- ستراتیژیای "4WARD"، رێگا بۆ زین خۆشده‌كات، ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌ربگێڕێته سه‌ر به‌های قازانجی به‌رده‌وام - ستراتیژیای "4WARD" له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی پلانه ستراتیژییه‌كانی گروپ له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا بونیادنراوه - كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری ته‌واوی كۆمپانیاكانی گروپی زین له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌چوو - ستراتیژیا نوێیه‌كه، گرووپی زین ده‌گه‌یه‌نێته ئامانجه‌كانی كه بریتین له "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام _ ژیانێكی جوانتر" - گروپی زین ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی هه‌رێمی راده‌گه‌یه‌نێت به ئامانجی فراوانبوون و گه‌شه‌ی زیاتر له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه
- ستراتیژیای "4WARD"، رێگا بۆ زین خۆشده‌كات، ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌ربگێڕێته سه‌ر به‌های قازانجی به‌رده‌وام
- ستراتیژیای "4WARD" له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی پلانه ستراتیژییه‌كانی گروپ له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا بونیادنراوه
- كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری ته‌واوی كۆمپانیاكانی گروپی زین له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌چوو
- ستراتیژیا نوێیه‌كه، گرووپی زین ده‌گه‌یه‌نێته ئامانجه‌كانی كه بریتین له "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام _ ژیانێكی جوانتر"
- گروپی زین ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی هه‌رێمی راده‌گه‌یه‌نێت به ئامانجی فراوانبوون و گه‌شه‌ی زیاتر له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه
17 دیسه‌مبه‌ری 2024:
گرووپی زین ستراتیژیایه‌كی نوێ "WARD4"، له ژێر دروشمی پێشكه‌وتن به ئامانجه‌وه – راده‌گه‌یه‌نێت بۆ گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی تا 2023.
گرووپی زین ئاشكرایكرد، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نوێی كاركردنی خۆیدا ستراتیژییای "WARD4" په‌سه‌ندكرد، و بڕیاره بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و تا 2030 كاری پێ بكات. له میانی ئه‌م ستراتیژیا نوێیه‌دا، زین په‌ره به "به‌رده‌وامیی، و خێرایی، گه‌شه‌پێدانی تواناكانی و بونیادنانی بنه‌ما جێگیره‌كانی" ده‌دات، به پشتبه‌ستن به بنه‌ماكانی ستراتیژیای پێنج ساڵه‌ی رابردووی خۆی "Sight4".
راگه‌یاندنی ستراتیژیا نوێیه‌كه، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕی گرووپی زین بوو، له هۆتێل فۆرسیزن به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گرووپی زین بدر ناصر الخرافي و سه‌رۆكانی جێبه‌جێكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی گروپی زین له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا.
زین روونیكرده‌وه، ئامانجی ستراتیژیا نوێیه‌كه، به‌هێزكردنی پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی كۆمپانیایه له ئاستی هه‌رێمه‌كه و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی دیمه‌نی دیجیتاڵی و ئاراسته‌كردنی كاره‌كانی به‌ره‌و بونیادنانی گه‌وره‌ترین "جه‌مسه‌ری ته‌كنۆلۆژی" له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به ئامانجی (په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌یی _ ژیانێكی جوانتر) كه كارده‌كات بۆ: تێپه‌ڕاندنی چاوه‌ڕوانییه‌كان، و پێشكه‌شكردنی ئه‌زموونێكی ناوازه بۆ كڕیاران و كۆمپانیاكان و حكومه‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگاكان. گوومانی تێدانیه، پێشخستنی ستراتیژیای بازرگانی ئامانجدار كه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر و به‌رده‌وام بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان.
گروپی زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ستراتیژیای "WARD4"، پشت به چوار پایه‌ی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت له‌وانه: دڵخۆشی كڕایارن، خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان، ئامانج و بڕیاردان، گه‌شه‌ی هاوبه‌ش، چوونكه چیتر ته‌نها ره‌زامه‌ندبوونی كریاران ئامانجمان نیه به‌ڵكو ئامانجی گه‌وره‌ترمان هه‌ستكردنیانه به دڵخۆشی و زیادبوونی هاوسۆزی و دڵسۆزییانه بۆ بڕانده بازرگانییه‌كه‌یان، و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌ی بازرگانی.
