گروپی زین بووه به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ری په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه پلاتفۆڕمێكه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی خۆبه‌خشانه‌ی په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی كاره به‌رپرسیاره‌كان. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌یی ده‌دات له پێناو بنیاتنانی هاوبه‌شی راسته‌قینه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی داهێنه‌رانه‌ی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان و پراكتیزه‌كردنی كار و چالاكییه‌كان به شێوازێكی به‌رپرسیارانه.
- بدر الخرافي: پابه‌ندین به جێگیركردنی 10 بنه‌ما جیهانییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیای كاره‌كانمان
- گروپی زین پشتیوانی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه ده‌كات كه ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی له خۆده‌گرن
گروپی زین بووه به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ری په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه پلاتفۆڕمێكه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی خۆبه‌خشانه‌ی په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی كاره به‌رپرسیاره‌كان. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌یی ده‌دات له پێناو بنیاتنانی هاوبه‌شی راسته‌قینه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی داهێنه‌رانه‌ی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان و پراكتیزه‌كردنی كار و چالاكییه‌كان به شێوازێكی به‌رپرسیارانه.
گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاشكرایكرد، شانازی ده‌كات به چوونه نێو لیستی هه‌زاران كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ى جیهانى له‌م ده‌ستپێخه‌رییه‌دا، ئه‌مه‌ش پابه‌ندبوونی گروپ نیشانده‌دات له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه له پێناو باشتركردنی جیهان كه خواستی هه‌مووانه.
لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە دانانی پلان و سیاسەتی دروست هەیە، له هه‌مانكاتدا پێویستی به بنیاتنانی هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ سووبینین له سه‌رچاوه و داهێنانی بیرۆكه‌كان و لێهاتوویه‌كان، بۆیه ئێستا گه‌یاندنی هاوبه‌شییه‌كان بۆ ئاستێكی باڵاتر له هه‌ر كاتێكی تر گرنگتره، چوونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان كه‌رته‌كان به ئامانجی به‌ره‌وپێشچوونی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی.
شایانی باسه، په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازێكه بۆ كۆمپانیاكان بۆ گونجاندنی ستراتیژیا و چالاكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ 10 بنه‌ما جیهانییه‌كه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ، كار، ژینگه، بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، و گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشده‌خه‌ن و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام (SDGs) له رێگای به‌شداریكردنی هه‌زاران كۆمپانیا به هه‌موو قه‌باره و كه‌رته‌كانه‌وه له سه‌تاسه‌ری جیهاندا، هاوكات ئامانجی ئه‌م په‌یماننامه‌یه دروستكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانییه له‌و دامه‌زراوه به‌رپرسیارانه‌ی كه به‌رده‌وامیی به‌شێكه له ستراتیژیا و چالاكییه سه‌ره‌كییه‌كانیان، نه‌ك ته‌نها له پێناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن به‌ڵكو له پێناو خودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆشیان.
به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌ستپێشخه‌ریی جیهانییه بۆ به‌رده‌وامیی كۆمپانیاكان، په‌یماننامه‌ی جیهانیی نه‌ته‌وه به‌كگرتووه‌كان له دۆخێكی ناوازه‌دایه بۆ پێشخستنی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه و فراوانكردنی بازنه‌ی چاره‌سه‌ریی ئاڵنگارییه‌كانی جیهان. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌زاره‌ی ئێستادا راگه‌یه‌ندرا و زیاتر له 15000 هه‌زار كۆمپانیا و 3000 هه‌زار ماڵپه‌ڕی قازانج نه‌ویست و زیاتر له 160 وڵات و زیاتر له 70 تۆڕی ناوخۆیی له خۆده‌گرێت.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپی زین بدر ناصر الخرافی رایگه‌یاند " ره‌وتی جیهانیی بۆ پشتبه‌ستن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی وای له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان كردووه پابه‌ندبن به خێراتركردنی پێشكه‌وتنه‌كانی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی (SDGs) و چڕتركردنی هه‌وڵه‌كانیان. زین پابه‌نده به جێگیركردنی په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ر 10 بنه‌ماكه‌ی وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیای گشتگیریی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا."
هه‌روه‌ها الخرافي ووتیشی " له چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه به‌رده‌وامه‌كه‌مان به (جێهانێكی جوان) پابه‌ندین به به‌شدارییه به‌رده‌وامه‌كانمان له هه‌وڵه جیهانییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، و پشتیوانیكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، و پاراستنی مندالان له هه‌ردوو بواری دیجیتاڵی و ماددی، و هه‌روه‌ها به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كه‌لێنی گه‌نده‌ڵی، چوونكه زۆر گرنگه كار بۆ داهاتوویه‌كی به‌رده‌وام و دادپه‌روه‌ر و گشتگیر بكه‌ین".
