- وه‌ك پێشه‌نگێكی هه‌رێمیی له بواری ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندیكردن، زین له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كارا‌دايه له كاری بازرگانی به‌رپرسانه‌دا. - ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌مه‌ڕه‌نگیی و له خۆگرتن و به‌رده‌وامیی، ته‌نها جه‌مسه‌رێكی گرنگی ستراتیژیای كلتوری كاركردنی زین نین، به‌ڵكو به‌شێكن له پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی كۆمپانیا. - به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجان و وه‌به‌رهێنان له به‌هره‌كانیان، رێگا خۆشكه‌رن بۆ هێنانه‌كایه‌ی دگۆڕانكاری ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه‌دا. - زین دامه‌زراوه‌یه‌كی پێشه‌نگه له داڕشتنی ستراتیژیای ده‌رووندرووستى له پێناو باشتركردنی ئاستی خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندان. - گروپی زین یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌یه، پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی ئافره‌تانی راگه‌یاندووه له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنان له پۆسته باڵاكاندا. - گروپی زین له رێگای پرۆگرامی "نه‌وه‌ی Z" ژینگه‌یه‌كی له بار و نموونه‌یی بۆ گه‌نجان ره‌خساندووه بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانی پیشه‌ییان.
گروپی زین رایگه‌یاند، به گوێره‌ی نوێترین پۆلێنبه‌ندی گۆڤاری Forbes، بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی بۆ جارى دووه‌م، وه‌ك "باشترین خاوه‌نكار" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ستنیشانكراوه و توانیویه‌تی پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی خۆی له بازاڕدا بكات و ناوی له نێو لیستی 10 له باشترین كۆمپانیاكاندا هاتووه له بواری دامه‌زراندن و ره‌خساندنی هه‌لی كاره‌وه.
زین، پێشه‌نگی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان روونیكرده‌وه، له لیستی ئه‌مساڵی پۆلێنبه‌ندییه‌كه‌ی گۆڤاری فۆربیسدا، كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن و بانكه‌كان پانتاییه‌كی فراوانیان داگیركردبوو، پۆلێنبه‌ندییه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای راپرسی بوو و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا راوبۆچوونی زیاتر له 150 كارمه‌ند وه‌رگیراوه، كه به هه‌ردوو شێوازی فول تایم و پارت تایم له دامه‌زراوه فره ره‌گه‌زه‌كان، له 57 وڵات‌دا كارده‌كه‌ن، له ده‌رئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا، كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆژیا، له پله‌كانی یه‌كه‌مدابوون له نێو 800 كۆمپانیا، كه له لیستی گۆڤاری فۆربیس وه‌ك باشترین دامه‌زراوه‌ی هه‌لی كار و دامه‌زراندن تۆماركراون.
شایانی باشه، پۆلێنبه‌ندی ساڵی 2022 بۆ ده‌ستنیشانكردنی "باشترین خاوه‌نكار" پاش ئه‌وه هات كه رێگا به به‌شداربووان درا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا رای خۆیان له میانی راپرسییه‌كدا ده‌رباره‌ی هه‌ندێك بابه‌ت ده‌رببڕن و داوا له به‌شداربووان كرا، خواستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو ده‌رباره‌ی پێشنیاركردنی هاوكاره‌كانیان بۆ خێزان و هاوڕێكانیان، هه‌روه‌ها داوایان لێكرا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خاوه‌نكاره‌كانی تر بكه‌ن له پیشه‌سازییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی، هاوكات داوای ئه‌وه‌شیان لێكرا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆمپانیاكان بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نه‌كانی كاریگه‌ریی ئابووری و وێنه و گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌كان و یه‌كسانی ره‌گه‌زی و به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه جگه له را وه‌رگرتنیان ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی وه‌ك مووچه‌ی به‌رز و تایه‌تمه‌ندییه باشه‌كان و هه‌لی پێشكه‌وتن و راگرتنی باڵانس له نێوان كار و ژیاندا.
