زین عێراق له میانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی Digital PR 2016 له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی #هسه_الیه رێزی لێده‌نرێت .
زین عێراق ڕایگه‌یاند کە خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتنی له ئاهه‌نگی Digital PR 2016 كه له 16 تشرینی دووەم له یانه‌ی Yale له نیۆڕك به‌ڕێوه‌چوو به‌ده‌ستهێنا.
به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه له ئه‌نجامی ئاماده‌كردنی ڤیدیۆكانی هه‌ڵمه‌تی تواناسازی گه‌نجان #هسه_الیه ه‌وه پێیبه‌خشرا. هه‌روه‌ها زین عێراق له به‌رامبه‌ر شێوازی كاركردنه‌كانی له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان كه رێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی گرتووه‌ته‌به‌ر رێزی لێ‌نرا. له ئاهه‌نگه‌كه‌دا لۆگۆی زین وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین كۆمپانیاكان له لیستی فۆرتشین 500 ی جیهانی بۆ ڕكابه‌رایه‌تی باشترین هه‌ڵمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان هه‌ڵواسرابوو.
گروپی (PR News فی Access Intelligence LLC) به یه‌كێك له باشترین گروپه‌كان له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمه‌ڵگای بازاڕگێری له كۆمپانیا و ئاژانس و دامه‌زراوه سوود نه‌ویسته‌كان داده‌نرێت. ساڵانه باشترین هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیجیتاڵ له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی Digital PR خه‌ڵات ده‌كات.
#هسه_الیه بریتیه له هه‌ڵمه‌تی تواناسازی گه‌نجان و پڵاتفۆرمێكی دیجیتاڵ بۆ گه‌نجان له هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاماده‌كراوه، و هه‌وڵده‌دات هه‌ل بۆ تواناكانی گه‌نجان له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كان و بواری كاركردن بڕه‌خسێنێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به ستراتیژیاییه‌كی كارای بازاڕگێری له داهێنانی هاوبه‌شیی راسته‌قینه‌ی زین عێراق له بواری بازاڕگێری و په‌یوه‌ندییه‌كان جای واڵته‌ر تۆبسۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا داده‌نرێت.
زین عێراق له رێگای كارێكی هونه‌ری گه‌وره‌وه سێ تیم كه له 17 گه‌نج پێكهاتبوون ده‌ستنیشانكرد بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه تا گه‌نجان بتوانن ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه و خه‌ونه‌كانیان به‌دیبهێنن و كاره هونه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ده‌ستهێنا و له ماوه‌ی 72 كاتژمێر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س له سه‌ر تۆڕی فه‌یسبوك و یوتیوب بینه‌ری بوون.
عه‌لی زاهید سه‌رۆكی بازرگانی زین عێراق له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی #هسه_الیه ووتی : " جێگای شانازییه بۆ ئێمه كه ده‌بینین ڕوانین و پلانه‌كانمان پێشوازی لێده‌كرێت و رێزی لێ ده‌نرێت له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی Digital PR 2016. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێمان خۆشه سوپاسی هاوبه‌شه‌كه‌مان له بواری بازاڕگێری و په‌یوه‌ندییه‌كان جای واڵته‌ڕ تۆمبسون بكه‌ین له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌ئامانجی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تەکه و هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه هاوکارمان بوون له سه‌ركه‌وتنی چالاکیەکە.
زین عێراق باوه‌ڕێكی پته‌وی به كۆمه‌ڵگای عێراقی هه‌یه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی گه‌نجان تا خه‌ونه‌كانیان به‌دیبهێنن."
تیمی زین عێراق له سه‌ره‌تادا له رێگای ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستی به كاره هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی #هسه_الیه كرد، دواتر له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینراو له ته‌واوی عێراق ڕیكلامی بۆ كرد. جێگای ئاماژه‌پێكردنه تۆڕی فه‌یسبوك كه‌ناڵێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ده‌ستپێكردن و ریكلامكردن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه، به‌و پێیه‌ی پێگه‌یه‌كی به‌ربڵاو و فراوانه له ئاستی عێراق.
لای خۆیه‌وه ئه‌یاد كه‌ریم سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری جای واڵته‌ڕ تۆمبسۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له باره‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه ووتی "زین عێراق یه‌كێكه له‌و برانده بازرگانییانه‌ی كه به‌رده‌وام داهێنان ده‌كات و له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام دایه، جێگای خۆشحاڵیمانه كه چاره‌سه‌رییه‌كانمان ئه‌نجامێكی باڵای هه‌بوو و خه‌ڵاتی Digital PR 2016 به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵمه‌تەكه ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و كاره هونه‌رییه‌كانی توانرا بگاته ملیۆنان بینه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 17 گه‌نج به‌شدارییان كرد و روماڵێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی له ئاستی ناوخۆ و جیهان بۆ ئه‌نجامدرا.
ئه‌و رووماڵه به‌رفراوانه بووه هۆی هاندانی هه‌زاران له گه‌نجانی عێراقی تا بیر و بۆچوون و خه‌ونه‌كانیان بخه‌نه‌روو و هیوای ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له گه‌نجان بیر و بۆچوون و خەو‌نه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ. هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌ر له نوێ پێشه‌نگبوونی زین عێراقی له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له ناوچه‌كه ده‌رخست و سه‌لماندی كه زین به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی به‌شداربووانه به تایبه‌ت پێكهاته‌ی گه‌نجان.