گرووپی زین لە کەرتی گەیاندن و پەیوەندیکردندا لە نێو باشترین چوار کۆمپانیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە

گرووپی زین لە کەرتی گەیاندن و پەیوەندیکردندا لە نێو باشترین چوار کۆمپانیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە

گروپی زین کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری داهێنانە دیجیتاڵییەکان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، رایگەیاند تاکە کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندیکردنە لە نێو وڵاتە عەرەبییەکاندا ناوی لە لیستی "باشترین خاونکاری جیهان (World's Best Employers) هاتووە، کە لەلایەن گۆڤاری بزنسی ئەمریکی فۆربێس (Forbes)دەرچووە.

بەدر الخرافی: "زين" تاکە کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندیکردنە لە لیستی فۆربێس بۆ "باشترین خاوەنکار" لە جیهاندا

 

- لیستەکە لە هەڵسەنگاندنەکەیدا رەچاوی شوێنپەنجەی ئابووری و گرنگیدان بە بەهرەکان و یەکسانی لە نێوان هەردوو رەگەز و بەردەوامی کردووە

- فۆربێس لە ریزبەندییەکەیدا بۆ پەتای کۆڤید- 19 گرنگی بە دەستپێشخەریی و مامەڵەکانی خاوەن کار دەدات لە بازاڕەکانی جیهانیدا 

- زين پێیوایە کارکردن بۆ باشترین بەهرەکان لە بابەتە میحوەرییەکانە بۆ پارێزگاریکردن لە پلانە ستراتیجییەکانی

- گرووپ لە تەواوی کارەکانیدا گرنگی زیاتر بە بوارەکانی هەمەڕەنگی و لەخۆگرتن و مسۆگەرکردنی بەردەوامی دەدات

 

گروپی زین کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری داهێنانە دیجیتاڵییەکان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، رایگەیاند تاکە کۆمپانیای گەیاندن و پەیوەندیکردنە لە نێو وڵاتە عەرەبییەکاندا ناوی لە لیستی "باشترین خاونکاری جیهان (World's Best Employers)  هاتووە، کە لەلایەن گۆڤاری بزنسی ئەمریکی فۆربێس (Forbes)دەرچووە.

گرووپ لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردووەتەوە کە لیستە جیهانییەکە بۆ باشترین خاوەنکار چەند ناوێکی کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەنداو و ولاتانی دیکەی عەرەبی تێدا دەرکەوتوووە لە بواری وزە و غاز و گواستنەوە و فڕۆکەوانی، بانکەکان و گەیاندن و تەکنەلۆژیادا، لیستەکەی فۆربێس لەسەر ئاستی جیهاندا ناوی 750 کۆمپانیای فرەڕەگەزی لەخۆگرتووە، هێماشی بۆ ئەوەکردووە زین تاکە کۆمپانیایە لەم لیستەدا دەرکەوتووە، هەروەها بەگوێرەی ریزبەندی جیهانی باشترین چوار کۆمپانیایە لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا.

جێی باسە ئەم لیستە جیهانییە بۆ باشترین کۆمپانیاکانی خاوەنکار بەمدواییانە دەرچووە و چوارەمین لیستی دامەزراوەی"فۆربێس"ی ئەمریکییە، کە بە ناودارترین لیستی ریزبەندیی دادەنرێت لە جیهاندا، لەم کۆپییەشدا لەگەڵ کۆمپانیای توێژینەوەی بازاڕی ستاتیستادا هاوکار بووە بۆ کۆکردنەوەی لیستی باشترین خاوەنکار، بۆ ئەمەش رێوشوێنی توێژینەوەی بنکۆڵکاریی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان گرتۆتەبەر بۆ رووپێوی را و بۆچوونی 160 هەزار کارمەند و کرێکاران بە هەردوو شێوەی بەردەوامی تەواو و کەرتیی لە زیاتر لە 58 وڵاتدا، کە لەو دامەزراوانەدا کاردەکەن کارەکانیان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و ناوچە جوگرافیاییە دوورەدەستەکاندا بەربڵاوە.