زین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، سووربوون له‌سه‌ر به‌شداریكردن له پێناو دروستكردنی داهاتوویه‌كی باشتر و یارمه‌تیدانی تاكه‌كان بۆ گه‌شه‌كردن و خۆشگوزه‌رانی، گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ڕی به‌لای ئێمه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه‌دا كه به‌ده‌ست زنجیره‌یه‌ك ئاڵنگارییه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه هه‌بوونی ستراتیژیایه‌كی گشتگیر، له بواره‌كانی هه‌مه‌ره‌نگی و له خۆگرتن و به‌رده‌وامیی له كاركردندا، بابه‌تێكی گه‌وهه‌رییه به‌لامانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵگاكاندا دروستبكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی رووده‌ده‌ن.
بابه‌ته‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن (Diversity and Inclusion) و به‌رده‌وامیی (Sustainability)، میحوه‌رێكی گرنگی ستراتیژیای كلتورى كاركردنی گروپن، هه‌روه‌ها به‌شێكه له پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی كۆمپانیا، به‌لای زینه‌وه ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی، كۆمه‌ڵه ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تین بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ژینگه‌یی، نه‌ك ته‌نها له ئاستی ناوخۆیی، به‌ڵكو له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا، له‌لایه‌كی تره‌وه زین باوه‌ڕی وایه، به‌هێزكردنی گه‌نجان ته‌نها به‌شداریی له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ناكات، به‌ڵكو رێگاخۆشكه‌ره بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه‌دا، له‌م سۆنگه‌یه‌وه گروپ بڕیاریدا قه‌یرانی بێكاری گه‌نجان چاره‌سه‌ر بكات و وه‌به‌رهێنان له به‌هره‌كانیاندا بكات به ئامانجی پێشكه‌شكردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له كارسازان له ژینگه‌ی بازرگانیدا.
له‌م باره‌یه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین بدر ناصر الخرافي رایگه‌یاند " گروپی زین له هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كاری به‌رهه‌مداره له‌رێگای تۆڕه بازرگانییه فراوان و به‌ربڵاوه‌كه‌یه‌وه له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها له رێگای پاڵپشتیكردنی كارمه‌ندان و دابه‌شكاران و خاڵه‌كانی فرۆشتنه‌وه، زین هه‌لی كاری قازانجدار بۆ تاكه‌كان و خێزانه‌كانیان ده‌ڕه‌خسێنێت، به ئامانجی باشتركردنی گوزه‌ران و شێوازی ژیانیان"
الخرافي ووتیشی " كاتێك باس دێته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاریگه‌رییه ئابورییه ئه‌رێنییه‌كان له كۆمه‌ڵگاكاندا، زین رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له دابینكردنی هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و دروستكردنی هاوبه‌شی ستراتیژیی، به‌مه‌ش دامه‌زراوه‌كه ده‌كاته هانده‌ر و پێكهاته‌یه‌كی به‌هیزیى په‌ره‌پێدانی ئابووری و گه‌شه‌پێدان".
الخرافي جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه "گروپی زین دركی به‌و راستییه كردووه، كه جیهان له گۆرانكاریى خێرادایه، بۆیه باوه‌ڕی وایه وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه مرۆییه‌كاندا، یارمه‌تی كۆمه‌ڵگاكان ده‌دات له به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره. وێڕای ئه‌وه‌ی گروپ كار بۆ په‌ره‌پێدانی كلتورى كاركردن ده‌كات، هاوكات وه‌ك پێشه‌نگێكی هه‌رێمیی له بواری په‌یوه‌ندیكردندا، له هه‌وڵی جددی دایه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كاریگه‌ر و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رده‌وامه له به‌ره‌وپێشبردنی ستراتیژیایه‌كی به‌رپرسیارانه‌ی بازرگانی".
