
هێڵی "پرایم" تایبەتمەندیی و ستایلی ژیانت پێدەبەخشێت، ئەولەوییەت و لە پێشینەییت پێدەدات بەئاسانی خەرجییەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت و لە رێگەی پاکێجی ناوازه‌ی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن و نامەی خۆڕاییەوە بەبێ پچڕان لەپەیوەندیدا بیت.
هێڵی "پرایم" تایبەتمەندیی و ستایلی ژیانت پێدەبەخشێت، ئەولەوییەت و لە پێشینەییت پێدەدات بەئاسانی خەرجییەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت و لە رێگەی پاکێجی ناوازه‌ی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن و نامەی خۆڕاییەوە بەبێ پچڕان لەپەیوەندیدا بیت.
له چوارچێوه‌ی ستراتیژیای كۆمپانیا و به ئامانجی په‌ره‌پێدان و بره‌ودان به به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كانی، زین كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی گوازراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، به‌هێزترین هێڵی پۆستپه‌یدی به‌ناوی "پرایمی"نوێ راگه‌یاند.
هێڵی پرایم، كۆمه‌ڵێك پاكێج و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و جۆراوجۆر له خۆده‌گرێت و ئەولەوییەت و لە پێشینەیی ده‌به‌خشێته به‌شداربووان تا بە ئاسانی خەرجییەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن و به تێچوویه‌كی جێگیری مانگانه، سوود له ئۆفه‌ر و پاكێجه‌كانی ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیی ده‌نگیی (ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی) و كورته‌نامه وه‌ربگرن، و هه‌روه‌ها ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و پاكێجانه هه‌ڵبژێرن كه گونجاوه له‌گه‌ڵ پێداویستی و به‌كارهێنانه‌كانیان.
له‌م باره‌یه‌وه محمد سمیر سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كۆمپانیای زین، رایگه‌یاند "به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه هێڵی پرایمی نوێ راده‌گه‌یه‌نین، هێڵه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك پاكێجی جۆراوجۆری هێڵه‌كانی پۆستپه‌ید، و ئاستێكی به‌رز له خۆشگوزه‌ری و ئاسانكاری پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌های دووهێنده، ئه‌مانه‌ش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن كه به‌شداربووان به دوایدا ده‌گه‌ڕێن چوونكه گونجاون له‌گه‌ڵ به‌كارهێنان و خواست و ویسته تایبه‌تییه‌كانیان.
له به‌رده‌وامی ووته‌كانیدا محمد سمیر ووتی " ئێمه له زین به‌رده‌وامده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان له پێناو په‌ره‌پێدانی ئۆفه‌ره داهێنانهرهكانمان كه گونجاوبن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و پێداویستییه‌كانی بازاڕ به ئامانجی پێشكه‌شكردنی باشترین ئه‌زموونی په‌یوه‌ندیكردن له عێڕاقدا".
شایانی باسه، هێڵی پۆستپه‌یدی پرایم، پێنج پاكێجی ههمهجۆر له خۆده‌گرێت و ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووان ده‌ڕه‌خسێنێت به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و پاكێجانه هه‌ڵبژێرن كه گونجاوه له‌گه‌ڵ پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانیان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌نته‌ری راژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌شداربووان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م هێڵه ته‌رخانكراوه و به درێژایی 24 كاتژمێر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌وه بكه‌ن، و هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌شدارده‌بن له پرۆگرامی پاداشت و ده‌توانن سوود له داشكاندنه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه وه‌ربگرن له ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆگا و ماڕكێت و كۆمپانیاكان (پاداشت یه‌كه‌مێن پرۆگرامی دیجیتاڵی له عێڕاق).
سه‌باره‌ت به پێدانی پاره‌ی پۆستپه‌ید، هێڵی پرایم چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م به‌شداربووان بۆ پێدانی پاره‌ی پۆستپهیدهكانیان كه بریتین له (شێوازی كاش، كارتی دڵنیایی و كارتی داشكاندن) و هه‌روه‌ها ده‌توانن له رێگای بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی زین یان ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی یان ئه‌پڵیكه‌یشنی زینی عێڕاق) پاره‌كانیان بده‌ن.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی هێڵی پرایم یان گۆڕینی هێڵی پۆستپهیدهكهی ئێستات بۆ هێڵه‌كه، سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاییه‌كانی زین بكه كه له ته‌واوی پارێزگاكاندا بوونیان هه‌یه.