ئه‌م خه‌ڵاته، رێز و پێزانینێكه بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی كۆمپانیای زین له پێشه‌نگایه‌تیكردنی رێڕه‌وی گۆڕانی دیجیتاڵی له عێراق.
كۆمپانیای زین پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له عێراق، خه‌ڵاتی "كۆمپانیای پێشه‌نگ"ی به‌ده‌ستهێن،ا وه‌ك رێزلێنانێك له پاداشتی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری (DCB) (پاره‌دان له رێگای باڵانسی مۆبایله‌وه). مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له میانی هه‌شته‌مین خولی كۆنفڕانسی "دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه بۆ ساڵی 2022 به‌ڕێوه‌چوو، كه له ماوه‌ی رابردوودا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سازكرابوو، بۆ رێزلێنان له‌و كۆمپانیا پێشه‌نگ و داهێنه‌رانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له ئاستی جیهاندا به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌زموونی بهشداربووانيان به‌ره‌وپێشبردووه.
ئامانجی كۆنفڕانسه‌كه، تیشكخستنهسهر باشترین ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن بوو له داهێنان و جیاوازی دروستكردن له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی راسته‌وخۆ له رێگای باڵانسی مۆبایله‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
جێی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م خه‌ڵاته، ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ پێشه‌نگبوونی كۆمپانیای زین و پابه‌ندبوونی بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی له عێراق له رێگای پێشكه‌شكردنی باشترین و داهێنه‌رانه‌ترین خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شداربووان و دابینكردنی ئامرازی رێكخراو و ئاسان و پارێزراو بۆ ته‌واوی هێڵه‌كانی پریپه‌ید و پۆستپه‌ید بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربووان بتوانن له رێگای ئینته‌رنێته‌وه پڕۆسه‌ی كڕین ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه زین بایه‌خێكی زۆر به به‌شداربووانی ده‌دات.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری په‌یوه‌ندیكردن كه له زیاتر له 30 وڵات‌دا كارده‌كه‌ن به‌شدارییان كرد، بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته، له نێویاندا هه‌ر یه‌ك له گروپی ئۆرانج و گروپی ڤۆدافۆن و گروپی تیلینور و هه‌ردوو كۆمپانیای دوتشه و تیلیفۆنیكای ئه‌ڵمانی و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی چه‌ندین دابینكه‌ری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن و چاره‌سه‌ریی دیجیتاڵی له جیهان، وه‌ك كۆمپانیای لایفسیلی ئۆكرانی و O2 ی چیكی و تی مۆبایلی پۆڵه‌ندی و عمانتێل.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی زاهید، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین عێراق ووتی "مایه‌ی شانازیمانه توانیمان له كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له جیهاندا سه‌ربكه‌وین و ئه‌م خه‌ڵاته جیهانییه به‌ده‌ستبهێنین. بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته دووپاتكردنه‌وه‌ی جۆرایه‌تی و كواڵیتی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌یه كه زین پێشكه‌شی به‌شداربووانی ده‌كات، و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه بۆ سه‌لماندنی پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی زین و رۆڵی كاریگه‌ری له سه‌ركردایه‌تیكردنی رێڕه‌وی گۆڕانی دیجیتاڵی له عێراقدا. ئێمه له زین، پابه‌ند ده‌بین له به‌رزكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌زموونی به‌كارهێنه‌ران و جێبه‌جێكردنی خواست و داخوازییه‌كانیان، ئه‌م بابه‌ته كاری له پێشینه‌مانه و چه‌قی سه‌ره‌كی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانمانه".
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه، ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداربووان ده‌ڕه‌خسێنێت بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و پارێزراو و ئاسان، به‌رهه‌مه دڵخوازه‌كانیان و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان و یارییه‌كان له رێگای باڵانسی مۆبایل یان فاتووره‌ی مانگانه‌وه بكڕن. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیجیتاڵی بێ كێشه و پارێزراوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی كڕین له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و هاوكات ئاسۆیه‌كی نوێ له جیهانی دیجیتاڵیدا ده‌كاته‌وه.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته نوێیه‌ی زین، هاوشێوه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی تر، ده‌چێته نێو لیستی شانازیی ئه‌و زنجیره ده‌ستكه‌وتانه‌وه كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاركردنیدا كۆمپانیا به‌ده‌ستیهێناون. له ماوه‌ی رابردوودا زين ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌ده‌ستهێنا له به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆڵه كارایه‌ی له سه‌ركردایه‌تیكردنی رێڕه‌وی دیجیتاڵی و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و دروستكردنی گۆڕنكاری له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردنی عێراقیدا. دیارترین ئه‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كۆمپانیا له ساڵی 2022 به‌ده‌ستهێناون، بریتین له خه‌ڵاتی "داهێنه‌رترین پرۆگرامى هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن له بواری په‌یوه‌ندیكردندا" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "باشترین دابینكه‌ری دیجیتاڵی له راگه‌یاندنی پلاتفۆڕمی oodi".