الخرافي له به‌رده‌وامیی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "به‌لای گروپی زینه‌وه، بابه‌ته‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن لایف ستایلن، هه‌روه‌ها به‌شێكن له (به‌هاكان)ی بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان، بۆیه په‌رۆشین بۆ ره‌نگدانه‌وه‌یان له كلتوری دامه‌زراوه‌ییماندا. له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌هێزكردنی تواناكانی ژنان له به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری و هه‌بوونی به‌رپرسیارییه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان، مافێكى مرۆیی هه‌موو تاكێكه، بۆیه فراوانكردنی ده‌رفه‌ته‌كان له به‌رامبه‌ر ئافره‌تاندا بابه‌تێكی گرنگه له بواری بازرگانیدا، چوونكه لایه‌نێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێنی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا الخرافي ووتی "زین هه‌وڵده‌دات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م بابه‌ته له رێگای هێزی كار و تواناكانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز و له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری "WE"، كه ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی باشترین رێوشوێنه بۆ به‌هێزكردنی ژنان له ژینگه‌ی كاردا، به‌لای ئێمه‌وه، پێشخستنی چه‌مكی یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له بواری فێركردن و دامه‌زراندن و كارسازی و هه‌روه‌ها شكاندنی له‌مپه‌ره‌كان، ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی و له بار ده‌خوڵقێنێت له هێزی كاری هه‌مه‌ڕه‌نگ و له خۆگرتندا".
داهێنانی دیجیتاڵی
گروپی زین، یه‌كێكه له به‌هێزترین كۆمپانیاكانی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بواری داهێنانی دیجیتاڵیدا، ستراتیژیای گروپ له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتیكردنی پلانه‌كانی گۆڕانی دیجیتاڵی بونیادنراوه، هه‌روه‌ها گروپی زین خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تۆڕی په‌یوه‌ندیكردنی نه‌وه‌ی پێنجه‌ممه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، و یه‌كه‌مین كۆمپانیا بوو ده‌ستیكرد به به‌شداریپێكردنی ژێرخان، و هاوكات پێشه‌نگایه‌تیكردنی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له رێكه‌وتننامه‌كانی تاوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، دواى ئه‌وه‌ی كۆتایی هێنا به یه‌كه‌مین مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن و به كرێدانی تاوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له ناوچه‌كه‌دا، ئامانجی گروپی زین له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا، به‌خشینی به‌هایه‌كی گه‌وره بوو بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان، له رێگای باشكردنی ئه‌دا و كارامه‌یی سامانی ژێرخانه‌كه‌ی، بێجگه له‌وه‌ی رۆڵێكی گرنگی بینی له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی له هه‌رێمه‌كه‌دا.
له به‌رده‌وامیی داهێنانه‌كانیدا له بواری دیجیتاڵی، و له ماوه‌ی رابردوودا زین بڕاندی بازرگانی ZainTechی راگه‌یاند، كه نوێنه‌رایه‌تی قۆناغێكی گرنگی كرد له گه‌شتیی گۆڕانی دیجیتاڵی، ئه‌م بڕانده نوێیه، گه‌وره‌ترین كۆگای گشتگیری هه‌رێمی هێنایه‌ئاراوه و چه‌ندین چاره‌سه‌ر و بژارده‌ی دیجیتاڵی ئافراند وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود، سایبه‌ر سیكیوریتی، داتای گه‌وره، ئینته‌رنێتی شته‌كان، هۆشمه‌ندی ده‌ستكرد، شاری زیره‌ك، هاوكات له‌گه‌ڵ داهێنانه‌كانی له پڕۆژه تازه گه‌شه‌كردووه‌كاندا، هه‌روه‌ها گروپ به‌رده‌وامبوو له پێشخستنی كارنامه‌كانی بۆ هێنانه‌ئارای گۆڕانی دیجیتاڵی له‌و بازاڕه‌انه‌ی كاری تێدا ده‌كات، له رێگای وه‌به‌رهێنان له خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كاندا له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان له‌و بواره‌دا و گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی كاری بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، و ئه‌مانه‌ش بوونه پاڵپشتێك بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیای زین ڤینچه‌رز كه به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانه‌كانی گروپی زین، به ئامانجی هه‌مه‌جۆركردنی چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانی و هه‌روه‌ها ره‌خساندنی هه‌لی داهاتوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، گروپ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سندوقی سه‌رمایه‌گوزاری وه‌به‌رهێنانه هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشخست.
