"زين" خەڵاتی باشترین دەستپێشخەریی تواناسازیی ئافرەتان (WE) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستدەهێنێت

November 06, 2019

دوبەی 23 ی ئۆکتۆبەری 2019:

گرووپی زین خەڵاتی باشترین دەستپێشخەریی تواناسازیی ئافرەتانی (WE) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا بەدەستهێنا، ئەمەش لەمیانی چالاکییەکانی ئاهەنگی ساڵانەی دابەشکردنی خەلاتەکانی گۆڤاری Entrepreneur دا بوو، کە بەمدواییانە لە دوبەی بەڕێوەچوون.

گرووپی زین لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردووەتەوە خەلاتەکە "ئەو پلانانەی بەدەردەخات کە بۆ یەکسانی نێوان هەر دوو رەگەز ئاراستەدەکرێن، ئەو پلانانەی لە باڵاترین ئاستەکانی کارگێڕیی باڵاوە پاڵپشتیدەکرێن، بەو پێیەی دەستپێشخەریی (WE) وەك بەشێك لە ستراتیژییەتەکەی دادەنرێت، گرووپ باوەڕی وایە پاڵپشتیکردنی جۆراوجۆریی لە نێوان هەر دوو رەگەزدا، نایاببوون و جیاوازییەکی کێبڕکێکار دەهێنێتەئاراوە و خواست و تموحی ستراتیژیمان خێراتر دەکات لە رۆشنایی بەخشین بە هەلی گەشەکردنی گەورە لە گۆڕەپانی دیجیتاڵیدا.

زین کۆمپانیای پێشەنگ لە بوارەکانی داهێنانی دیجیتاڵی لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا هێما بۆ ئەوە دەکات کە سوورە لەسەر ئەوەی هەوڵەکانی بە ئاراستەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ببات، ئەمەش لە سۆنگەی هەستکردنییەتی بەوەی دروستکردنی بەها بۆ کۆمەڵگا، بێگومان سوودی هاوبەشی دەبێت، باسیشی لەوە کردووە کە دەستپێشخەریی تواناسازیی ئافرەتان (WE) لەم چوارچێوەیەدایە و ئامانجەکەیشی بریتییە لە بەدیهێنانی یەکسانی لە نێوان هەردوو رەگەزدا.

بەپێی راگەیەنراوەکە گرووپ رژدە لەسەر گەرەنتی تێکەڵکردنی ئاستەنگە سەرەکییەکان لە ستراتیژییەتی کارەکانیدا وەك بەشێك لە بەرپرسیارییەتی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی پاڵپشتیکەر، ئەمەش لەپێناو بەرگرتن لە ئاستەنگ و لایەنەکانی کەمتەرخەمی و چارەسەرکردنیان، کۆمەڵگاکانی کار هاندەردەبن و چاڵاکی کارە جەوهەرییەکانیان بە ئاراستەی چەند پرسێك دەبات کە پێویستیان بە هاوکاریی و سپۆنسەرکردن هەیە، لە سەرووی هەمووشیانەوە تواناسازیی ئافرەتان دێت.

جێی باسە گۆڤاری Entrepreneur یەکێکە لەو گۆڤارە نێودەوڵەتییانەی بایەخ بە بوارەکانی پێشەنگیی کارەکان و دەستە حکومییەکان و عاشقانی تەکنەلۆژیا و خاوەن کۆمپانیا تازە پێگەشیتووەکان دەدات، وەك رێنیشاندەری خاوەن پڕۆژەکانی ناوچەکە وایە، هەروەها لە داهاتوودا گرنگی بە سەرکردەکانی کارە بازرگانییەکان دەدات، بەو کەسانەیشی کە بەدوای نایابی و جیاوازبووندا دەگەڕێن لە رێگەی دامەزراندنی هەندێك کاری تایبەتی خۆیان و دانانی بڕاندی بازرگانی جیهانیی، بە تایبەت لە هەردو بواری ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیای زانیارییدا.

مەریەم سەیف سەرۆکی جێبەجێکاری جۆراوجۆری و لەخۆگرتن لە گرووپی زین وتی" دەستپیشخەریی (WE) تایبەت بە ئاراستەکردنی هەوڵەکانی گرووپ بەرەو جۆراوجۆریی نێوان هەردوو رەگەز، بیرۆکەی بەدر ئەلخورافی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگیڕیی و سەرۆکی جێبەجێکارە، ئەو دەستپێشخەرییە پاڵپشتی و سپۆنسەریی زیاتری بەدەستهێناوە و خەریکە دەبێتە میحوەرێکی سەرەکی لە بەرەوپێشبردنی ژینگەی کارەکانی زین، بەو پێیەی رۆڵێکی کارای هەیە لە زیاترکردنی بەشداریی ژنان لە کارەکانی سەرکردایەتیکردن و دروستکردنی بڕیاردا".

