زێن العراق به‌ره‌و به‌شداریكردن له بۆرسه‌ى عێراق له 2015 هه‌نگاو ده‌نێت .
به‌غدا 18ی ئایارى 2015
گرووپی زێنی پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن و داتاى گه‌ڕۆك له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئافریقا رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ىده‌سته‌ى دراوه كاخه‌زییه‌كانى عێراق له مانگى رابردوو ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر داواكارییه‌كى كۆمپانیاى خاتم (كۆمپانیایه‌كى پشكدار و سه‌ر به كۆمپانیاى ئه‌پیر بۆ په‌یوه‌ندی گه‌ڕۆك - زێن العراق) بۆ به‌شداریكردن له بۆرسه‌ى كاخه‌زه داراییه‌كان، ئێستا كۆمپانیا سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى رێوشوێنه پێویسته‌كانى بۆ گه‌ره‌نتیكردنى به‌شداربوون له ساڵى 2015.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕی گرووپی زیًن به فه‌رمى ره‌زامه‌ندی نیشان دا بۆ فرۆشتنى 25%ی پشكه‌كانى خاتم كه ئێستا خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ گرووپی زێن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بریتییه له جێبه‌جێكردنى مه‌رجه‌كانى ناونوسكردنى كۆمپانیاى خاتم له بۆرسه‌ى عێراق و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانى نێو مۆڵه‌تى كاركردنى كۆمپاناى زێن یه‌كده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه پێیبه‌خشراوه.
له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى پشكه‌كانیدا بوونى كۆمپانیاى خاتم له بۆرسه‌ى عێراق كه نرخه‌كه‌ى به چه‌ندین ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، هاوكارییه‌كى باش ده‌بێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى گشتى بازاڕى دراو، به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له میژووى عێراق به‌هاى گشتى بازاڕى دراو ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار كه ده‌بێته هۆی راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بیانى و ده‌ره‌كى بۆ بازاڕى دراوى عێراق به‌و پێیه‌ى كه كۆمپانیاى خاتم ده‌چێته پاڵ 95 كۆمپانیاى دیكه‌ى عێراقی كه ئێستا له بۆرسه‌دا پشكیان خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌باره‌ى ئه‌م پێشكه‌وتنه‌شه‌وه كه له به‌شداریكردنى كۆمپانیا له بۆرسه‌ى عێراقدا به‌دیهاتووه، به‌ڕێز محه‌ممه‌د جه‌رجه‌فجى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێرى كۆمپانیاى خاتمى رایگه‌یاند "خۆشحاڵین كه ده‌بینین پرۆسه‌ى به‌شداریكردنى كۆمپانیاكه‌مان له قۆناغى كۆتاییدایه به تایبه‌تیش كه كۆمپانیاى زێن العراق كاری جددی ده‌كات بۆ خستنه‌ڕووى پشكه‌كانى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌موو عێراقییه‌كان. له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه هه‌لێك پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى یه‌كێك له دیارترین كۆمپانیاكان و وه‌ستان له‌گه‌ڵمان له كاتێكدا كه بۆ قۆناغى داهاتووى گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدان هه‌نگاو ده‌نێین".
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌در خه‌رافی به‌ڕێوه‌به‌رى رێپێدراوى كۆمپانیاى خاتم و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى گرووپی زێن رایگه‌یاند " له‌گه‌ڵ وه‌كارخستنى خزمه‌تگوزاریی نه‌وه‌ى سێیه‌م 3.9G له عێراق له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ و له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانى به‌رده‌وام له ژێرخانه‌كه‌مان، پێمانوایه كه هێشتا ئه‌گه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنى مه‌زن له بازاڕى په‌یوه‌ندییه‌كاندا ره‌خساوه سه‌ربارى ئه‌و گیروگرفتانه‌ى به هۆی ره‌وشى ئه‌منیی وڵاته‌وه هاتوونه‌ته‌پێش".
به‌ڕێزان جه‌رجه‌فجى و خه‌رافی سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقی ده‌ربڕى و رایانگه‌یاند "به‌خۆشحاڵییه‌وه سوپاسی سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ده‌سته‌ى راگیه‌اندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌سته‌ى كاخه‌زه داراییه‌كان و بۆرسه‌ى عێراق ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر پێشه‌ییبوونیان، خۆشحاڵین كه ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه و پابه‌ندیی گرووپی زێن به كاری سه‌ركه‌وتوو و به‌رده‌وام له عێراق دووپات بكه‌ینه‌وه".
گرووپی زێن له ته‌مووزى 2013 دامه‌زراندنى كۆمپانیاى خاتم وه‌كو كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تى پشكدار و سه‌ر به كۆمپانیاى ئه‌پیر بۆ په‌یوه‌ندیی سنووردار اگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له پێناو خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شداریكردن له بازارى بۆرسه‌ى عێراقدا. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى به‌شداریكردنیش له بۆرسه، ئیدى كۆمپانیاى زێن به ته‌واوى پابه‌ندییه‌كانى تایبه‌ت به مۆڵه‌تى كاركردنى كۆمپانیاكه‌ى جێبه‌جێكردووه.