كۆمپانیای زین، كار له بواری خزمه‌تگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فرۆشتن به كۆ و رۆمینگ ده‌كات له پێناو یه‌كخستن و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، و ده‌نگ، و رۆمێنگ له میانى فراوانكردنى جوگرافیای چالاكییه‌كانی، چوونكه له رێگای ئه‌م هه‌نگاوه‌وه ئامانجییه‌تی ببێته تاكه رووكارێك بۆ ته‌واوی پێداویستییه‌كانی كۆمپانیاكانی، ئه‌مه جگه له كۆمپانیا گه‌یه‌نه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر كه پێداویستی بازرگانییان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی گروپدا هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، بوونی بڕاندی بازرگانی Zain Esports، پاڵپشتێكی گه‌وره‌یه بۆ دروستكردنی بزاوتێكی هه‌رێمی بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م بڕانده بازرگانییه داهێنه‌ره، كارلێكێكی فراوان له‌گه‌ڵ یاریزانان و گه‌نجاندا دروستده‌كات بۆ داڕشتنی سیسته‌مێك كه تێیدا كه‌متر پشت به خزمه‌تگوزارییه كلاسیكییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ببه‌سترێت و له‌م سۆنگه‌یه‌وه كار ده‌كات بۆ ره‌خساندنی هه‌لێكی به‌رفراوان بۆ خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه خێرا گه‌شه‌كردوو و قازانج به‌خشه‌كان له بواری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت. Zain Esports، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین حاڵه‌ته‌كانیی به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێتی مۆبایل و ماڵان، هه‌روه‌ها به ئامانجی پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكانی گروپی زین دروستكراوه تا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای یارییه‌كان له رێگای بونیادنانی ژێرخانێكی پێشكه‌وتووی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
گروپی زین، له ماوه‌ی رابردوودا، قه‌واره‌یه‌كی دیجیتاڵی نوێی راگه‌یاند، تایبه‌ت به كاره‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ناوی "پلاتفۆڕمی رووكاری پرۆگرامسازی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان"، له رێگای ئه‌م پلاتفۆڕمه نوێیه‌وه، هه‌وڵی فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی راسته‌وخۆ، نامه‌ناردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیجیتاڵی ده‌دات، ئه‌م هه‌نگاوه جۆرییه، گوزارشت له بایه‌خدانی زین ده‌كات به كۆكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه دیجیتاڵییه پێشكه‌وتووه‌كان، ناوه‌ڕۆكی میدیایی، بژارده‌كانی كڕیاران و هه‌روه‌ها هاوبه‌شییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له یه‌ك شوێن و پلاتفۆڕمدا.
شایانی باسه، گروپی زین بایه‌خێكی گه‌وره به په‌ره‌پێدان له بواره‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن له كلتوری كاركردندا ده‌دات، بۆ هاندانی خواستی زیاتر بۆ داهێنان له‌ژینگه‌ی كار و پێشخستنی توانای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێكی جۆراوجۆر له‌و به‌هرانه‌ی یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندان ده‌ده‌ن، چوونكه ئامانجی زین راگرتنی باڵانسی نێوان كار و ژیانه، و دروستكردنی وزه‌ی زیاتر و فه‌راهه‌مكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان و رۆشنبیره.
دەستپێشخەری WE
دەستپێشخەری WE - پرۆگرامی به‌هێزكردن و تواناسازی ژنان له زین - كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردن و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و بۆشاییه‌كانی ژنان له پۆسته باڵاكاندا له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی گروپ، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له رێگای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، و هاوكات هه‌وڵده‌دات بۆ پاڵپشتیكردنی بڕیاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و به‌دیهێنانی هه‌ماهه‌نگی زیاتر. پرۆگرامه‌كه، كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری ده‌گرێته‌وه وه‌ك پلاندانان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، گۆڕینی كلتور، پرگرامی په‌ره‌پێدان و راهێنان له چه‌ندین بواری جۆراوجۆر.
گروپی زین یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی بایه‌خێكی زۆر به به‌هێزكردنی ژنان و تواناكانیان ده‌دات له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا، هه‌روه‌ها تیشكێكی زۆر ده‌خاته‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له بواره‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌ندازیاری و بیركاریدا، هاوكات به‌دواداچوونی به‌رده‌وام ده‌كات بۆ نایه‌كسانی و كه‌لێنی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز و په‌رۆشه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و فێربوونی زانست و ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌ندازیاری و بیركاری.