خاتوو مەریەم سەیف وتیشی "زۆر خۆشحاڵبووین بەم رێزلێنانە لەلایەن دامەزراوەیەکی پایەبەرز لە بوارەکانی پێشەنگی کارەکان و کۆمپانیا تازە پێگەیشتووەکان، ئەو خەڵاتە زیاتر هانمان دەدات لای خۆمان بەرەوپێشچوونی زیاتری وەزیفی ئافرەتان بەدەیبهێنین، کە لای خۆیەوە رۆڵی دەبێت لە زیاترکردنی توانا و لێهاتوویی بەرهەمهێنان و باشترکردنی ژینگەی کار بەشێوەیەك سیمای پەرۆشیی و داهێنانی هەبێت".

گرووپی زین پێشتر لە ساڵی 2017 دەستپێشخەریی تواناسازیی ئافرەتانی راگەیاندووە، بە ئامانجی گرتنەبەری هەنگاوی راستەقینە بە ئاراستەی جۆراوجۆریی لە نێوان هەردوو رەگەز و بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی رەگەزی ژنان، بۆ ئەوەی ژنان رۆڵی کارایان لە بەرەوپێشبردن و سەرکردایەتیکردنی دامەزراوەکاندا هەبێت، بە ئاراستەی بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانیان، زین هەوڵدەدات تا ساڵی 2020 پۆستەکانی سەرکردایەتی ژنان زیاد بکات لە 14.5٪ بۆ 25٪ ، زین هەوڵی بەدیهێنانی ئەمە دەدات، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و زیاترکردنی هاندان و درکپێکردنێکی تەواو لە رۆشنبیریی و کەلتوری ژینگەی کار.

زین پرۆگرامێکی نوێی بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی ناوخۆی داناوە، لەگەڵ هەماهەنگی سیستمی سەرچاوە مرۆییەکانی، یەکێك لە ئامانجەکانی پاڵپشتیکردن و تواناسازیی ئافرەتانە (ئەو دایکانەی تاکو تەمەنی منداڵەکانیان دەگاتە چوار ساڵی) بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی توانا و لێهاتوویی و بەرهەمهێنانی پێویست، بە گوێرەی ستراتیژییەکانی کار، ئەمەش هەنگاوێکە بەهۆیەوە یارمەتیدەری خانمانی کارمەند دەبێت لە کارکردن (دایکان) لە بەدەستهێنانی مۆڵەتی دایکایەتی بە مووچەوە و بۆ ماوەی چوار مانگ، هەروەها رەخساندنی دەرفەت بۆ ئەوان و کار بە سیستمێکی کارکردنی ئاسانکراو بکەن لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار، بەو ئامانجەی هاوسەنگییەکی گونجاو لە نێوان لایەنە کۆمەلایەتی و ئەرکە پیشەییەکاندا بەدیبێت.

زین سووربوونی خۆیشی دووپاتکردەوە لە بەرەوپێشبردنی سەرتاپای سیستمی بەڕێوەبردنەکەی کە مەبەست لێی باشتربوونی بەردەوام و بەرەوپێشچوون و بەرزبوونەوەیە، لە یەکسانی نێوان هەردوو رەگەزەکەشدا دەستکەوتی راستەقینەی بەدەستهێناوە، تێیدا رێژەی نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە ئەرك و وەزیفەکانی سەرکردایەتیکردن لە 14.5% زیادیکردووە بۆ 15.5%، هەروەها ژمارەی ئەو خانمانەی کە پۆستەکانی سەرۆکی جێبەجێکاریان بەدەستەوە لە 6 بۆ 12 زیاد بووە بە رێژەی 100%.

روونیشیکردەوە کە کۆمپانیای زین ی سعودییە لە تواناسازیی ژنان لە ژینگەی کارەکانیانیدا بەرەوپێشچووە، بەوەی کۆمپانیا بەمدواییانە کادیر و سەرکردەی ژنی لە پۆستەکانی سەرۆکی جێبەجێکاری کەرتەکانی سەرچاوە مرۆییەکان و کاروباریی دەرەکی دامەزراندووە، هەروەك کۆمپانیای زین ی عێراق خانمێکی وەك سەرۆکی جێبەجێکاریی سەرچاوە مرۆییەکان دامەزراندووە، بە شێوەیەکی گشتی وەزیفەکانی بەڕێوەبردنی نێوەندەکان بۆ ژنان بە رێژەی 40٪. زیادیکردووە.

ئامانج لە چاڵاکییەکانی تواناسازیی ئافرەتان ئیلهامبەخشین و رۆشنبیرکردنی پسپۆڕانی زانستی داتاکان و پاڵپشتیکردنی ئافرەتانی عەرەبییە لەم بوارەدا، هەروەها رەخساندنی دەرفەتە بۆیان تاکو دواترین پێشهات و گۆڕانکارییەکان بزانن و گوێیان لە نوێترین توێژینەوەکانی بواری زانستی داتاکان بێت، بەهەمان شێوە بۆ ئەوەی ئاگاداریی نوێترین ئەو میتۆد و میکانیزمانە بن کە دامەزراوە پێشەنگەکان بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە زانستی داتاکان بەکاری دەهێنن، هەروەها بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ شارەزا و پسپۆڕانی ئەو بوارە.