زین، چاره‌سه‌ری فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان "درۆن" وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به كه‌رتی بازرگانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئاستێكی نوێى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كان.
به‌غداد، عێراق، نیسانی 2023:
كۆمپانیای زین عێراق، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل له عێراق، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زین ته‌كنۆلۆژی ZainTech، باڵی دیجیتاڵی و ته‌كنۆلۆژی زانیاری و په‌یوه‌ندیكردن له گروپی زین و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆگا هه‌رێمییه گشتگیره‌كانی بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، به‌شدارییان له خولی هه‌شته‌می كۆنفڕانس و پێشانگای به‌سڕای نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌وت و گاز و وزه كرد.
زین عێراق، رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له سه‌ركه‌وتنی كه‌رتی نه‌وت و گازدا گێڕا، به‌سوود وه‌رگرتن له خستنه‌گه‌ڕی ته‌كنۆلۆژیا پێشكه‌وتووه‌كه‌ی و ئه‌زموونه فراوانه‌كه‌ی له بواری په‌یوه‌ندیكردن، له پێناو ئاسانكاریكردن بۆ كاری كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز به شێوه‌یه‌كی لێهاتوو و كاریگه‌رتر، به‌و پێیه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گاز به دابینكه‌ری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل داده‌نرێن.
زین، چه‌ندین چاره‌سه‌ری بازرگانی پێشكه‌وتووی دیجیتاڵی له پێشانگاكه‌دا نمایشكرد، كه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و دامه‌زراوه و كۆمپانیایانه دابینكراوه كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن، به ئامانجی هێنانه‌ئارای گۆڕانی دیجیتاڵی له پرۆسه‌ی كاركردنیاندا. دیارترین ئه‌و چاره‌سه‌رییانه بریتیه له "فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان" كه له‌لاین كۆمپانیای ZainTech پێشنیاركراوه، ئه‌و چاره‌سه‌رییه پێشكه‌وتووه سوودێكی زۆر به كه‌رتی نه‌وت و گاز ده‌گه‌يه‌نێت، له‌وانه باشكردنی سه‌لامه‌تی كه‌سی، و زیادكردنی كارامه‌یی، و وردبینی كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، جگه له چاودێريكردنی ژینگه له رێگای زانین و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ر لێچوونێكی نه‌وت، و هه‌روه‌ها ئاسانكردنی پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی راسته‌وخۆ له نێوان تیمه‌كانی كار له دووره‌وه تا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوكاری یه‌كتربن و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای زین عێراق، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت و گاز كارده‌كات، بۆ به‌دیهێنانی پڕه‌نسیپی گۆڕینی دیجیتاڵی له بواری وزه، له رێگای به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنیكی وه‌ك ئینته‌رنێتى شته‌كان و كڵاود به ئامانجی باشتركردنی به‌رهه‌مێنان و بره‌ودان به سه‌ڵامه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كان، كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایانه و هاوكات به‌رده‌وامی زیاتری كه‌رتی نه‌وت و گاز.