زین ووتیشی، ئه‌م پایه سه‌ره‌كییانه تیشكده‌خه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خێراكه‌ر و ئامانجیان لكاندنی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵییه به ته‌واوی بواره‌كانی بازرگانی و تێكه‌ڵكردنی زیره‌كی ده‌ستكرد و داهێنانه‌كان و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی وه‌ك بناغه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ خێراكردنی گۆڕانی دیجیتاڵی و هه‌روه‌ها تیشكخستنه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گه‌شه‌كردنی هاوبه‌ش له رێگای به‌هێزكردنی تواناكانی كارمه‌ندان و بونیادنانی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌پێدانی كاری به كۆمه‌ڵ و به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری و كاری پێكه‌وه‌یی.
گروپی زین له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ستراتیژیای Sight4 راگه‌یاند، به ئامانجی هه‌نگاونان له دابینكه‌رێكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ پێشه‌نگێك له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن و كه‌رتی دیجیتاڵی، زین له میانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژیایه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و توانی پارێزگاری له كار و چالاكییه‌كانی بكات له به‌رامبه‌ر ئاڵنگارییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووری و ئاساسیشییه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گرووپی زین بدر ناصر الخرافي رایگه‌یاند "راگه‌یاندنی ستراتیژیا نوێیه‌كه‌مان "WARD4"، نیشانه‌ی پابه‌ندبوونمانه به شێوازی كاری دامه‌زراوه‌ییمان، و دووپات له گرنگی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و شاره‌زایی و زانیارییه‌كان ده‌كاته‌وه له نێوان كۆمپانیاكانی زین، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌ی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و نموونه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له گۆڕه‌پانی رێكخراوه‌یی له ئاستی هه‌رێمه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه".
هه‌روه‌ها الخرافي ووتی " ستراتیژیای "WARD4" نه‌خشه‌رێگایه‌ك دابینده‌كات بۆ رێنماییكردن و پێشخستنی پلانه‌كانی گروپی زین بۆ فراوانكردنی بنكه‌ی كاره بازرگانییه‌كان له رێگای بایه‌خدان به هه‌مه‌چه‌شنی جه‌مسه‌ریی له به‌شێكی زۆر له كه‌رت و بواره‌كاندا و هه‌روه‌ها تیشكخستنه سه‌ر پرۆگرامی هاوكاری، و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شیكردن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ بونیادنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهێنراون هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی كاری زیاتر به ئامانجی گه‌شه‌ثيَداني درێژمه‌ودا".
له به‌رده‌وامی ووته‌كانیدا الخرافي روونیكرده‌وه " كاتێك باس له هاوكاری و پشتبه‌ستن به چاره‌سه‌ری ته‌كنۆلۆژی ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت تواناكانی كاركردنمان له‌گه‌ڵ ئامانجه ستراتیژییه‌كانمان بگونجێنین له پێناو وه‌رگێڕانی ده‌ستكه‌وته‌كانمان بۆ به‌های قازانجی به‌رده‌وام، و ئه‌مه‌ش به هاتنه ئارای پێگه‌یه‌كی كێبڕكێی ناوازه به‌دێدێت له پیشه‌سازی و بواره په‌یوه‌ندیداره‌كان".
الخرافي، سوپاس و پێزانی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ربڕی كه رۆڵێان له سه‌ركه‌وتنی پلانه ستراتیژییه‌كانی گروپی زین هه‌بوو له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، به‌و پێیه‌ی كار و چالاكییه‌كانی گروپ له‌و ماوه‌یه‌دا ئامانجی به‌رهه‌مدارییان هه‌بووه و بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گرووپ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تۆكمه بوه‌ستێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاسۆی نوێی گه‌شه‌كردن.
