زین عیراق رێككەوتنێكی هاریكاری لەگەڵ رێكخراوی یونیسێف واژۆ دەكات بۆ پشتیوانیكردنی هەڵمەتەكانی هۆشیاری بۆ هێنانەئارای كەشێكی گونجاو بۆ ژیان و گەشەكردنی منداڵ

زین عیراق رێككەوتنێكی هاریكاری لەگەڵ رێكخراوی یونیسێف واژۆ دەكات بۆ پشتیوانیكردنی هەڵمەتەكانی هۆشیاری بۆ هێنانەئارای كەشێكی گونجاو بۆ ژیان و گەشەكردنی منداڵ

زین عیراق رێككەوتنێكی هاریكاری لەگەڵ رێكخراوی یونیسێف واژۆ دەكات بۆ پشتیوانیكردنی هەڵمەتەكانی هۆشیاری بۆ هێنانەئارای كەشێكی گونجاو بۆ ژیا

لە روانگەی پابەندبونی بە بەشداریكردن لە خوڵقاندنی كەشێكی گونجاو بۆ ژیانی منداڵانی عیراق، كۆمپانیای زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، رێككەوتنێكی هاریكاری لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) واژۆ كرد وەك بەشێك لە بەشداریكردنی لە چارەسەركردنی پرسە سەرەكییەكانی كۆمەڵگەی عیراق و یارمەتیدانی حكومەت بۆ هێنانەئارای گۆڕانكاری ئیجابی لە ژیانی خەڵكیدا. بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە، كۆمپانیای زین بەشدار دەبێت لە هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە، كە بەشە جیاوازەكانی رێكخراوی یونیسێف رایدەگەیەنن لەپێناو پاراستن و هۆشیاركردنەوەی منداڵان و خانەوادەكانیان و هێنانەئارای كەشێكی گونجاو بۆ ژیان لەپێناو بنیاتنانی نەوەیەكی نوێ و گەشەكردوی منداڵان لە عیراقدا.

لەوبارەیەوە عەلی زاهد سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زین عیراق دەڵێت "ئەو رێككەوتنی هاریكارییە دەروازەیەكە بۆ دەستپێكردنی پرۆگرامی هۆشیاركردنەوە و رۆشنبیركردن لەپێناو باشتركردنی دۆخی بژێویی كۆمەڵگە بەپێی پێویستییەكانی، بەتایبەتیش توێژی منداڵان. ئەركی رێكخراوی یونیسێف پاراستنی منداڵانە لە دیاردەكانی خراپەكانی ناو كۆمەڵگە، پشتیوانیكردنی منداڵان و خانەوادەكانیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیرییان بەوپێیەی گرنگترین ئەندامن لە كاروانی پەرەپێدانی ئایندەی هەر وڵاتێك و بەتایبەتی عیراق بۆیە پشتیوانیكردنی منداڵ یەكێكە لە دیارترین بنەماكانی بنیاتنانی كۆمەڵگەكان و پێشخستنیان".

هەروەها زاهد دەڵێت "هاوبەشیمان لەگەڵ رێكخراوە جیهانی و نێودەوڵەتییەكان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی منداڵان لە عیراقدا، سەرەڕای بەشداریكردن لە بنیاتنانی ئایندەیەكی گەش بۆ منداڵانمان وەك ئەوەی دەمانەوێت. زین عیراق بەشێوەیەكی كاریگەر كاردەكات بۆ رۆڵ بینین وەك هاووڵاتییەكی بەرپرس. ئێمە تەحەدا نیشتمانییەكان دەزانین و بەتایبەتیش بایەخ بە منداڵان و گەنجان دەدەین. هیوادارین خزمەتێك بە كۆمەڵگە بكەین، كە بەشێكین لێی و دەمانەوێت پێزانینی خۆمان دەرببڕین".

جێی ئاماژەیە هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە، كە رێككەوتنەكە دەیانگرێتەوە، هەڵمەتەكانی بەڵێندان بە بەخشین بە منداڵان، كۆكردنەوەی بەخشینەكان، شیردانی سروشتی، گەڕانەوە بۆ قوتابخانە، كوتانی رۆتینی، هەڵمەتەكانی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان و سورێژە، هەڵمەتی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی منداڵان دەگرێتەوە. ئامانج لە رێكخستنی ئەو هەڵمەتانەش، كە چالاكی جۆراوجۆر بەخۆیانەوە دەبینن، هێنانەئارای نەوەیەكی تێگەیشتوی رۆشنبیرە لە رێی بڵاوكردنەوەی نامەی هۆشیاركردنەوە لەسەر سەكۆكانی راگەیاندنی تایبەت بە رێكخراوی یونیسێف، بەرهەمهێنانی بابەتی میدیایی، پەرەپێدانی ستراتیژی نامە كورتەكان بۆئەوەی زۆرترین بەشداربو بگرێتەوە، سەرەڕای بەدواداچون كردن بۆ ئەنجامی هەڵمەتەكان.

هەر لەوبارەیەوە پیتەر هاوكینز نوێنەری رێكخراوی یونیسێف لە عیراق دەڵێت "لە ساتە سەختەكاندا، رەنگە گەیشتن بە زانیارییەكان، ژیان رزگار بكات یاخود خانەوادەكان ئاگاداربكرێنەوە لەوەی پێویستە چی بكەن لەپێناو منداڵەكانیاندا، هەر لە كوتانەوە تا دەگاتە شیردانی سروشتی. لە رێی ئەو هاوبەشییەش لەگەڵ كۆمپانیای زین عیراق، زانیاری یەكلاكەرەوە دەگاتە سەدان هەزار كەس لە خەڵك لەپێناو پاراستنیان و بەهێزكردنی مافی منداڵان لە عیراقدا".

ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی زین عیراقە و لە كرۆكی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی كۆمپانیایە، كە كۆمپانیا پابەند دەكات بۆئەوەی خزمەتگوزارییەكانی و ئەزمونەكانی بخاتە خزمەت پشتیوانیكردنی هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی نیشتمانی لەگەڵ تەركیزكردنەسەر كەرتی تەندروستی و فێركردن. هاوبەشی ئەمڕۆشی لەگەڵ رێكخراوی یونیسێفی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان بەرجەستەكردنی بایەخی سێگۆشەی زێڕینە، كە لە كۆمەڵە و رێكخراوە نا حكومییەكان و كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی پێكدێت بۆ بەدیهێنانی سەركەوتن و دەستكەوتەكان لە رێی یەكخستنی هەوڵ و تواناكانی هەر سێ لایەنەكە. بەپێی ئەو هاوبەشیكردنە، زین عیراق لە نزیكەوە لەگەڵ یونیسێف كاردەكات لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بۆ بەشداریكردن لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەشەكردنی بەردەوام.