گروپی زین رایگه‌یاند، پلاتفۆڕمه‌كه‌ی "دِزلي" چووه نێو هه‌ماهه‌نگییه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆگرامی "أهلاً يا سمسم" ی سه‌ر به "وۆركشۆپی سمسم"، كه به‌رنامه‌یه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و به دواداچوون بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی بسمة و جاد ده‌كات، كه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی جیهانه‌كه‌یاندان.
- هه‌ماهه‌نگییه‌كه ده‌بێته هۆی سوود گه‌یاندن به به‌شداربووانی زین له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
گروپی زین رایگه‌یاند، پلاتفۆڕمه‌كه‌ی "دِزلي" چووه نێو هه‌ماهه‌نگییه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆگرامی "أهلاً يا سمسم" ی سه‌ر به "وۆركشۆپی سمسم"، كه به‌رنامه‌یه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و به دواداچوون بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی بسمة و جاد ده‌كات، كه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی جیهانه‌كه‌یاندان.
زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاشكرایكرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كه‌ی نێوان "دِزلي" و "وۆركشۆپی سمسم" له ئه‌نجامی په‌رۆشی كۆمپانیاوه دێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی چواره‌می په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، كه تایبه‌ته به دابینكردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و سوودبه‌خش بۆ هه‌مووان، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌دا، ناوه‌ڕۆك و كه‌سایه‌تییه‌كانی "أهلاً سمسم"، به‌رده‌ستده‌بێت له ئه‌پڵیكه‌یشنی Zain Kids بۆ به‌شداربووانی زین له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی: كوێت، سعودیه، عێراق، ئوردن، به‌حڕه‌ین، و هه‌روه‌ها به‌شداربووانی كۆمپانیای عمانتێل.
شایانی باسه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ دوو له ئامانجه‌كانی گروپی زین له پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان به كواڵیتییه‌كی به‌رز له رێگای پلاتفۆڕمی "دزلی"یه‌وه، له هه‌مان كاتدا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی دامه‌زراوه‌یی تایبه‌ت به گروپی زین. به‌رنامه‌ی "أهلاً یا سمسم" له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌رنامه‌كانی "افتح یا سمسم" و"شارع سمسم" په‌ره‌یپێدراوه، و ناوه‌ڕۆكی تایبه‌ت به په‌روه‌رده و فێركردنی منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، بە تایبەت ئەوانەی بەهۆی ململانێ و ئاواره‌ییه‌وه زیانیان بەرکەوتووە. به‌رنامه‌ی "أهلاً یا سمسم" به‌شێكه له ده‌ستپێخه‌رییه‌كی مرۆیی فراوان به هه‌مان ناو، و ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵه، "وۆڕكشۆپی سمسم" هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی بواری په‌روه‌رده و خۆشگوزه‌رییه، هاوكات ناوێكی دیار و ناسراوه له ته‌واوی كیشوه‌ره‌كانی جیهان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گروپی زین دووپاتیكرده‌وه، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كۆمپانیا، چاره‌سه‌رێكی دوولایه‌نه له خۆده‌گرێت به ئامانجی دابینكردنی ناوه‌ڕۆكی دیجیتاڵی به كوالیتییه‌كی به‌رز بۆ گه‌نجان، له هه‌مان كاتدا، زامنی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام ده‌كات، له‌م پێناوه‌دا گروپ هه‌وڵه‌كانی چڕترده‌كاته‌وه له‌م بواره‌دا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌موو منداڵێك له ناوچه‌كه‌دا بتوانن سوود له په‌روه‌رده‌یه‌كی باش وه‌ربگرن، له هه‌ر كوێیه‌كدابن.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، رینیه سیلایا، جێگری سه‌رۆكی پرۆگرامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وۆڕكشۆپی سمسم رایگه‌یاند "مایه‌ی خۆشحاڵییه ورۆكشۆپی سمسم ده‌چێته نێو هه‌ماهه‌نگییه‌وه له‌گه‌ڵ گروپی زین، له چوارچێوه‌ی Zain Kids دا. منداڵان ده‌توانن سوود له ناوه‌ڕۆكی په‌روه‌رده‌ییه‌كی گشتگیر وه‌ربگرن له پرۆگرامی أهلاً یا سمسم. پرۆگرامه‌كه ناوه‌ڕۆكێكی په‌روه‌رده‌یی سوودبه‌خش پێشكه‌شكده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی پێشخشتنى لێهاتوویه‌كانی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی زیره‌كتر و به‌هێزتربن".
گروپی زین، ده‌ستڕاگه‌یشتن به ناوه‌ڕۆكی په‌روه‌رده‌یی به گرنگ ده‌زانێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی، به تایبه‌ت پاش ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی په‌تای كۆرۆنا به دوای خۆیدا هێناویه‌تی، هه‌روه‌ها بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی گشتگیری دیجیتاڵی به بابه‌تێكی گرنگ و له پێشینه‌یی داده‌نێت. ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه، په‌ره به ناوه‌ڕۆكی "أهلاً سمسم" ده‌دات، و هه‌روه‌ها بازنه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی گروپی زین فراوانتر ده‌كات له پێناو ئاسانكاری و به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجان.
جێی ئاماژه‌پێكردنه، لایه‌نی ته‌كنیكی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه گشتگیره، له‌لایه‌ن كۆمپانیای Digital Virgo دابینكراوه، كه هاوبه‌شی متمانه‌پێكراوی پلاتفۆڕمی "دِزلي"یه تایبه‌ت به زین.