شایانی باسه، به‌شداریكردنی زین و چوونه نێو په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوونی زین له پاڵپشتیكردن و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌تی ئه‌رێنییانه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و كۆمپانیایه به‌رامبه‌ر كارمه‌ندان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دوور له هه‌ر جیاكارییه‌ك.
ستراتیژیای به‌رده‌وامیی زین، له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی مانادار بنیاتنراوه له‌پێناو گۆڕانكارییه‌كی سیسته‌ماتیكی گشتگیر، چوونكه پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان ده‌توانن رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕن له گۆڕانكارییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و دروستكردنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌م بابه‌ته‌دا. له سایه‌ی ئه‌م پێشهاته جیهانییانه‌دا، گروپی زین باوه‌ڕی وایه له ئه‌نجامی هه‌ستكردنی به به‌رپرسیاریه‌تیی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاسته‌نگییانه‌دا.
پیشه‌سازی په‌یوه‌ندی مۆبایل، به یه‌كه‌مین كه‌رت داده‌نرێت له پابه‌ندبوونی به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌رته تیشكی خستووه‌ته سه‌ر "كاری ژینگه‌یی" و به شێوه‌یه‌كی گشتگیر پێشه‌نگایه‌تی و جدییه‌تی خۆی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانداوه، چوونكه گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی په‌یوه‌ندی مۆبایل هه‌روه‌ك چۆن كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر چالاكییه ئابوورییه‌كانی تر، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لافاو و وشكه ساڵییه‌وه ئه‌مه جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووه‌ته سه‌ر ژێرخان و ته‌مه‌نی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی. له‌م پێناوه‌دا پێويسته كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی مۆبایل دڵنیاببنه‌وه له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن بۆ ملیۆنان كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، بۆیه به‌رده‌وامیی كاره‌كانیان گرنگه و له سایه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه دیجیتاڵییانه‌ی له ئێستادا له جیهاندا رووده‌ده‌ن له رێگای په‌ره‌پێدانی ئامرازه‌كانی دیجیتاڵی به شێوه‌یه‌كی خێرا، دابینكه‌رانی په‌یوه‌ندی مۆبایل به‌رده‌وامن له وه‌ڵامدانه‌وه و دابینكردنی پێداویستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
گروپی زین بە تەواوی پابەندە بە گێڕانی ڕۆڵێکی كارا و چالاك به‌رامبه‌ر گۆڕانی کەشوهەوا و لەدەستدانی فره‌ڕه‌نگی بایۆلۆجی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و بەم دواییانه ڕاپۆرتی ساڵانەی بەردەوامیی خۆی بە ناونیشانی "گەشتی چاکبوونەوە... و ساڵێك لە ئاڵنگاریی" بڵاوکردەوە و تێیدا تیشكیخستووه‌ته سەر کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکانی چالاكییه‌كانی و هەوڵەکانی بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری سیستماتیك، کە لە ڕێگەیەوە بەردەوامە لە چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە حوکمڕانی ژینگەیی، کۆمەڵایەتی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان.
هه‌روه‌ها گروپ له راپۆرتی ساڵانه‌یدا ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی هزر به ناونیشانی "گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا _ به‌دیهێنانی ده‌ردانی گازی پاك) بۆ داهاتوویه‌كی به‌رده‌وام" تیشكیخستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاركردن له پێناو به‌دیهێنانی ئابووری " ده‌ردانی گازی پاك (Net Zero) و هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له رۆڵی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئامانجه دارێژراوه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای زانست، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه دووپاتی له گرنگی هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ته‌وه له نێوان كه‌رته جیاوازه‌كان و رۆڵی دیجیتاڵ و داهێنان و خستنه‌ڕووى تێروانینی گشتگیری گروپی زین ده‌رباره‌ی كاری ژینگه‌یی.
له‌م راپۆرته‌دا، گروپی زین كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له گرنگترینیاندا گواستنه‌وه به‌ره‌و ئابووری "ده‌ردانی گازی پاك" و ئه‌مه‌ش پێویستی به گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره هه‌یه له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه دیاریبكرێت چۆن به‌م كاره هه‌ستین به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی، چوونكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته به خۆشگوزه‌ری هه‌ساره‌كه‌مانه‌وه، هاوكات گۆڕانكاری و تێگه‌یشتن له خواسته‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران و كڕیاران و ته‌كنیكه‌كان و سیاسه‌ته‌كان، هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزكردنی پیشه‌سازییه‌كان ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان.
زین پابه‌نده به ئاشكراكردنی ده‌ردانی كاربۆن به شێوه‌یه‌كی روون و شه‌فاف و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی په‌یماننامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له بازاڕه‌كاندا به‌دیهاتوون گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستییه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: