زێنی عێراق سەرپەرشتی سەکۆی ستارت ئاپ وینکد لە بەغدا، نەجەف و چەند چالاکییەکی دیکە دەکات بۆ ھاوبەشی کردن لە پاڵپشتی کردنی تواناکانی
لە روانگەی ستراتیژیەتی پاڵپشتی کردنی لە بیرۆکەی داھێنان و پێشەنگیی، کۆمپانیا زێنی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، سەرپەرشتی چالاکییەکانی سەکۆی ستارت ئاپ وینکد لە ھەردوو شاری بەغدا، نەجەف دەکات بۆ باشترین بیرۆکە و پرۆژەی تەکنۆلۆژی تازەپێگەیشتوو و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دیزاینەر و پسپۆرانی بە بازاڕکردن و پێشەنگە لۆکاڵییەکانی کار، ئەم دەستپێشخەرییەی زێنی عێراق لە چوارچێوەی دیدی کۆمپانیا و بەرنامەکانی کە توانا لاوەکان لە باوەش دەگرێت لە ھەموو بوارەکان و یارمەتی و پاڵپشتییان دەکات بۆ گۆڕینی بیرۆکە و خەونەکانیان بۆ پرۆژەی سەرکەوتوو.
چالاکییەکانی سەکۆی ستارت ئاپ وینکد سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لە گشت پارێزگاکان و تایبەت کراوە بە پرۆژەکانی پێشەنگی کارو کۆمپانیا تازەپێگەیشتوو لە بوارە جیاجیاکان بە بەشدارییەکی فراوانی پەرپێدەر و دیزاینەر و پسپۆرانی بە بازاڕ کردن و بەڕێوەبەرانی پرۆژەکان لە گەنجانی عێراق لە پاڵ ژمارەیەک لە تەکنیککارانی بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان و لە کۆتاییدا سێ پرۆژەی براوە ھەڵدەبژێردرێ.
لەم بارەوە عەلی ئەلزاھد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زێنی عێراق وتی: ئێمە لە زێنی عێراق بڕیارمانداوە پاڵپشتی تواناکانی لاوان بین لە بوارە جیاجیاکاندا لەوانەش بواری پێشەنگی لە کاری و کۆمپانیا تازەپێگەیشوو، چونکە سەکۆی ستارت ئاپ ویکند شوێنی دەستپێکردنی لاوانە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانیان و گواستنەوەی و وەرگرتنی شارەزایی لە بواری تەکنۆلۆژیا و تەکنیکی زانیاری و گەیاندن.
ئەلزاھد ھەروەھا دەڵێ:پرۆژەکانی بەشداربوون پەرەیان پێدەدرێت بە بەشداری پسپۆرانی بوارە دیاریکراوەکان و بە پاڵپشتی زێنی عێراق، چونکە ئێمە بڕاوامان بەوە ھەیە کە پەرەپێدانی دواڕۆژ لە عێراق و ناوچەکە گەنجە داھێنەرەکان سەرکردایەتی دەکات لە بواری تەکنۆلۆژیا و لەو روانگەیەوە ھەوڵ دەدەین بۆ بونیادنانی وشیاری و ھاندانی ئەو دەرفەتانەی تواناکان بە ریگای ھاوبەشی کردن بۆ بونیادنانی پێشەنگانی بونیادنانی کارەکانی دوارۆژ.
سەکۆی ستارت ئاپ وینکد یەکێکە لە گەورەترین سەکۆکان و شوێنی دەستپێکردنی پێشەنگانی کارە بۆ دامەزراندن و دەستپێکردنی پێشەنگانی کارە بۆ درووستکردن و کارکردنی کۆمپانیا تازە پێگەیشتوووە جێبەجێکردنی پرۆژەکان جا پەرەپێدەر یان دیزاینەر یان پێشەنگانی کار بن و لە ماوەی دوو مانگی رابردوود زێنی عێراق ھەوڵیداوە کە (١٠٠٠) کوڕ و کچ لە ھەردوو رەگەز بتوانن پێشەنگ بن لە کارکردن لە ژمارەیەک پرۆژە وەک Code lab و The weekکە تایبەتمەند لە بواری پرۆگرامسازی مۆبایل و ویبسایەتە ئەلیکترۆنییەکان بە شێوازی تەکنیی و ئیداری نوێ، سەکۆی Zain talk کە بریتییە لە زنجیرە ئەڵقەیەک کە گفتوگۆ دەکەن لە بابەتە جیاوازەکان وەک پێشەنگی کار و بازرگانی ئەلیکترۆنی سەرەڕای کۆنگرەی داھێنان Hackathon کە لە شاری ھەولێر ئەنجامدرا بە ھاوکاری لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ تەرخان کردنی پرۆژە و بیرۆکە بۆ پاڵپشتی کردنی راگوێزراوان و چەند سەکۆو پرۆژەیەکی دیکەی پاڵپشتی کراو بۆ پێشەنگی کارەکان.