێكی دیجیتاڵی.
ئه‌م جۆره چالاكییانه له كاتێكدان كه ده‌ستپێخه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له گرنگیدان به‌و بوارانه‌ی داهێنانی دیجیتاڵی ده‌كه‌ن له زیادبوونی به‌رده‌وامدان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووانه‌ی له گۆڕه‌پانی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی ته‌كنۆلۆژیادا ده‌ركه‌وتوون، هۆكارێكی گه‌وره‌ن بۆ سووربوونی گروپ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه نوێیانه‌ی پارێزگاری له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌شداربوونی زین له كۆنفڕاسه‌كه به‌و قه‌باره فراوانه له چالاكی و رێككه‌وتننامه‌كانی ئاماژه‌یه‌كن بۆ به‌رده‌وامیی كاریگه‌رییه‌كانی له كه‌رتی دیجیتاڵی و پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیدكرن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌یه كه زین هاوكاروانه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گۆڕانكارییه خێراكانی مۆدێلی بازرگانی و پێداویستییه‌كانی قه‌واره حكومییه‌كان.
شایه‌نی باسه، گروپی زین به راگه‌یاندنی ستراتیژیای Sight 4 و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێگه‌ی خۆی له پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا له بازاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چه‌سپاند.
له گۆشه تایبه‌ته‌كه‌یدا له كۆنفڕانسه‌كه، زین كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیا پێشكه‌وتووه‌كه‌ی نمایشكرد، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی دروشمه‌كه‌ی بوون "دروستكردنی داهاتوویه‌كی دیجیتاڵی به‌رده‌وام"، ئه‌وانیش بریتی بوون: خستنه‌ڕووی پلانه‌كانی بۆ پاڵپشتیكردنی ژینگه‌ی بازرگانی و چاره‌سه‌ریی داهێنه‌رانه‌ی پلاتفۆڕمه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی. به‌و پێیه‌ی كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل، زین رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له دروستكردنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له كه‌رتی ئابووریدا.
"زین" له‌و بڕوایه‌دایه گۆڕانكارییه دیجیتاڵییه‌كان له دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان، گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی پێده‌درێت به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا، له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا، كارگه‌رییه‌كی فراوانی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی به‌هێزكردنی كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه، له ئه‌نجامدا په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان له دامه‌زراوه حكومی و كۆمپانیاكان، ده‌بێته هۆی بازدانێكی فراوان له ئاستی كاره‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا.
زین هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی توانا به‌رفراوانه‌كانی بازاڕی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان ده‌دات، به په‌ره‌پێدانی وزه‌كانی له رێگای زیادكردنی پانتایی هاوبه‌شیكردن و گشتگیریكردن له نێو كۆمپانیاكانیدا.
به‌و پێیه‌ی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له ئێستادا به شاده‌ماری ژیانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن داده‌نرێن، بۆیه گروپ پابه‌ندی ئه‌و ستراتیژیایانه‌یه كه بایه‌خ به پلاتفۆڕمی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن.
تێروانینی زین دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی دیجیتاڵی به‌رده‌وامه كه خزمه‌تی تاكه‌كان و كه‌رته بازرگانییه‌كان بكات ئه‌وه‌ش له رێگای دروستكردنی ئه‌زموونێكی شێوه ژیانی دیجیتاڵی، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گۆڕانكاری راگه‌یاندووه، كه تێیدا گرنگی رێچكه سه‌ره‌كییه‌كانی پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندیكردن له خۆگرتووه. زین هه‌وڵی بونیاتنانی قه‌واره‌یه‌كی هه‌رێمی ده‌دات بۆ رووماڵكردنی بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك بازرگانی ئه‌لیكترۆنی، ناوه‌ڕۆكی دیجیتاڵی، رێكلام، یارییه‌كان و په‌ره‌پێدانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی مۆبایل.
زین دركی به‌و راستییه كردووه كه خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كی گۆڕاو و باش ئاماده‌كراو، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ سوودبینین له ده‌رفه‌ته نوێیه‌كانی بازرگانی.
ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی ئه‌م دواییانه زین له گۆڕه‌پانی دیجیتالیدا ئه‌نجامیدا، بوونه مایه‌ی زامنكردنی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی دارایی باش و به‌رده‌وام بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان، چوونكه خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان، ده‌رفه‌تێكی گه‌شه‌سه‌ندوو له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن و هه‌ر له‌م پێناوه‌دا گروپی زین به خێرایی چاره‌سه‌رییه دیجیتاڵییه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی شاره زیره‌كه‌كانى راگه‌یاند، و چووه نێو پڕۆژه‌ی B2B و دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش له میانی خستنه‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه خۆشگوزه‌رییه‌كان.
گروپی زین گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری به خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان داوه، چوونكه رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌كنۆلۆژی دارایی "فینتك" پێشكه‌شیده‌كات، له گشتگیریی دارایی، وای كرد گروپ هه‌نگاوی له پێشینه بنێت و وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا بكات له پێناو جێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنانه.
گروپی زین وایده‌بینێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای دارایی تا ئێستا له ئاستی پێشبینیكردنه‌كاندا نیه، ئه‌مه‌ش ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی كه‌رتی پڕۆژه‌كان و كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێشبینییه‌كان ئه‌رێنین بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی زیادبوونی به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه بانكییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، وپشتبه‌ستن به ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی، هه‌ر له ده‌ستپێكی ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌می بانكی دیجیتاڵییه‌وه.
گروپ، له هه‌وڵدایه بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی له رێگای دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین بانكی دیجیتاڵی، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن، له پێناو دامه‌زراندنی "بانكی ركابه‌ر" له ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌تی دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی (فینتك) به‌ده‌ستیهێنا له رێگای كۆمپانیای "تمام" (پلاتفۆڕمی قه‌رزی بچووك له سعودیه) و هه‌روه‌ها زین كاش له عێراق و ئوردن و خزمه‌تگوزاری "M- Gurush" له باشوری سوودان، ئه‌م پلاتفۆڕمانه توانیان 1.5 ملیۆن كڕیاریان به‌لای خۆیاندا رابكێشن و زیاتر له 25 ملیۆن مامه‌ڵه‌یان تۆماركردووه هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كان زیاتر له 2.3 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
زین ئه‌و راستییه ده‌زانێت كه ته‌كنۆلۆژیای دارایی خاوه‌نی ئامرازی پێویسته بۆ گۆڕینی ژیانی هاوڵاتیيان و كۆمه‌ڵگاكان، هه‌روه‌ها گومانی له‌وه‌دانیه كه كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل له ئێستادا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای داراییدا.
گروپی زین، به‌م دوایانه ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی له بواری وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌دا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له رێگای راگه‌یاندنی بڕاندێكی بازرگانی نوێ له‌م بواره‌دا به ناوی Zain esports، ئه‌م هه‌نگاوه بووه هۆی هاتنه‌ئارای گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست له پلاتفۆڕمه‌كانی پرۆگرامسازی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان (API) دواتر بووه هۆی دامه‌زراندنی بڕاندی بازرگانی Dizlee كه تایبه‌تمه‌نده له بواری خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی وه‌ك: خزمه‌تگواری پاره‌دانی راسته‌وخۆ، و په‌یامگه‌یاندن و خزمه‌تگوزاری دۆكیۆمێنتی دیجیتاڵی.