گروپی زین رایگه‌یاند قه‌واره‌یه‌كی نوێی وه‌به‌رهێنانی به‌ناوی "زین ڤینچه‌ر" راگه‌یاند، قه‌واره‌كه به‌رپرسیار ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانی گروپ، وه‌ك گه‌ڕان به دوای باشترین هه‌لی وه‌به‌رهێنان له كار و بازرگانی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان و سه‌رمایه‌ی سه‌ركێشی و ته‌كنۆلۆژییای دارایی "ڤینتێك" و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی ته‌كنۆلۆژی، هاوكات له‌گه‌ڵ تیشك خستنه‌سه‌ر داهێنانی دیجیتاڵی خێرا گه‌شه‌كردوو.
به‌در خورافی: راگه‌یاندنی "زین ڤینچه‌ر" هه‌لی زیاترمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت له ژینگه‌ی كار و بازرگانییه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان له ئاستی جیهاندا
- "Swvl" یه‌كه‌م كۆمپانیای یونیكۆرنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه به‌هاكه‌ی به 1 ملیار دۆلار له لیستی ناسداكدا ده‌خه‌ملێنرێت
- "PIPE" یه‌كێكه له گرنگترین كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆژیای دارایی له بازاڕه‌كانی جیهاندا
گروپی زین رایگه‌یاند قه‌واره‌یه‌كی نوێی وه‌به‌رهێنانی به‌ناوی "زین ڤینچه‌ر" راگه‌یاند، قه‌واره‌كه به‌رپرسیار ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانی گروپ، وه‌ك گه‌ڕان به دوای باشترین هه‌لی وه‌به‌رهێنان له كار و بازرگانی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان و سه‌رمایه‌ی سه‌ركێشی و ته‌كنۆلۆژییای دارایی "ڤینتێك" و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی ته‌كنۆلۆژی، هاوكات له‌گه‌ڵ تیشك خستنه‌سه‌ر داهێنانی دیجیتاڵی خێرا گه‌شه‌كردوو.
هه‌روه‌ها گروپی زین ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ركه‌وتووبووه له داخستنی مامه‌ڵه‌كانی وه‌به‌رهێنان، له رێگای ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای Pipe (تایبه‌تمه‌ند له ته‌كنۆلۆژیای دارایی) و كۆمپانیای Swvl (تایبه‌تمه‌ند له خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ری) ئامانج له ئیمزاكردنی ئه‌و یاداشته پاڵپشتیكردنی گه‌شه‌ی بازرگانییه له بازاڕه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان.
كۆمپانیای زین پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان روونیكرده‌وه، كۆمپانیای Pipe تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی (به‌رده‌وام له خێرا گه‌شه‌كردندایه) بنكه‌كه‌ی له ویلایه‌تی میامی ئه‌مریكایه و یه‌كه‌م سه‌كۆی بازرگانی داهاتی دووباره‌بووه‌وه‌ی جیهانه و به‌م دواییانه و به ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك له ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2020، به‌هاكه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه یه‌كێك بێت له خێراترین كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی له گه‌یشتنی به‌م به‌هاپێدانه له مێژوودا.
هه‌روه‌ها گروپ رایگه‌یاند كۆمپانیای سویڤڵ "Swvl" كه بازدانێكی جۆرایه‌تی له خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له جیهاندا كردووه و له ئێستادا به‌هاكه‌ی 1 تریلیۆن دۆلاره، یارمه‌تیده‌ره له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه (پاڵپشت به نوێترین ته‌كنیك) و خستنه‌گه‌ڕی نمایش و خواستی په‌یوه‌ندیدار به گواستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه ئاڵۆزه‌كان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی فراوان یارمه‌تی تواناسازی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگا بێبه‌شكرا و هه‌ژاره‌كان كردووه له رێگای دابینكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه به شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و گونجاو و پارێزراو هاوكات به نرخێكی گونجاو، كۆمپانیای ناوبراو له ئێستادا له 10 شاری هه‌ریه‌ك له بازاڕه‌كانی: ئیماڕات، سعودیه، ئوردن، میسر، كینیا و پاكستان كار ده‌كات.