داوا لە بەشداربووانی بواری میتۆدەکانی رووپێوی کراوە، هەڵسەنگاندنی ویست و ئارەزووی خۆیان بکەن لە پشتگیریکردنی خاوەنکارەکانی دەوروبەریان بکەن وەك هاوڕێیانیان یان ئەندامانی خیزانەکانیان، هەروەها لە پەڕاوەکانی توێژینەوەکەدا داوا لە بەشداربووان کراوە هەڵسەنگاندنی ئاستی رەزامەندی خۆیان بکەن لە مامەڵەی خاوەنکاران لەگەڵ پەتای کۆڤێد-19، دەربارەی ئەو دەستپێشخەریی و چارەسەرانەی کۆمپانیاکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم قەیرانەدا، بەهەمان شێوە داوا لە بەشداربووان کراوە شوێنپەنجەی ئابووری کۆمپانیاکان هەڵسەنگێنن، لەگەڵ سروشتی گرنگیدانی فەراهەمبوو بە گەشەپێدانی بەهرە و تواناکان، و بۆچوونیان لەسەر یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز و بوارەکانی بەردەوامیدان.

لەمبارەیەوە بەدر ناسر الخرافی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی جێبەجێکار لە گرووپی زین وتی "دەرکەوتنی گرووپی زین وەك تاکە کۆمپانیا لە لیستی فۆربێس بۆ باشترین کۆمپانیاکانی خاوەنکار لە جیهاندا و وەرگرتنی ریزبەندی یەکەم لە نێو کۆمپانیاکانی گەیاندن لە ناوچەی عەرەبیدا، نیشانەی دەستکەوتی دامەزراوەییە بۆ کارگێڕی جێبەجێکاریی لە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی کاردا کە بڕی هەرە زۆری گونجاویی بەردەستکردووە بۆ کەرتی بزنس و کار، لەهەمانکاتدا کاردەکات بۆ گەشەپێدانی بەردەوام هەستکردن بە یەکسانی و بەدەستهێنانی متمانەی کارمەندا و زیاتر هەست بە شانازیکردنیان".

وتیشی "ئەم هەڵبژاردنەی زین وەك باشترین چوار کۆمپانیای خاوەنکار لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست پێگەی ئێمە دەچەسپێنێت، وەك دامەزراوەیەکی دێرین لە کەرتی تەکنەلۆجیا و گەیاندن پاپەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر بە کارمەندەکانی دەزانێت، بەو پێیەی زین لە ناوچەکەدا لە رووی جوگرافیەوە بەربڵاوترینە، بەوە دەناسرێتەوە فرە کەلتوورە، لەبەرئەوە وایدەبینین پرۆسەی تەوزیفکردنی باشترین بەهرە و تواناکان و پارێزگاریکردن لێی، بۆ ئێمە بابەتێکی میحوەری و سەرەکییە  لە دەستگرتن بە پلانە ستراتیجییەکەمان".

الخرافی ئاشکراشیکرد کە بوونی گرووپی زین لە لیستەکەدا لە نێو گەورەترین کۆمپانیا جیهانییەکان لەئەنجامی ئەو وەڵامە گەورە  و مامەڵەکردنەکەیەتی لە ماوەی پەتای کۆڤید- 19 کە تا ئێستاش بەردەوامە، بەو پێیەی چەندین رێوشوێنی پێشوەختی گرتەبەر لە روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە کۆمەڵگاکانی لە کاتی نەهێشتنی پەتاکەدا روبەڕووی دەبنەوە. هەروەها ئاماژەشیدا بەوەی کارگێڕیی جێبەجێکار لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێبوونی تەواوی پرۆسە و رێوشوێنەکان بە شێوەیەکی دروست و ئاستی وەڵامدانەوەی بڕیارەکانی لیژنەکە کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە ناوازەیەدا دەیانگرێتەبەر.

