زین عێراق، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دارایی نێوده‌وڵه‌تی (2022 International Finance) خه‌ڵاتی داهێنه‌رترین پرۆگرام "هه‌مه‌ره‌نگی و له خۆگرتن" هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین دابینكه‌ری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیی دیجیتاڵی (oodi) به‌ده‌ستهێنا.
زین عێراق، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دارایی نێوده‌وڵه‌تی (2022 International Finance) خه‌ڵاتی داهێنه‌رترین پرۆگرام "هه‌مه‌ره‌نگی و له خۆگرتن" هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین دابینكه‌ری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیی دیجیتاڵی (oodi) به‌ده‌ستهێنا.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی زاهید، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین عێراق ووتی: "به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دوو خه‌ڵاته، رێز و پێزانینه له هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانی كۆمپانیای زین بۆ تواناسازی عێراقییەکان و به تایبه‌ت گەنجان و هه‌روه‌ها داهێنانه‌كانی له پێناو به‌دیهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی له عێراق، ئه‌مه‌ش له رێگای سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كانی گروپی زین و هاوبه‌شییه جۆراوجۆره‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا له جیهان كه به‌شدارییه‌كی كارایان كردووه له دابینكردنی ژێرخانێكی ناوازه و پێشه‌نگ بۆ تۆڕی G4.5".
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لی زاهید رایگه‌یاند " كۆمپانیای زین، بنه‌ماكانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن به كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ستراتیژیاكه‌ی داده‌نێت له پێناو پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شانه‌وه‌ی عێڕاق و گه‌له‌كه‌ی."
ئه‌م دوو خه‌ڵاته، رێز و پێزانینه به‌رامبه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وام و بێوچانه‌كانی زین بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی له عێراق له رێگای راگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و دابینكردنی چاره‌سه‌رییه ته‌كنۆلۆژییه پێشكه‌وتووه‌كان و پشتیوانیكردنی هه‌وڵه داهێنه‌رانه‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا به ئامانجی به‌شداریكردنێكی كارا و كاریگه‌ر له به‌ره‌وپێشبردنی عێراق و تواناسازی كۆمه‌ڵگا به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه.
یه‌كێك له دیارترین ده‌ستكه‌وته دیجیتاڵییه‌كانى زین، بریتیه له راگه‌یاندنی oodi، یه‌كه‌مین و گشتگیرترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی دیجیتاڵی له عێراق، كه له رێگای ئه‌پڵیكه‌یشنێكی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌وه، پاكێجێكی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ند له خزمه‌تگوزاری هه‌مه‌ڕه‌نگ و جۆراوجۆری دیجیتاڵی پێشكه‌شده‌كات، هاوكات هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆبایلدا كردووه، له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان تا بتوانن سوود له باشترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن و ئۆفه‌ری خۆشگوزه‌ری و یارییه‌كان و جۆره‌ها بابه‌تی تر ببینن.
جێی ئاماژه‌پێكردنه، گروپی زین ساڵانێكه ده‌ستی به پرۆگرامی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن كردووه و كردوویه‌تییه به‌شێكی سه‌ره‌كی له ستراتیژیای كاره‌كانی و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتیژیایه‌ی گروپ، كۆمپانیای زین عێراقیش به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی له پێناو به‌دیهێنانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن، له ته‌واوی ئه‌و بازاڕانه‌ی كاری تێدا ده‌كات، له ماوه‌ی ساڵی 2022 دا.
له لایه‌كی تره‌وه، گروپی زین له ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندین پرۆگرام و ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاند، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی داهێنان له نێو خۆی و له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كاری تێدا ده‌كات و ئه‌وانیش بریتین له:
- پرۆگرامى (WE) ئامانجی به‌دیهێنانی یه‌كسانی ره‌گه‌زییه.
- پرۆگرامى (WE ABLE) كار له‌سه‌ر به‌شداریكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كات له ته‌واوی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
- پرۆگرامی (ZAINIAC)، ئامانجی به‌شداریكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆكه و دۆزینه‌وه‌ی چارسه‌ریی داهێنه‌رانه و توانای په‌یوه‌ندیكردنه له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای و گه‌نجان به تایبه‌ت.
- پرۆگرامی (BE WELL) ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌رووندروستی كارمه‌ندانی كۆمپانیا و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی و گونجاوه بۆ كاركردن.
- پرۆگرامی راوێژكاری پێچه‌وانه (Mentorship) و له‌گه‌ڵ چه‌ندان پرۆگرامی تر.
له ساڵی رابردوودا، له میانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دارایی نێوده‌وڵه‌تی 2021، كۆمپانیای زین عێراق، دوو خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و دوو خه‌ڵاته له پاداشتی به‌شداریكردن و ده‌ستكه‌وته دیجیتاڵییه‌كانی كۆمپانیاوه بوو له رێگای راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و دابینكردنی چاره‌سه‌ریی دیجیتاڵی داهێنه‌رانه به ئامانجی به‌دیهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی.
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م بریتی بوو له "باشترین هه‌ڵمه‌تی ماركێتینگ" له راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م و خه‌ڵاتی دووه‌میش بریتی بوو له "باشترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن له داهێنان له بواری گۆڕانی دیجیتاڵی" له عێڕاق له راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردنی دیجیتاڵی (oodi).