"زين" پەیکەری خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و فرۆشتنی بە کۆی لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا دادەڕێژێتەوە

May 27, 2021

خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکانی دەبێتە هاوبەشێکی نموونەیی بۆ دامەزراوەکانی کار ئەوانەی کە هەوڵدەدەن لە ناوچەکەدا رۆڵیان هەبێت

كەميل هیلالی: زين بەهاوکاریی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمی و نێوەدەولەتییەکانی، هەلی تەواوکاریی لە فرۆشتنی بەکۆ رادەگەیەنێت

-گرووپ لە کۆنگرەی گریمانەیی Capacity Middle East  بیروڕاکانی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری پێکرد

گرووپی زین ئاشکرایکرد کە پەیکەری خزمەتگوزارییە بازگانییە نێودەوڵەتییەکانی وفرۆشتنی بە کۆی دادەڕێژێتەوە، بۆ ئەوەی سوود لە هەلی ئەو گەشەکردنە گەورەیە وەرگرێت کە لە بازاڕەکانی رۆهەلاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا روودەدات، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە جەسپاوەکانی کەرتی گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیارییەکان.

زین کە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بوارەکانی داهێنانی دیجیتاڵی روونیشیکردەوە کە کۆمپانیاکەی سەر بە خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و فرۆشیاریی بە کۆ و رۆمینگە، کاردەکات لەسەر یەکخستن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی تۆڕی داتاکان، دەنگ و رۆمینگ لە رێگەی بەربڵاویی فراوانی جوگرافی کارەکانیدا. مەبەستیشی لەم هەنگاوە ئەوەیە ببێت بە تاکە کۆمپانیا بۆ تەواوی پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی سەربەخۆی. لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی گواستنەوە کە پێداویستی کاریان لەناو چوارچێوەی کارەکانیدا هەیە.

گرووپی زین لە کۆنفڕانسی گریمانەیی Capacity Middle East  دا بەشداری کرد، کە ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئامادەبوون، تێیدا گرووپ پلانەکانی خۆی لە بوارەکانی خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و فرۆشتنی بەکۆ و رۆمینگ خستەڕوو، کە ئێستا  لە چوارجێوەی ستراتیجییەتی Sight4 پێشکەشیان دەکات.

لەمبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کاروباری ستراتیجی و خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و فرۆشتنی بە کۆ و رۆمینگ کەمیل هیلالی لەمیانی بەشداریکردنیدا لە کۆنفڕانسەکە وتی" گرووپ دیدگایەکی نوێی بۆ خزمەتگوزارییەکانی فرۆشتنی بە کۆ تەبەنیکردووە، بۆ سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی گەشەکردن کە پیشکەشیان دەکات، کە خواستێکی زۆر هەیە لەسەر کەرتی تەکنەلۆجیای زانیارییەکان لە بازاڕەکانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا".

وتیشی "کۆمپانیای زین بۆ خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و فرؤشتنی بە کۆ و رۆمینگ کاردەکات بۆ ئەوەی ببێتە گویزەرەوەیەکی ئیقلیمی باوەڕپێکراو لەم بوارەدا، بەمەش چاڵاکییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان سەرچاوەی نوێ دەکەنەوە بۆ باشترکردنی لێشاوی کاش".

هەروەها وتی "بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، گرووپ پلان و دیدگاکانی لەم کەرتە گەشەکردووەدا تازە کردوونەتەوە، بۆ ئەوەی بەهایەك بدات بە کۆمپانیاکانی سەربەخۆی. بڕیاریشوایە بەربڵاوی جوگرافی بەرفراوان و بەرزبوونەوەی خواست بواربدات بە دروستبوونی وەبەرهێنانی نوێ، تاکو بەشێوەیەکی باشتر سوود لەو ژێرخانە وەربگیرێت کە هەیە، بەهۆی چوارچێوەی کار و ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا".

ئاماژەشیدا بەوەی کە "بەیەکەوەگرێدانی پرۆسەکانی فرۆشتنی بە کۆ هەلێکی نایاب بۆ پلانەکانی ئایندەمان دەڕەخسێنێت، بەوەی هەر گرووپێکی پەیوەندیکردن و گەیاندن لەوانەی کە ئارەزوویان هەیە بۆ ئایندە خۆیان ئامادە بکەن، پێویستە بەسەر ئاستەنگە سەرەکییەکانی ژێرخاندا زاڵبن، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان تایبەتمەندییە جیهانیەکان تێپەڕێنن، لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر هەژماردن و کۆمپیوتی کلاود".

هیلاشی تیشکیشی خستەسەر ئەوەی "خزمەتگوزارییە نێودەولەتییەکانی زین  دەبێت بە هاوبەشێکی نموونەیی ئەو  دامەزراوانەی کە هەوڵدەدەن لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا بوونیان هەبێت، بەوەی کە ئامادەیە رایبگەیەنێت بچێتە ناو هەندێك لە پڕۆژەی جیهانی، کە کە ئامادەیە رایبگەیەنێت دەچێتە ناو هەدێك پڕۆژەی جیهانی کە نموونەی کارێکی نوێ دەستنیشاندەکات بۆ ئەو قەوارەیەی ژێرخانی نێتوۆرکی دابەشکراو بەیەکەوەگرێدەدات، کە پێکدێت لە جۆرەها کێبڵی دەریایی و زەمینی".

شایانی باسکردنە گرووپی زین لەمیانی دانیشتنەکانی کۆنفڕانسەکەدا بیروڕا و بۆچوونەکانی خۆی لەگەڵ دامەزراوە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری پێکرد دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی فرۆشتنی بە کۆن وەك: تۆڕی داتاکان، خزمەتگوزارییەکانی پەخشی ناوەرۆك، رۆمینگ، چارەسەرەکانی گواستنەوە، گەیاندن، هەروەها لەکارەکانی کۆنفڕانسەکەدا پرسی پلانە ستراتیجییەکانی باشترین وەبەرهێنانی خزمەتگوزارییەکانی داتاکان و دەنگی تاووتوێکرد، لەگەڵ بەکارهێنانی نموونەییانەی تواناکان و ژێرخان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جێی باسە گرووپی زین کارە لەپیشینەییە ستراتیجییەکانی لە کەرتەکانی کۆمپانیا و کارەکاندا دەستنیشانکردووە، لە سۆنگەی ئەم ئاراستەیەشەوە، ژێرخانی کارەکانی لەم کەرتە زیندووەدا رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت، هەروەها تۆڕەکانی لەم بوارەدا توانایەکی باشترینی بەرفراوانتریان دەبێت، بەبەراورد لەگەڵ رکابەرە ئیقلیمییەکاندا، بەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی فرۆشتنی بە کۆ پشت بە بوونی ژێرخانێکی پێشکەوتوو دەبەستێت، زین پێیوایە بەرەوپێشەوبردی کارەکانی فرۆشتنی بە کۆی تایبەت بەخۆی، بوارێکی سەرەکییە بۆ گۆڕانێکی سەراپاگیر لە کەرتی گەیاندندا.