الخرافی دووپاتیکردەوە کە گرووپی زین سووربووە لەسەر گەرەنتی تەندروستی کارمەندان و سەلامەتی ئەوانی لە کاری لەپێشینەی خۆی داناوە، بە گرتنەبەری رێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ پاڵپشتی تەواوی کارمەندان و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ خۆگونجاندنیان لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا. هەروەك لیژنەی بەرپرس لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە سووربووە لەسەر بەردەستکردنی لیستێك بۆ ئامۆژگاریی تایبەت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر ئاستی تەندروستی و سەلامەتی.

وێڕای ئەو بارگرژییە ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی کە لەدەرەنجامی پەتای کۆڕۆناوە دروستبوون، زین سەرکەوتوو بوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکە بێئەوەی دەستکاری مووچەی کارمەندانی بکات، هاوکات ئاستی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی لای تەواوی خانەوادەی زین زیاتر بوو، کە لە 7000 هەزار کارمەند زیاتر پێکدێت، بە بەردەوامبوونیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کواڵێتییەکی بەررز بۆ بەشداربووان لەم بارودۆخە ناوازەیەدا، لە ئێستاشدا گرووپ هەوڵدەدات ئەم پاڵنەرە ئەرێنییە بپارێزێت.

کۆمپانیا سەرکەوتوو بوو لە ئیدارەدانی زنجیرەیەك ئامادەکردن، بەوەی کە کاریکرد بۆ سووککردنی هەندێك لەو ئاستەنگانەی کە روبەڕووی ئامادەکاران دەبوونەوە لەماوەی ئەم قەیرانەدا، لە رێگەی هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزاریی بەڕێوەبراو و تەواوی ئەو دابینکارانەی کە بە خەستی کەوتبوونە ژێر کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا، گرووپ بە درێژایی رۆژانی هەفتە پاڵپشتی هونەریی بۆ دابینکارانی کەلوپەلی تۆڕی ستراتیجی دابینکردبوو، هەروەك کارمەندە سەرەکییەکانی خزمەتگوزارییە بەڕێوەبراوەکان دەستنیشانکران بۆ پاڵپشتیکردنیان لە شوێنی کارکردن و لە دوورەوە.

گرووپی زین پێشتر لە پێشەوەی ئەو کۆمپانیایانە بووە کە میتۆدێکی کردارەکی بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا پەیڕەوکردووە، هەروەها لە رێگەی سۆشیاڵ میدیا و ئیمەیل و کورتەنامە و میلۆدییەکانی پەیوەندیکردن و کەنالەکانی رادیۆ و ئامرازەکانی دیکەی تەقلیدیی و تابلۆکانی ریکلامەوە پەیوەندی ناوخۆ و دەرەکی ئەنجامداوە، لەسەر داوای کارمەندان سیسمی کارکردنی لە دوورەوەی پەیڕەوکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش کەلوپەلی پێویستی دابینکردووە، بە تۆڕی تایبەتی گریمانەیی VPN یشەوە، هەروەها هانیداون سیستمی دیاریکراوی کاری بەکارهێناوە بۆ گەرەنتی توانای بەگەڕخستن و بەردەوامبوون.

