گرووپی زین, کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری گەیاندن لە هەشت بازاڕی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، لەگەڵ دامەزراوەی مێنتۆری عەرەبیدا, چوونە ناو هاریکارییەکی هاوبەش بۆ راگەیاندنی کەمپەینێکی هەرێمی لە ماڵپەڕەکانی سۆشیال مێدیا بە ناونیشانی #خلیك_زین
گرووپی زین, کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری گەیاندن لە هەشت بازاڕی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، لەگەڵ دامەزراوەی مێنتۆری عەرەبیدا, چوونە ناو هاریکارییەکی هاوبەش بۆ راگەیاندنی کەمپەینێکی هەرێمی لە ماڵپەڕەکانی سۆشیال مێدیا بە ناونیشانی #خلیك_زین
گرووپی ناوبراو, لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە کەمپەینەکە کۆمەڵێك ئامۆژگاریی پێشکەش بە کەسوکار و منداڵ و لاوان دەکات لەپێناو پاراستنی تەندروستی دەروونی و جەستەیی، دانانی سنوور بۆ نیگەرانی و دڵەڕاوکێ، هەروەها هاندانیان بۆ بیرکردنەوە بە شێوەیەکی پۆزەتیڤانە و خۆلادان لە رەفتاری نێگەتیڤ لە ماوەی کەرەنتینە و دواتردا.
ئاشکراشیکردووە کە ئامانج لەم کەمپەینە سەلامەتی منداڵان و لاوانە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەروەها چاودێریکردنی تەندروستی دەروونیشیان گرنگە، بەوەی کەمپەینی # لە رێگای کەناڵە دیجیتاڵییەکانەوە ئاراستەی کەسوکار و منداڵ و لاوان دەکرێت، ئەمەش لە رێگەی پێشکەشکردنی رۆژانە یەك ئامۆژگاریی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لە سەکۆکانی زین و مینتۆری عەرەبی لە سۆشیال مێدیا (Twitter وLinkedIn, Instagram و Facebook) و بۆ ماوەی 11 رۆژ.
جێی باسە ئەو ئامۆژگارییانە بریتین لە : بە وردیی گوێبگرە- منداڵەکانمان پێویستیان بەوناە هەیە گوێیان لێبگرن و وایان لێبکەن هەست بە سەلامەتی بکەن، داوای ئامۆژگاریی پرۆفێشناڵانە بکە- کاتێك منداڵەکەت هەست بە ناڕەحەتیەکی نائاسایی دەکات داوای هاوکاریی بکە، هۆشیاریی و هیوا بڵاوبکەوە- جەختبکەرە سەر ئەو کارانەی کە دەتوانی کۆنتڕۆڵیان بکەیت، لە جیاتی ئەوانەی کە لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی تۆدان!
گرووپی ناوبراو هێماشی بۆ ئەوە کردووە ئەم کەمپەینە بۆ چارەسەرکردنی رەنگدانەوەکانی ۆەتای کۆڕۆنایە، کە کاریگەریی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانەی ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهاندا، هەروەها لەوەی منداڵان بەهۆی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی شێوازی ژیانەوە بەدەستییەوە دەنالێنن (وەك داخستنی قوتابخانەکان، دایەنگەکان، دوورکەوتنەوە جەستەیی و کەرەنتینەکردن لە ماڵەوە)، کە کاریگەریی هەیە بەسەر سیستمی رۆژانەیان و هەستکردنیان بە سەلامەتی و هێمنی.
بەوەی کە منداڵان و لاوان بەشێوەیکی چڕوپڕ چاودێریی دەوروبەریان دەکەن و کارلێك دەکەن لەگەڵ ئەو فشارانەی دەکەوێتە سەر کەسوکار و نزیکەکانیان و تاکەکانی کۆمەڵگا، ئەوەش وادەکات پرسیاری راستەوخۆ بکەن دەربارەی ئەوەی کە ئێستا یان لە داهاتوودا روودەدات، رەنگە وەك بەرپەرچدانەوەیەكی ئەو هەستە بەهێزەی کە دەربارەی پەتاکە بۆیان دروستبووە، بە شێوەیەکی جیاواز رەفتار بکەن (وەك ترس، نیگەرانی، خەفەت و تووڕەبوون)، هەروەها لەوانەیە منداڵ بەرامبەر بە سەلامەتی خۆشەویستانیدا نیگەران بێت، بەهەمان شێوە دەربارەی چۆنیەتی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان (وەك خۆراك و پەناگە و جلوبەرگ) و چارەنووسی ئایندەیان.
دامەزراوەی مێنتۆری عەرەبی لقێکی هەرێمی مێنتۆری جیهانییە، کارەکەی بریتییە لە توانادارکردنی منداڵ و لاوانە وەك ئامرازێك بۆ خۆپاراستن لە رەفتاری مەترسیدار لە رێگەی سیاسەت و گەشەپێدانی تواناکان و مەعریفە و هاوبەشییەکانەوە. لە ساڵی ٢٠١٩ گرووپی زین هاوبەشییەکی لەگەڵ ئەم دامەزراوەیەدا ئیمزاکرد بۆ بەستنی ئێوارەئاهەنگێکی خێرخوازیی بۆ کەمپەینی "هێزی خۆپارێزیی" بە ئامادەبوونی شاژن سیلڤیای شاژنی سوێد و سەرۆکی دامەزراوەی مێنترۆی جیهانی.