كۆمپانیای زینی عێڕاق، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوو خه‌ڵات له چوارچێوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2021 به‌ده‌ستدهێنێت له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستكه‌وته دیجیتاڵییه‌كانی له راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و دابینكردنی چاره‌سه‌ری ته‌كنۆلۆژی داهێنه‌رانه كه پاڵپشتن له به‌دیهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی. ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كۆمپانیای زین به‌ده‌ستیهێنا بریتین له خه‌ڵاتی "باشترین هه‌ڵمه‌تی ماركێتینگ" له راگه‌یه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "باشترین كۆمپانیای داهێنه‌ر له بواری گۆڕانی دیجیتاڵی" له عێڕاق له راگه‌یاندنی خزمه‌ته‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌كان (oodi).
• خه‌ڵاته‌كان بریتین له خه‌ڵاتی باشترین هه‌ڵمه‌تی ماركێتینگ بۆ راگه‌یاندنی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م و خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیای داهێنه‌ر له بواری دیجیتاڵی له راگه‌یاندنی خزمه‌ته‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌كان (oodi).
كۆمپانیای زینی عێڕاق، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوو خه‌ڵات له چوارچێوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2021 به‌ده‌ستدهێنێت له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستكه‌وته دیجیتاڵییه‌كانی له راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و دابینكردنی چاره‌سه‌ری ته‌كنۆلۆژی داهێنه‌رانه كه پاڵپشتن له به‌دیهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی. ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كۆمپانیای زین به‌ده‌ستیهێنا بریتین له خه‌ڵاتی "باشترین هه‌ڵمه‌تی ماركێتینگ" له راگه‌یه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "باشترین كۆمپانیای داهێنه‌ر له بواری گۆڕانی دیجیتاڵی" له عێڕاق له راگه‌یاندنی خزمه‌ته‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌كان (oodi).
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و دوو خه‌ڵاته ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكران له‌و هه‌وڵه به‌رده‌وام و جدییانه‌ی كه كۆمپانیای زین هاویشتوویه‌تی بۆ هێنانه‌دی گۆڕانی دیجیتاڵی له عێڕاق و به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ر و ده‌ستپێشخه‌ری و پڕۆژه نایابه‌كانی، كه خواست و پێویستییه‌كانی عێراقییه‌كان دابینده‌كه‌ن و هیوا و ئاواته‌كانیان به‌دیده‌هێنن.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای زین په‌رۆشه بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌سه‌روو پێشبنییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و ده‌ستپێخه‌رییه داهێنه‌رانانه‌ی له ته‌واوی بواره‌كاندا ده‌یكات به ئامانجی به‌شدارییه‌كی كارا له پێشخستنی عێڕاق و په‌ره‌دان به تواناكانی كۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی پێكهاته‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی زاهید، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زینی عێڕاق رایگه‌یاند " خۆشحاڵین به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و دوو خه‌ڵاته به نرخه له‌لایه‌ن "ئینته‌رناشیوناڵ فاینه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی (2021)، كه ئاماژه‌ن بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی رۆڵ و پێگه‌ی گرنگی كۆمپانیا له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان. جێگای ئاماژه‌پێكردنه راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وتنێكی به‌رفراوان و گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئێمه به‌رده‌وام و وه‌فادارده‌بین به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی به به‌شداربووانمان داوه له رێگای پێشكه‌شكردنی باشترین و نایابترین ئه‌زموون. له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای زین سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ داهێنان و گۆڕانی دیجیتاڵی له میانه‌ی راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌كان (oodi)، و به‌رده‌وامده‌بین له كاركردن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین و نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له عێڕاق، و هه‌ماهه‌نگده‌بین له بنیاتنانی سبه‌ینێیه‌كی باشتر بۆ گه‌نجان و دابینكردنی پێویستییه‌كانیان و به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواته‌كانیان.
"ئینته‌رناشیوناڵ فاینه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی 2021" كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، ساڵانه خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته پڕۆژه‌ی داهێنه‌رانه و ده‌ستپێخه‌ری كار و چیرۆكی سه‌ركه‌توو له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، هاوكات تیشك ده‌خاته‌سه‌ر گرنگی گۆڕانی دیجیتاڵی له بنیاتنانی ژێرخانی كاره سه‌رده‌مییه‌كان.