لە سۆنگەی درکپێکردن بە گرنگی خزمەتگوزارییەکانی سەبارەت بە بەشداربووان و کۆمەڵگاکان، کۆمپانیا کەنالەکانی فرۆشیاریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی گەڕاندەوە، بۆ گەرەنتی بەردەستبوونی ئامێر و هێڵەکان، سیستم و تواناکانی کارمەندانی کرد بە دوو بەرابەر بۆ پاڵپشتیکردنی فرۆشیاری لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، بۆ ئەمەش رێوشوێنی داهێنەرانە پێشکەشکران وەك لقی گوازراوە بۆ رادەستکردن لە دەرگاوە بۆ دەرگا و رێکخستن لەگەڵ سەکۆکانی رادەستکردن بۆ فرۆشتنی کارتەکانی پڕکردنەوەی بالانس لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکانەوە، هەروەها لە لقەکانی کۆمپانیادا ئامۆژگاریی و پێداویستییەکانی سەلامەتی کارمەندانی پێشکەش بە کارمەندان کرد، لەسەرووی ئەمەشەوە، چەندین کامپەینی راگەیاند و کەلوپەلی گونجاوتری بۆ تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگا فەراهەمکرد بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریی و بەرهەمەکانی کۆمپانیا.

لە ماوەی کەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆدا، "زین" ئامێرەکانی (کۆمپیوتەر، مۆبایلی زیرەك، تۆڕە گریمانەییە تایبەتەکان، ژێرخانی گریمانەیی بۆ رووی نووسینگە و ئۆفیس و ئامێری دۆنگلی بۆ ئەو کارمەندانە دابینکرد کە مامەڵەیان لەگەڵ بەشداربووان دەکرد، بۆ ئەوەی بتوانن بە بەردەوامی لە ماڵەوە وەلامی پرسیار و تێبینییەکان بدەنەوە، بێجگە لەوەش، ئامرازەکانی سۆشیاڵ میدیا و تیمەکانی پاڵپشتی شوێنەکان دابینکران.

زین بۆ ئەوەی بڕاندە بازرگانییەکەی بچەسپێنێت تا ببێت بە یەکیك لە خاوەنکارە ویستراوەکان، رێککەوتنێکی لەگەڵ لینکیدین ئیمزاکردووە بۆ باشترکردنی ستراتیجییەتەکەی، لەپێناو لەخۆگرتن و تەوزیفکردنی باشترین بەهرەکانی ئەندام لە تۆڕی پیشەگەری "لینکیدین" لەسەر ئاستی جیهاندا، هەروەها هەوڵدەدات پرۆگرامەکەی دەوڵەمەندتر بکات بەناوی "زین یەك کۆمەڵگایە" لە رێگەی ژمارەیەك دەستپێشخەریی یەکگرتوو لە پێناوی پاڵپشتیکردنی تیمەکانی خۆی تایبەت بە لەخۆگرتنی بەهرەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا.

لەگەڵ لینکیدیندا میوانداریی چاڵاکییەکانی کۆبوونەوەی ساڵانەی کردووە بۆ لەخۆگرتنی بەهرەکان، ئەمەش ئیڤێنتێکە بۆ راکێشانی کەسانی پیشەیی و پڕۆفێشناڵ لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان لەسەر ئاستی کارەکانیدا و بەمەبەستی ئاشنابوون بە سروشتی نوێترین ئاراستەکانی تەوزیفکردن، کە لەو ئیڤێنتانەیە لەگەڵ پێشنیاری "بەهای لایەنی کارکردنی" تایبەت بە خۆیدا دەگونجێت.

گرووپی زین لە ژێر دروشمی "بەیەکەوە" چوارچێوەیەکی کارکردنی پێشکەش کرد و کارمەندان لەو رێگەیەوە توانیان لەگەڵ دامەزراوەکەیاندا بەشێوەیەکی هاوبەندییانە کارلێك بکەن، مانای دینامیاتی تەوزیفکردن بخوڵقێنن، هەروەها لەوکاتەوە بەردەوامە لەسەر هاریکاریکردن لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجێکی یەکگرتوودا، ئەویش زیادکردنی تێکڕاکانی وەڵامدانەوە بەشداریکردن لە نێوان کارمەنداندا.