گروپی زین، به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان، بۆ به‌شداریپێكردنی ژنان له بواره‌كانی ئابووری و دامه‌زراندن و بڕیاڕدان و كارسازی، و هه‌روه‌ها گرنگی به فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن به‌شداربن له به‌رپرسیارییه‌تێیه‌كانیان، هاوكات له هه‌وڵی ته‌واودایه بۆ راگرتنی باڵانسێكی ته‌ندروست له نێوان كار و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، چوونكه به ته‌نها تیشكخستنه سه‌ر كار، ده‌بێته رێگر له پێشكه‌شكردنی چاودێری خێزانی، له‌م پێناوه‌دا زین یه‌كێك بوو له دامه‌زراوه پێشه‌نگه‌كان كه پرۆگرامێكی گه‌شه‌پێدانی به‌هێزی دامه‌زراند به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنان بۆ 25% و سه‌رخستنیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته باڵاكان له زین، له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یڕه‌وێكی پێشكه‌وتووانه‌ی جێبه‌جێكرد له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، بۆ دریِژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی بۆ 4 مانگ و له‌گه‌ڵ به‌خشینی شایسته‌ی دارایی و هه‌روه‌ها له پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت له ژینگه و كاتژمێره‌كانی كاركردندا.
Zainiac
یه‌كێك له‌و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییانه‌ی گروپی زین له بواره‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتندا پشتی پێده‌به‌ستێت داهێنانه، ئه‌م چه‌مكه هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی پلاتفۆڕمی داهێنانی ناوخۆیی Zainiac هاته‌ئاراوه، پلاتفۆڕمه‌كه ئامانجی خوڵقاندنی كه‌شێكی هانده‌رانه‌ی رۆشنبیريی و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌یه. له رێگای ئه‌م پلاتفۆڕمه‌وه كارمه‌ندانی زین ده‌توانن بیرۆكه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و پاشان له رێگای نامه‌یه‌كه‌وه كارمه‌ندان بانگهێشت ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له وۆڕكشۆپی تایبه‌ت به بیركردنه‌وه‌ی دیزاینه‌رانه، كارمه‌ندان راهێنانیان پێده‌كرێت له‌سه‌ر چۆنێتی داڕشتنی بیرۆكه‌كانیان به‌شێوازێكی دروست، له كۆتاییدا خاوه‌ن بیرۆكه‌كان پاڵپشتیده‌كرێن و هاوكاری داراییان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیان.
ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌لیكترۆنی Zainiac، چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه له پێناو دابینكردنی پلاتفۆڕمێك بۆ ته‌واوی كارمه‌ندانی زین، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی روحییه‌تی داهێنان له ژینگه‌ی كاردا، ئه‌و كاره‌ی له ئێستادا بۆ كارمه‌ندان ئه‌نجامیده‌دات بۆ پێشخستنی بیرۆكه و تێگه‌یشتن لێیان و دابینكردنی ژیانێكی ناوازه بۆ ته‌واوی كارمه‌ندان، مایه‌ی خۆشحاڵى و ئیلهام به‌خشینه بۆ كارمه‌ندان، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا، راهێنان به 2300 كارمه‌ندكراوه و بڕیاروایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ 1200 كارمه‌ندی تر راهێنانیان پێبكرێت، جگه له‌وه رێژه‌ی به‌شداریكردنی كارمه‌ندان له زیادبووندایه، له بواره جیاوازه‌كاندا. به‌شداریكردن له راهێنانی داهێنان و بیركردنه‌وه‌ی گشتگیرانه به رێژه‌ی 45% زیادیكردووه، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له بواری داهێنانه ده‌روونیه‌كان به‌ڕێژه‌ی 41% زیادیكردووه و هاوكات له بواری ئه‌زموونی پیشه‌یی 49% زیادیكردووه.
سه‌كۆی Zainiac هانده‌ر و پاڵپشتیكه‌ری به‌هره و لێهاتوویه‌كانی كارمه‌ندانی زینه له رێگای راهێنانیان له‌سه‌ر نموونه‌ی كاری بازرگانی و ته‌كنۆلۆژیای پاڵپشتیكه‌ر و په‌ره‌پێدانی بیرۆكه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیان. ئامانجی ئه‌م پلاتفۆڕمه فراوانكردنی چوارچێوه‌ی كلتوری داهێنانه له رێگای INNOV8، هه‌روه‌ها گروپی زین له هه‌وڵدایه بۆ هێنانه‌ئارای سیاسیه‌تێكی روون بۆ داهێنان و دابینكردنی پانتاییه‌كی فراوان بۆ بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه.