وا بڕیاره كۆمپانیای "Swvl" له كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌وه بكرێته كۆمپانیایه‌كی گشتی و پشكه‌كانی بخرێنه فرۆشتنی ئاشكراوه ئه‌مه‌ش پاش یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Queens Gambit (كۆمپانیایه‌كه ژنان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن) به هه‌ماهه‌نگی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی ئاجلیتی و Luxor Capital و گروپی زین، هه‌روه‌ها پشكی ئه‌و كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه ب 1.5 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت و له بۆڕسه‌ی ناسداكدا تۆماركراوه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه "Swvl" تاكه كۆمپانیای بواری گواستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه كه له بۆڕسه‌ی ناسداكدا تۆماركرابێت، و پێشبینیده‌كرێت داهاته‌كانی بگاته 445 ملیۆن دۆلار و ئه‌و داهاتانه‌ش گه‌شه‌ی كۆمپانیاكه خێراتر ده‌كات له فراوانكردنی جوگرافیای كاره‌كانی له 20 وڵاتی جیهانیدا تا ساڵی 2025، ئامانجی كۆمپانیاكه‌ش ئه‌وه‌یه داهاتی ساڵانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته 1 ملیار دۆلار.
له‌م باره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین به‌ڕێز به‌در ناسر خوارفی ووتی "دامه‌زراندنی (زین ڤینچه‌رز" هه‌نگاوێكی تره له ستراتیژیای چالاكییه‌كانمان (Sight4)، كه ئامانجی گۆڕینی گروپه بۆ كارپێكه‌رێكی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی گشتگیر"
هه‌روه‌ها خورافی روونیكرده‌وه و ووتی" له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه له رێڕه‌وی وه‌به‌رهێنان، قه‌واره‌ی سه‌رمایه‌ی به‌شداربوو، كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاته‌كانمان هه‌یه له‌و كه‌رتانه‌ی تازه گه‌شه‌یانكردووه، هه‌روه‌ك ده‌بینین قه‌واره‌یه‌كی نوێ داده‌مه‌زرێنین كه وه‌به‌رهێنانه‌نه‌كانمان به فه‌رمی بكات، بۆیه پێشبنینی ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیمان بدات بۆ دروستكردنی به‌هایه‌كی راسته‌قینه بۆ خاوه‌ن پشكه‌كانمان.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خورافی ووتی "ئێمه زۆر به‌جۆش و خرۆشین، و باوه‌ڕمان وایه وه‌به‌رهێنانانه‌كانی (زین ڤینچه‌رز) له دامه‌زراوه خێرا گه‌شه‌كردووه‌كاندا له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك (كۆمپانیای Pipe و Swvl) به‌ها بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات، ئێمه به په‌رۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین رۆڵی سه‌ره‌كی له ستراتیژیای كاره‌كانیاندا ببینین و ئه‌مه‌ش هانمان ده‌دات بایه‌خدانه‌كانمان زیاتر بكه‌ین به‌رامبه‌ر ژینگه‌ی كار و بارزگانییه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ده‌رباره‌ی وه‌به‌رهێنان له كۆمپانیای Swvl خورافی دووپاتیكرده‌وه گروپی زین له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی گه‌وهه‌ری ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ چوونه ناو ئه‌م وه‌به‌رهێنانه قۆسته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌م وه‌به‌رهێنانه به‌شێكه له رێڕه‌وی ئێستای گروپ له بواره‌كانی به‌رده‌وامیی و جۆرایه‌تی و گشتگیريی، هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌به‌رهێنانه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانج و خواسته ستراتیژییه‌كانی كار و بازرگانی گروپ له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه پشتیوانیكردنی ژێرخانی گواستنه‌وه‌ی نیشتیمانی، باشتركردنی گواستنه‌وه، هه‌بوونی تایبه‌تمه‌نی ناوازه له خزمه‌تگوزارییه‌كه‌دا، به‌رده‌وامیی و فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام، به‌هێزكردنی توانا و سه‌لامه‌تی ئافره‌تان و دواینییان دروستكردنی په‌یوه‌ندی و دراوسێیه‌تی بێ سنوور له‌و شوێنانه‌ی زین خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شده‌كات.
له كۆتایی ووته‌كانیدا خورافی رایگه‌یاند به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته گروپی زین كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له ستراتیژیای بازرگانی كۆمپانیاكه ده‌گێڕێت و ده‌بێته به‌شێك له رێڕه‌وی گه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمپانیای Swvl و پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری ده‌بێت له نووسینه‌وه‌ی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له جیهاندا.