گرووپی زین وا ناسراوە و لێی دەڕوانرێت کەلە بازاڕەکانی رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بەهرەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها پاڵپشتی و سپۆنسەریی بەردەست دەکات بۆ بەرەوپێشەوەبردنی تواناکان تاکو لە کەرتی تەکنەلۆجیای زانیارییدا هاوشانی ئاراستە نێودەوڵەتییەکاندا بن، کە لە ستراتیجیەتە دیجیتاڵییەکەیدا لەگەڵ هیواکانیدا دەگونجێت، بۆ ئەمەش گرووپ بەمدواییانە وەبەرهێنانە دیجیتاڵییەکانی باشترکرد لە بوارەکانی : تەندروستی ئەلیکتڕۆنی، ناوەرۆك لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، شارە زیرەکەکان، تەکنەلۆژیای دارایی (Fintech)، فێرکردنی ئەلیکتڕۆنی، ئاسایشی سایبەر (سایبەر سیکیوریتی) و کلۆدی ئەلیکتڕۆنی.

لەلایەکی ترەوە زین گرنگی زیاتر بە بوارەکانی هەمەڕەنگی و لەخۆگرتن و بەردەوامی دەدات، لەو دامەزراوانایەی گرنگیدانەکانی بە ئاراستەی نەوەی دەرچووانی لاوی بەهرەدارە، بە راگەیاندنی پڕۆژەی "نەوەی Z" بۆ وەبەرهێنان لە بەهرە لاوەکان، ئەم پڕۆژەیەش کادیری نیشتیمانی پێشکەش بە کەرتی بزنس کرد، هەروەها سەنتەری داهێنانەکەیش ZINC باوەشی بۆ داهێنانەکانی لاوان کردەوە، ئەمەش لە ریزبەندی ئەو کۆمپانیا ئیقلیمیانەدایە کە دەستپێشخەریی پێشەنگەکانی بزنس لە ناوچەکەدا لەخۆدەگرێت.

زین دەستپێشخەرییەکی بۆ پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز تەرخانکرد لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەو پێیەی یەکێکە لەو دامەزراوانەی باوەڕی بە یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز هەیە، ئەمەش لەرێگەی کارەکانی تواناسازی ژنانەوە دەردەکەوێت، لەمبارەیەشەوە دەستپێشخەری WE راگەیاند، لەمەشدا وایدەبینێت ژنان شایانی ئەوەن لە ژینگەی کاردا هەلی دادپەروەرانەیان هەبێت.

گرووپ گرنگی بە پرسەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوە، بۆ ئەوەی ببن بە بەشێك لە دیدگای هەمەڕەنگی و لەخۆگرتن، لەمبارەیەشەوە دەستپێشخەریی WE ABLEی راگەیاند کە تایبەتە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ زیاتر هێنانیان بۆ ناو تەواوی کارەکان، بەمدواییانەش چووە ناو لیستی"The Valuable 500"، کە دەستپێشخەرییەکە هەوڵدەدات بەهای ئەوانە دەربخات کە بەدەست پەککەوتەییەوە دەناڵێنن، هەروەها کار دەکات بۆ ئەوەی ئەولەوییەت و کاری لەپێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دامەزراوە و کۆمپانیاکانی سەرتاسەری جیهان خاوەن پێداویستی تایبەت لەخۆبگرن.

هاوکات گرووپ کاردەکات بۆ مسۆگەرکردنی پڕۆژەکانی بەردەوامی و فەراهەمکردنی پەیوەندیکردن و گەیاندن لە هەموو بوارەکانی کارەکانیدا، لە رێگەی ستراتیجیەتە دیجیتاڵییەکەیەوە هەوڵی بونیادنانی سیستمێکی ئیکۆلۆجی دیجیتاڵی پێشکەوتووی خێرا دەدات. بەشێوەیەك خزمەتگوزارییە سەرەکییە تەقلیدییەکانی کەرتی گەیاندن تێپەڕێنێت، لەمەشدا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی گەشەپێدانی سەراپاگیر دەدات کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری، کە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەگونجێت، بەوەی کە هیچ کەسێك لەدواوە بەجێنەهێڵدرێت.