نه‌وه‌ی Z
گروپی زین ژینگه‌یه‌كی نموونه‌ییه بۆ ده‌رچووانی زانكۆكان، تا بتوانن ده‌ست به ژیانی پیشه‌ییان بكه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی Z، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندرا و ئامانجی راهێنانی گه‌نج و لاوه ده‌رچووه‌كانی زانكۆیه، و هه‌روه‌ها میوانداریكردن و به‌شداریپێكردنیان له‌م پرۆگرامه بۆ ماوه‌ی ساڵێك، له پێناو هاندان و به‌هێزكردنی تواناكانیان بۆ جێگرتنیان له ریزی سه‌كرده و پێشه‌نگانی داهاتووی گروپی زین، هاوكات گروپی زین له رێگای ده‌ستپێشخه‌ری "Zain Youth" هه‌وڵی به‌هێزكردنی به‌هره و تواناكانی كارمه‌ندانی گه‌نج ده‌دات.
WE ABLE
له رێگای ده‌ستپێشخه‌ری (WE ABLE) ه‌وه گروپی زین، هه‌وڵده‌دات ژینگه‌یه‌كی گشتگیر فه‌راهه‌م بكات تێیدا هه‌مووان بتوانن به ئاسانی ده‌ستیان به‌و بوارانه‌دا بگات كه ده‌یانه‌وێـت، ئه‌وه‌ش له رێگای به‌هێزكردن و به‌شداریپێكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا، له‌م سۆنگه‌یه‌وه گروپی زین به جێبه‌جێكردنی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ریی و پڕۆژه‌یه‌ك، هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه ده‌دات وه‌ك سازدانی خولی راهێنان و دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانیان و ئاسانكردن و فه‌راهه‌مكردنی ئامرازه ته‌كنیكییه‌كان، به‌مه‌ستی ئاسانكاری بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گروپی زین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی به‌ناوبانگی وه‌ك: لیستی The Valuable 500 و رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی و تۆڕی جیهانی بۆ بازرگانی و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كرد، به ئامانجی زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی زیاتری ده‌ستپێشخه‌ری WE ABLE و زیادكردنی رێژه‌ی دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له گروپی زین و هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پرۆگرامه‌كانی په‌یوه‌ست به راهێنانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان تا ساڵی 2025، هاوكات ئامانجێكی تر له‌و هه‌ماهه‌نگییه گه‌ره‌نتیكردنی توانای گه‌یشتنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به ته‌واوی خاڵه گشتگیره‌كانی زین، به رێژه‌ی 100% تا ساڵی 2025.
له به‌رده‌وامی هه‌وڵه بێوچانه‌كانیدا بۆ زامنكردنى پڕۆسه‌ی گشتگیریی و له خۆگرتن له ته‌واوی كۆمپانیاكانی زین، گروپ له رێگای ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی خۆی تایبه‌ت به هه‌لی كار و دامه‌زراندن، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا چه‌ندین ئاسانكاری گونجاو و په‌سه‌ندكراوی خسته‌وه‌ته‌ڕوو به ئامانجی نه‌هێشتنی له‌مپه‌ر و ئاستنه‌گییه‌كانی به‌رده‌م خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له كاتی چوونه ژووه‌ره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له بنه‌كاكانی زین.
REACH
زین باوه‌ڕێكی پته‌وی به كلتوری زانینی هاوبه‌ش و زانست و گه‌شه‌پێدان هه‌یه، له‌م پێناوه‌دا ده‌ستپێشخه‌ریی رێنماییكردنی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی راگه‌یاند به‌ناوی REACH به ئامانجی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و بونیاتنانی به‌هره و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی و فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له بار، بۆ گشتگیریی و له خۆگرتن، شایانی باسه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌رفه‌تێكی بێ سنووری راهێنان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ كارمه‌ندان به‌بێ جیاوازی.