هه‌روه‌ها الخرافي ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتووبووین له دروستكردنی ئیكۆسیسته‌مێكی نه‌رم و نیان و بونیادنانی قه‌واره‌ی زه‌لاح له كه‌رتی چاره‌سه‌ری ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و بونیادنانی ژێرخانی دیجیتاڵی و ته‌كنۆلۆژیای دارایی و بازرگانی به كۆمه‌ڵ له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا، هاوكات له‌میانی هه‌وڵه‌كانمان بۆ دروستكردنی ئه‌م میراته هه‌مه‌چه‌شنه، وه‌به‌رهێنانه‌كانمان له ژێرخانی دیجیتاڵیدا چڕترده‌كه‌ینه‌وه و په‌ره به به‌هێزكردن و فراوانكردنی تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ده‌ده‌ین و هه‌گبه‌ی كاره‌كانمان له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی په‌ره‌پێده‌ده‌ن به‌ره‌و دروستكردنی قازانجی نه‌ختینه‌یی به‌رده‌وام".
الخرافي راشیگه‌یاند، ستراتیژییه‌كه نوێیه‌كه كارده‌كات بۆ دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێش بۆ دڵخۆشكردنی كڕیاران و پێشكه‌شكردنی ئه‌زموونێكی باشتر و چێژبه‌خشتر، چوونكه زیادبوونی دڵسۆزی كڕیاران به هه‌ستكردن و گرنگیدان دێته‌ئاراوه، بۆیه په‌رۆشین بۆ به‌رده‌وامبوونمان له‌سه‌ر داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان و به‌رده‌وامی بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و دڵنیابوونه‌وه له هه‌بوونی كارلێكی ئه‌رێنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كڕیاران".
الخرافي دووپاتیكرده‌وه و ووتی "ئه‌م ستراتیژیایه یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت له دروستكردنی كارلێكی به‌رده‌وام بۆ به‌هێزكردنی كڕیاران له بڕیارداندا، هاوكات هانده‌رێكی ئه‌رێنییه بۆ باشتركردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانمان له پێناو به‌شداریپێكردن و خزمه‌تكردنی كڕیاران، وێڕای په‌ره‌پێدانی رێڕه‌وی پیشه‌یی كارمه‌ندان بۆ بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه، له ساته‌وه‌ختێكدا كه زیره‌كی ده‌ستكرد كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر شێوازى ژیان و كاركردنمان".
له كۆتایی ووته‌كانیدا، الخرافي به‌بیریهێنایه‌وه "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ بوون به هاوبه‌شێكی بازرگانی دڵخواز و په‌سه‌ند، و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاكانمان، له میانی تێكه‌ڵكردنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ییه‌كان له وه‌به‌رهێنانه‌كانمان، هه‌روه‌ها دووپات له پابه‌ندبوونی ستراتیژیا نوێیه‌كه‌مان به په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رۆڵه ئه‌رێینییه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ینه‌وه، و هاوكات به بایه‌خه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ره‌چاوكردنی به‌هاكانمان له بواری به‌رده‌وامیی و گشتگیریی و هه‌مه‌ره‌نگی و یه‌كسانی، ئامانجانی به‌رده‌واممان به‌دیهێننانی (په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام - و ژیانێكی جوانتره)".
شایانی باسه، گروپی زین به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به دوای ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌های درێژمه‌ودایان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری ستراتیژی راگه‌یاندووه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی بازرگانی و قه‌واره حكومییه‌كان له فه‌زای گۆڕانی دیجیتاڵیدا.
ستراتیژیای "WARD4" توانا و تایبەتمەندی باشتر بە گروپی زین دەبەخشێت بۆ داڕشتنی داهاتوویه‌كی باشتر لە ساڵی 2030 دا، بەو پێیەی گروپ، بەرەو جێبەجێکردنی ستراتیژیاكه هەنگاو دەنێت و لەسەر بنەمای کلیلی سەرکەوتنی ستراتیژییەکەی لە ساڵانی ڕابردوودا دامەزراوە، کە لە بەرامبەردا هه‌گبه‌ی بازرگانی خۆی ئاماده‌كردووه بۆ هاوسەنگبوون لەگەڵ رەوتی بازاڕ لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە گەورەکاندا، چونکە دەستپێکردنی ستراتیژیا نوێیه‌كه، سه‌كردایه‌تی پلانەکانی گروپ به‌شێوه‌یه‌كی بوێر و خێرا ده‌كات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی و زیادكردنی تواناکان، بۆ پاراستنی خێرایی گەشەسەندنی ئامانجدار.
