زێن ی عێراق خەڵاتی باشترین هەڵمەتی بازاڕگێڕی دەباتەوە بەهۆی هەڵمەتی " هسە الیە" .
جەخت کردنەوە لەسەر بیرۆکەو بەتوانا کردنی گەنجی عێراقی بەهرەدار ، لێژنەی ناوبژوان سەرسام بوو بە ڕێگاچاری دۆزراوە بۆ پتەو کردنی پەیوەندی زێن ی عێراق لەگەڵ گەنجان.
کۆمپانیای زێن ی عێراق ی پێشەنگ لە بواری پەیوەندیەکان لە وڵات خەڵاتی باشترین هەڵمەتی بازاڕگێڕی بردەوە لە چاڵاکیەکانی ئاهەنگی ساڵانەی CommsMEA بۆ ساڵی 2016.
دوای نۆ مانگ لە پلان دانان و لێکۆڵینەوە کۆمپانیای زێن ی عێراق هەڵمەتی " هسە الیە " ی ئاشکرا کرد لە ئازاری 2016 وەک هەڵمەتێکی بازاڕگێڕی فرە پاتێرن ، بیرۆکەکە بریتی بوو لە ئیلهام بەخشین و بە تواناکردنی گەنجی عێراقی بەهرەدار لە ڕێگەی هاندانی بۆ دۆزینەوەی توانا و بەهرەکانی ، و دابین کردنی ئامرازی پێویست بۆ یارمەتیدانی بۆ گەیشتن بە ئامانج.
چەقی تیشک خستنی ئەم بەرنامەیە گەنجی عێراقی خولقێنەری خاوەن ئاواتە بە تایبەتی تێڕوانینیان بەرەو داهاتوویەکی بەڵێن بەخشە بەهۆی خزمەتکردنی کۆمەڵگاوە ، هەڵمەتی " هسە الیە " توانی سنووری ئاسایی ببەزێنێت وەک هەڵمەتێکی بازاڕگێڕی ئاسایی ، لە کۆتاییدا توانی کاریگەری ڕاستەقینەی لەسەر ژیانی گەنجان لە عێراق و لە ناو کۆمەڵگادا هەبێت ، بەهۆی بەکارهێنانی چەندین هۆکاری نوێ بۆ هاندانی پەیوەندی نێوان زێن ی عێراق و گەنجی عێراقی.
ئەم بیرۆکەیە پشتی بە قووڵی بیروڕای کۆمپانیاوە بەست کەوا گەنجان دڵی عێراق و پردی بەستەری عێراقن بە جیهان ، ئامانجی سەرەکیش هاندان و پاڵپشتی نەوەی گەنج ە نەک تەنها بە بایەخدان بە بەهرەیان بەڵکو بە دابین کردنی پاڵپشتی پێویست بۆ سەرکەوتنی پڕۆژە و خەونەکانیان.
دەربارەی ئەم بردنەوەیە سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی لە زێن ی عێراق بەڕێز على الزاهد ووتی : هەڵمەتی " هسە الیە " بۆ ئێمە بەنرخە لەبەر زۆری مانای بۆ گەنجی عێراقی لە پاڵپشتی و توانست کەوای کرد شان بە شانی ئەوان بوەستین ، سوپاسی لێژنەی ناوبژوانی CommsMEA 2016 دەکەین بۆ دان پێنانی ئەرکەکانمان لەو بارەیەوە وە ئێمە بەردەوام هەوڵی بایخدان دەدەین بە گشت لایەنەکانی کۆمەڵگای عێراقی.
هەروەها ووتی : دەستپێشخەری یەکەم کەوا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازاڕگێڕی کۆمپانیای زێن ی عێراق چاڵاک بوو بریتی بوو لە وەشاندنی لاپەڕەیەک لەسەر ماڵپەڕی فەیسبووک بە ناوی " هسە الیە " ئەم لاپەڕەیە وەک بنەمایەک و مینبەرێک بۆ گەنجی عێراقی بوو بۆ دەربڕینی ئاواتەکانیان ، هەروەها لاپەڕەکە ڕێکلامێکی تەلەفزیۆنی نوێی بڵاو کردەوە ، ئەم ڕێکلامە 5 ملیۆن بیەری هەبووە لە ماوەی 72 کاتژمێر لە وەشاندنی ، وە دوای نزیکەی 6 مانگ ، ڕێژەی بینین بوو بە 16 ملیۆن و 70 ملیۆن دەرچوون ، وە ڕێژەی کاردانەوەکان لە لایەن گەنجی عێراقیەوە گەیشتە نزیکەی 550 هەزار کاردانەوە.
ئەم ڕێکلامە بازرگانیە کارێکی نایاب دادەنرێت کە بووە هۆکاری ڕاکێشانی بیری گەنجی عێراقی وە بە هاوکاری سێ تیم ئەم کارە دەرهێنرا کە بریتی بوون لە 17 گەنجی عێراقی لە هەردوو ڕەگەز هیچ کارێکی هونەریان نەبووە لەمەو پێش ، ئەم کارە هونەریە بەهای بایەخدانی زێن نیشان دەدات بە هونەر و داهێنان ، وە لە هەمان کاتدا لەگەڵ گەنجان دەئاخڤێت ، هەروەها لە ڕاپرسیەکدا دەرکەوت کەوا ئەم کارە بووە هاەندەر بۆ دەسپێکی گەیاندنی دەنگی چەندین گەنج و ناودار بوونیان لە ناو کۆمەڵگا بۆ دەرخستنی بەهرە نهێنیەکانیان.
وەک بەشێک لە بەرنامەی " هسە الیە " زێن ی عێراق لە پلانی دایە بنکەی داهێنان بنیات بنێت بۆ بەستنەوەی گەنجی داهێنەر بە جیهانی کار و پیاوانی کار بێجگە لە کۆمپانیا و سەرمایەداران لە ناو کۆمەڵگا ، بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانیان لە گشت بوارەکان.