BE WELL
زین هه‌ڵویستێكی پته‌وی له پابه‌ندبوونی به خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندان نیشانداوه، بۆ یه‌كه‌مین جار و وه‌ك یه‌كه‌مین كۆمپانیا له ئاستی ناوچه‌كه‌دا، ستراتیژیایه‌كی ده‌رووندروستی له ژێر ناوی ده‌ستپێشخه‌ری BE WELL راگه‌یاند، له پێناو گرنگیدان و باشتركردنی ده‌روون و خۆشگوزه‌رانی كارمه‌نده‌كانی، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندان ده‌رباره‌ی چۆنێتی گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌روونییان. چوونكه باشكردنی ته‌ندروستی ده‌روونی كارمه‌ندان، دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌شاوه و به‌رهه‌مێن بونیاد ده‌نێت.
گروپی زین ناو به ناو ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ له بواره‌كانی هۆشیاریی پێشخستنی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دابینده‌كات بۆ كارمه‌ندان، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر گرنگی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و خۆراك و هۆشمه‌ندی زه‌ینی، له پێناو هاوكاریكردنیان بۆ تێگه‌یشتن له چۆنێتی فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی ته‌ندروست له ئۆفیس و له ماڵدا.
چوونكه زین باوه‌ڕی وایه ته‌ندروستی ده‌روونی و خۆشگوزه‌رانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كارێكی له پێشینه و به‌هاداره و هه‌مووان پێویسته پارێزگاری لێ بكه‌ن و هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گروپی زین له ئاستی هه‌رێمه‌كه، له بواره‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پاراستنی كارمه‌ندان و زیادكردنی هه‌ستكردنیان به ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی به‌رامبه‌ر كواڵیتی ژیان، زين رۆژی جیهانی ده‌رووندروستی كرد به پشووی له ته‌واوی كۆمپانیاكانی.
مافه‌كانی مرۆڤ
زین، پابه‌نده به مه‌رجه جیهانی و ناوخۆییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌كاته‌وه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كارمه‌ندان هه‌یه، كه بریتین له زنجیره‌یه‌ك به‌های تایبه‌ت به دامه‌زراوه‌كه و له رێگای جێبه‌جێكردنی په‌یماننامه‌ی چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌رده‌وامیی دامه‌زراوه‌یی و "بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی راپۆرتی بازرگانی و مافه‌كانی مرۆڤ". له‌م سۆنگه‌یه‌وه گروپی زین زامنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤی په‌یوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان كردووه و له رێبه‌ری سیاسه‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و تۆماری كارمه‌نداندا بایه‌خێكی گرنگی پێداوه، چوونكه گروپ له گرنگی مافه‌كانی مرۆڤ تێده‌گات. بازنه‌ی ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، زنجیره به‌هایه‌كی تایبه‌ته كه تێیدا پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ كه له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وكه‌ران و هاوبه‌شه‌كانییانه‌وه پاڵپشتیده‌كرێن له رێگای پابه‌ندبوونیان به رێسای دابینكه‌رانی گروپی زین.
گروپی زین پارێزگاری له سیاسه‌ته دیاریكراوه‌كانی كار و چالاكییه‌كانی ده‌كات، له چوارچێوه‌ی رێنماییه ئاراسته‌كراوه‌كان، پلانی به‌ڕێوه‌بردنی ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی (ESMP) ده‌پارێزێت، كه ئه‌ركی پاراستنی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌هرۆموگناتیسی و تیشكه‌كانه.. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی تر، چوونكه گروپی زین به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ مه‌ودای كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ده‌كات له پێناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، و ئه‌وه‌ش له میانی ئه‌و چالاكییانه‌ی پێشكه‌شی كارمه‌ندان و دابینكه‌ران و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ده‌كات كه ئه‌گه‌ری زۆره به‌و سیاسه‌تانه‌وه كاریگه‌ربن.
شایانی باسه گروپی زین له هه‌وڵی زێده‌تردایه بۆ هێنانه‌ئارای كلتورێك كه خۆی پێشه‌نگایه‌تی بكات و تێیدا هه‌مه‌جۆری وه‌ك كارێكی له پێشینه‌ی كه‌سیی لای سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی جێیه‌جێكار ببێنرێـت، هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵی هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغی هه‌مه‌جۆری و له خۆگرتن به شێوه‌یه‌كی گشتگیر له ته‌واوی بواره‌كانی ژینگه‌ی كاردا، ناوه.