لە ئێستادا گروپی زین، خاوه‌نی میراتێکی گەورەیه بەهۆی ستراتیژیاكه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوویدا، کە وایکرد ئامادەبێت بۆ پێشکەوتن و گۆڕینی ڕەفتاری بازاڕ لە داهاتوودا، بەو پێیەی لەم ماوەیەدا سەرکەوتوو بوو لە دامەزراندن و خستنەگەڕی كۆمه‌ڵێك قەوارەی هه‌رێمیی لە چەندین بواری بازرگانیدا، له‌وانه ZainTECH (بەناوبانگترین بڕاندی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی و كڵاود و ئاسایشی ئەلیکترۆنی)، و کۆمپانیای زین - عومانتێل ئینتەرناشناڵ (ZOI)، (شۆڕشێکی گەورەی لە بازرگانی به‌كۆمه‌ڵ لە کەرتی پەیوەندیكردندا هێنایه‌ئاراوه) TASC Towers، (گەورەترین كۆمپانیا بۆ بەڕێوەبردنی تاوەرەکان لە ناوچەکەدا) كۆمپانیای Zain Ventures (نوێنەرایەتی وه‌به‌رهێنانه‌كانی پڕۆژه‌كانی پڕۆژەکانی گروپ ده‌كات) كۆمپانیای تمام (پلاتفۆرمی دارایی بۆ قه‌رزی بچووك)، زین کاش (جزدانێكی ئه‌لیكترۆنییه بۆ خزمه‌تگوزاری گواستنەوەی پارە له هه‌رێمه‌كه‌دا)، Bede (پلاتفۆرمێکه خزمەتگوزارییە داراییه‌كانی گرووپ لە ناوچەکەدا فراوانده‌كات)، Dizlee (پلاتفۆرمێكه تایبه‌ت به رووكاری پرۆگرامسازی ئه‌پڵیشكه‌ینه‌كان API)، و Zain Esports (تایبه‌تمه‌ند له بواری وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان).
بڕاندی بازرگانی
هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی جیهانه جوانه‌كه‌ی زین له فەزای دیجیتاڵیدا، پێویستبوو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه هاوشانی ئامانج و په‌یامی بڕاندی بازرگانی گروپ بێت، بۆ هاوكاروانبوون له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، و به پشتبه‌ستن به بنەما سه‌ره‌كییه‌كانی ئامانجه‌كه‌ی كه دابینکردنی ئەزموونێکی باشتره بۆ کڕیاران، ئەو بەهایانەی کە گروپ باوه‌ڕی پێیانه بۆ پشتڕاستکردنەوەی پێگەی پێشه‌نگایه‌تی خۆی لە دڵی داهێناندا، هه‌روه‌ك چۆن زین کاردەکات بۆ بەهێزکردنی تاک و کۆمپانیاکان بە داهێنانی تەکنەلۆژی له پێناو گه‌شاوه‌تركردنی جیهانه‌كه‌یان.
براندی زین پابەندبوونی خۆی بە بەهاکانی دڵ و درەوشاوەیی و دڵسۆزی نوێدەکاتەوە.
بۆیه پێویست بوو زین پەرە بە بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی بدات و ئەم بەهایانە لەگەڵ بەڵێن و خواسته نوێیه‌كاندا تێکەڵ بکرێت بۆ هاوته‌ریبوونی خواسته‌كانی لەگەڵ ئامانجە نوێیەکانی ستراتیژی 4WARD، کە گرنگی بە گەڕان بەدوای دەربڕینی داهێنەرانە و دووبارە سه‌لماندنی پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی خۆی، و ئیلهام، و سۆز و گەشبینی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئامانجی خۆی بگات وەک پێشەنگێكی تەکنەلۆژی ئیلهامبەخش لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه ئه‌رێنیانه‌ی گرووپی زین له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا به‌ده‌ستیهێناوه، به‌های بڕاندی زین به رێژه‌ی 50 % به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلار و هه‌روه‌ها بڕاندی زین له پۆلێنبه‌ندی AAA- دایه به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی بڕاند فاینانس بۆ پۆلێنكردنی به‌هێزترین بڕانده بازرگانییه‌كان.
كۆتایی