زێن دیسان سپۆنسه‌رى تیدێكسى ساڵى 2015یه .
به‌غدا - 17ی ئازاری 2015
گومانى تیدا نییه كه زێن العراق وه‌كو یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى په‌یوه‌ندی گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقا له سه‌رتاوه كارى كردووه بۆ ته‌رخانكردنى مه‌ودایه‌كى فراوان له ستراتیژاكهى به گه‌نجان به‌و پێیه‌ى ئه‌وان سه‌رمایه‌یه‌كى لهبننههاتوون بۆ به‌خشینى وزه و داهێنان كه كۆتاییه‌كه‌ى پێشكه‌وتن و به‌جیهانی بوون بێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه و بۆ سێیه‌م ساڵى له‌سه‌ر یه‌ك كۆمپانیا به‌رده‌وامه له سپۆنسه‌ریی تایبه‌تى پرۆژه‌ى تیدێكس به‌غدا بۆ ساڵى 2015 كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ تیدێكس ئه‌مجاره له شارى فانكۆڤهرى كه‌نه‌دى و له پێناو كاركدرن بۆ نزیككردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌كان و دانانى له چوارچێوه‌یه‌ك بۆ جێبهجیێكردنیان به‌رێوه‌ده‌چێت. ئه‌م چاودێرییهى زێنیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه خۆی به به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ى ناوخۆیی ده‌بینێت بۆیه هاوبه‌شى و هاوكاریی له‌گه‌ڵیدا بنه‌ماى بهردهوامبوونیهتى، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه زین به ته‌نگى به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و هه‌میشه به‌شێك بووه له تێڕوانین و پلان و ستراتیژیاكانى و تواناى مرۆیی و كه‌ره‌سته‌ى ماددی بۆ ته‌رخان كردووه كه هاوكار و پاڵپشتى چه‌ندین پرۆژه‌ى مرۆیی و كۆمه‌لایه‌تى و په‌ره‌پێدان بوون.
بایه‌خدان و بوون به سپۆنسه‌رى پرۆژه‌ى تیدێكس به‌غدا 2015 له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكه له‌و پرۆژانه‌ى كه ده‌چێته خانه‌ى به‌پرسیارێتى كۆمه‌لایه‌تییه‌وه به تایبه‌تیش كه زێن له‌م پێناوه‌دا له هاوكاریكردنى كۆمه‌ڵه ئه‌هلییه‌كان و ده‌زگا حكومی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان درێغى ناكات. باوه‌ڕى زێن به‌وه‌ى كه وزه و تواناى گه‌نجان سه‌رمایه‌گوزاریی راسته‌قینه‌یه بۆ ده‌ستپێشخه‌رى داهینه‌رانه به‌و پێیه‌ى هه‌ل به به‌شداریی گه‌نجان له به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام وه‌كو به‌رنامه‌ى تیدێكس ده‌دات كه ده‌توانێ توانا و به‌هره‌ى گه‌نجانى عێراقی بناسێنێ و هه‌لى به‌جیهانیبوونى بۆ بڕه‌خسێنێ.
له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى تیدێكسى ئه‌مساڵیشه‌وه كه له زێن العراق به‌رێوه‌چوو، به‌ڕێز حه‌یده‌ر تاڵب ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ئیداره‌ى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندن له زێن العراق رایگه‌یاند "ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییهكه كۆمپانیاكه‌مان ده‌بێته سپۆنسه‌رى ئه‌م پرۆژه داهێنه‌رانه‌یه كه هاهاریی گهنجاممان ده‌كات به‌شدارییان بۆ ئاستێكى جیهانى فراوان بكه‌ن، هه‌روه‌ها دواین جاریش نابێت كه تیشك بخاته سه‌ر توانا و به‌هره‌ى عێراقییه‌كان ئه‌مه‌ش به دروستكردنى په‌یوه‌ندی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌زموونى جیهانى و راكێشانى سه‌رنجى جیهان به تواناى داهێنه‌رانه‌ى عێراقییه‌كان".
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز یه‌حیا عه‌بده‌لى دامه‌زرێنه‌رى تیدێكس له به‌غدا گووتى " ئێمه هه‌ست به خۆشحاڵى ده‌كه‌ین كه توانیومانه ئه‌م جۆره پرۆژانه بكه‌ین به راستیه‌ك كه هه‌موو گه‌نجانى عێراق سوودى لێببینن و ببێته ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌وه‌ى ئاشناى ئه‌زموونى بیانى بن و تێكه‌ڵى ئه‌زموون و لێهاتوویی به‌رز بن، سوودى ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. سوپاسی تایبهتیشیمان بۆ زێن العراق كه هه‌ر له‌سه‌رتاوه شان بهشانمان كاریكرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ل بۆ هه‌موو گه‌نجانى عێراق بڕه‌خسێنێت له رێگه‌ى ئه‌و پاڵپشتییه لۆجستی و هونه‌رییه‌ى بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م خه‌ونه دابینى كرد".
پرۆژه‌ى تیدێكس 2015 ته‌واوكه‌رى پرۆژه‌كانى پێشووه كه ئه‌وانیش به سپۆنسه‌رى زێن العراق به‌ڕێوه‌چوون، له‌م خوله‌دا كه نزیكه‌ى 70 گه‌نجى كور ِ و كچ به‌ڕێوه‌چوو به‌شدابووان به گرنگییه‌كى زۆره‌وه تێكه‌ڵى هاوتا كهنهدییهكانیان بوون، ئه‌مه‌ش كهشیكى دۆستانه‌ى دروستكرد له په‌یوه‌ندی و بیروڕاگۆڕینه‌وه و تیشكخستنهسهر تواناى كهنجانى عێراق كه سه‌ربارى هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانى ژیانیان مه‌زنترینه.