كۆمپانیای زین به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی گه‌نجان له رێگای كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنان بۆ 10 له ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان .
لە سۆنگه‌ی ستراتیژیا و پاڵپشتیکردن له تواناكانی گه‌نجان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر یارمه‌تیدانیان، کۆمپانیای زین کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی زین پێشەنگ لە بواری خزمەتگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی گوازراوه لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، خولی مه‌شقی (خۆ ژیاندن) بۆ 10 له ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی به‌غدا و نه‌هرێن و موسته‌نسریه كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له روانگه‌ی بڕوابوونی كۆمپانیای زین سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه بڕوای وایه گه‌نجان دڵی زیندووی كۆمه‌ڵگان و هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پلان و دیدگاكانی كۆمپانیا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو پاڵپشتیی و هاندانێك بۆ ووزه و تواناكانی گه‌نجان له رێگای چه‌ندین ئامرازه‌وه بۆ یارمه‌تیدان و هاندانیان له پێناو گۆڕینی بیرۆكه‌كانیان بۆ پرۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو.
له باره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه به‌ڕێز عه‌لی زاهید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به ته‌واوكه‌ری پلانه‌كانی كۆمپانیای زین بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌نجان دانا و ووتی: زین پاڵپشتیكردنی گه‌نجان كه گرنگترین توێژی كۆمه‌ڵگان به ئه‌ركی خۆی زانیوه و له پێناو دابینكردنی پاڵپشتی راسته‌قینه بۆ ئه‌م توێژه، ئه‌مڕۆ ئه‌م خوله‌مان ده‌ستپێكردووه تا له رێگایه‌وه قوتابییه سهركهوتووهكانمان له خوێندنی زانكۆ (ده ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان) ده‌ستبكه‌ن به ژیانی ئه‌كادیمی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی راسته‌قینه‌ی كار، چونكه یه‌كه‌م شت كه رووبه‌ڕووی ئه‌م توێژه ده‌بێته‌وه بریتییه له بابه‌تی شاره‌زایی كه یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین داخوازییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی به نیازن هه‌لی كار بڕه‌خسێنن، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی به ده‌ستخستنی ئه‌و شاره‌زاییه له راستینه‌ی ژیان و ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ی له ژیانی رۆژانه‌یاندا رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، لێره‌دا ئامانجی گرنگی ئه‌م خوله ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش نه‌هێشتنی ئه‌و ئاستهنگیانهیه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز زاهید له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی " خۆ ژیاندن ده‌رفه‌ت بۆ قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت كه ژماره‌یان (30) قوتابییه له زانكۆكانی یه‌غدا و موسته‌نسریه و نه‌هرێن بۆ ئه‌وه‌ی بخزێنه نێو كه‌شوهه‌وای كاری راسته‌قینه و ده‌ستخستنی شاره‌زایی له به‌شه‌كانی فرۆشتنی راسته‌وخۆ و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و تۆڕه‌كان و راژه‌ی به‌شدرابووان و فرۆشتن و شیكردنه‌وه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی داموده‌زگاكان به‌مه‌ش بڕوانامه‌ی رێزلێنان و نووسراوی رێنمایی وه‌رده‌گرن.
لای خۆیه‌وه د. عومه‌ر محه‌مه‌د ناسر بهڕِێوهبهری به‌شی به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی ووتی: ئێمه ستایشی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بێ وێنه‌یه‌ی كۆمپانیای زین ده‌كه‌ین، چونکە ئەم دەستپێشخەرییە دوای هەماهەنگییەکی باڵای نێوان کۆمپانیاکە لەلایەک و وەزارەت و زانکۆکان لەلایەکی دیکەوە دێت و لە ئەنجامدا ئەم هەماهەنگییە هاتە ئاراوە کە لەوانەیە هێڵی یەکەم لەسەر رێگای درووست بنیاتده‌نێت بۆ بەهێزکردنی ژیانی پیشەیی قوتابییە خۆشەویستەکانمان.
شایەنی باسە كۆمپانیای زین پێشتر بەرنامەی (# هسە- الیه)ی راگەیاند وەک سەکۆیەکی تایبەتمەند بۆ لە باوەشگرتنی تواناكانی گه‌نجان و هاندان و پاڵپشتیکردنیان بۆ هێنانەدی پەرەسەندن و بەردەوام بوون لەگەڵ جیهان، ئەم بەرنامەیه پشت بە شێوازە داهێنراوەکان دەبەستێت بۆ کاراکردنی پەیوەندی لەگەڵ گه‌نجان و سەرەتایەکە بۆ دەستپێکردنی رێبازێکی نوێ و زمانێکی نوێ کە لەگەڵ ئاوات و خەونەکانی گه‌نجان بگونجێت.