زینی عێراق خه‌ڵاتی به‌سه‌ر براوه‌كانی پێشبڕكێی ئۆفه‌ره كراوه‌كانی ئینته‌رنێت دابه‌شكرد .
به‌شداری داهێنه‌رانه‌ی گه‌نجان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌شداربووان دروستكرد.
كۆمپانیای زینی عێراق كه یه‌كێكه له گروپی كۆمپانیاكانی زین كه پێشه‌نگه له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشی به براوه‌كانی پێشبڕكێی ئۆفه‌ره كراوه‌كانی ئینته‌رنێتی هه‌فتانه و رۆژانه كه یه‌كه‌مه له ئاستی عێراق له رووي جۆرایه‌تیه‌وه، مه‌راسیمی رێزلێنانه‌كه له هۆڵی سینه‌مای عێراقی له مه‌نسور مۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمپانیای زین یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو له ئاستی عێراق كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كرد به ئامرازێك بۆ تێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی و هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی فراوانی بۆ ماركێتینگ و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و داواكارییه‌كانی به‌شداربووان ره‌خساند، له لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كرد به ئامرازێك بۆ پێشخستن و په‌ره‌دان به برانده بازرگانییه‌كه‌ی ئه‌مه جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمپانیا و پرۆگرامه‌كه ستراتیژییه‌كه‌ی كه بریتیه له هه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌و پێشچوونی به‌رده‌وام له‌و پرۆگرامه كه هه‌ر ئه‌مه‌یه وای له جه‌ماوه‌ر كردووه به روحێكی گه‌وره‌وه كارلێكێكی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هه‌بێت تا كۆمپانیا له‌م رێگایه‌وه بتوانێت خزمه‌تێكی باشیان بكات به پێشكه‌وتووترین شێوه، هه‌روه‌ها كۆمپانیا رێگایه‌كی فراوانی له به‌رده‌م گه‌نجان واڵا كرد به مه‌به‌ستی كێبڕكێكردن و خستنه‌ڕووی بیر و بۆچوون داهێنانه‌كانیان له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له رێگای بانگهێشتكردنیان بۆ وێنه‌گرتنی رێكلامه‌كانیان له‌سه‌ر ئۆفه‌ره‌كانی كۆمپانیای زینی عێراق كه بریتین له ئۆفه‌ره كراوه‌كانی هه‌فتانه و رۆژانه پاشان ناردنیان بۆ په‌ڕه‌ی فه‌رمی زین له‌سه‌ر فه‌یسبوك كه خۆی له كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌بینیه‌وه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی به توانا و خاوه‌ن ووزه‌ی عێراقى به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئاماده‌كرابوو.
له كۆی ته‌واوی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه سێ گرته له‌و گرتانه‌ی كه زۆرترین لایكیان له لایه‌ن هه‌وادارانی په‌یجی زینی عێراق له‌سه‌ر فه‌یسبوك به‌ده‌ستهێنابوو كه ژماره‌یان 3 ملیۆن و 750 هه‌زار هه‌وادار تێده‌په‌ڕێنێت وه‌كو براوه‌ی پێشبڕكێكه ده‌ستنیشان كران.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌گاب به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه دامه‌زراوه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی كۆمپانیای زینی عێراق دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان كرده‌وه و ووتی.
"زۆر خۆشحاڵین به سه‌ركه‌وتن و قه‌باره‌ی به‌شداریكردن له پێشبڕكێی ئۆفه‌ره كراوه‌كانی ئینته‌رنێتی (رۆژانه و هه‌فتانه) كه له لایه‌ن كۆمپانیای زینه‌وه له سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ی له فه‌یسبوك ئه‌نجامی دابوو، گه‌نجان به‌شدارییه‌كی كارایان له پێشبڕكێكه كرد چ له رووی دروستكردنی ڤیدیۆ و چ له رووی گرنگیدان به گرته ڤیدیۆكان و ته‌ماشاكردنیان له لایه‌ن ههوادارنهوه، كه هه‌ر یه‌ك له‌و ڤیدیۆییانه به‌هره‌مه‌ندی گه‌نجانی عێراقی ده‌رخست.
ئه‌م بابه‌ته‌مان له پرۆگرامی #هسه-الیه، به روونی به‌رچاو كه‌وت و هه‌روه‌ها به هه‌زاران داواكاریمان له رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه پێگه‌یشتووه. ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی ووزه و تواناكانی گه‌نجانی عێراق له ته‌واوی بواره‌كان، چ له رێگای پرۆگرامی #هسه_إلیه یان له رێگای پێشبڕكێ و چالاكییه‌كانمان هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان كه هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكن له ستراتیژیاكهمان، هه‌روه‌ها له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هیواخوازین كه هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوو بهاوێژین به‌ره‌و ئابووريهكی ژماره‌یی عێراقی تا هاوشانی پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی جیهان بین له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شداری به گه‌نجه‌كانمان بكه‌ین بۆ خستنه‌رووی ته‌واوی بیر‌و بۆچوونه داهێنه‌ره‌كانیان.
خه‌ڵاته‌كان دابه‌ش كرانه سه‌ر سێ به‌ش، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م بریتی بوو له 5 ملیۆن دینار و خه‌ڵاتی دووه‌م بریتی بوو له 2.5 ملیۆن دینار و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێیه‌م بریتی بوو له ملیۆنێك، مه‌راسیمه‌كه چه‌ندین سوپڕایزی له‌گه‌ڵدابوو و ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی عێراق به‌شدارییان تێدا كرد.