زێن ی عێراق خزمه‌تگوزاری و ئۆفه‌ری نایاب پێشكه‌شیجه‌نه‌رال ئه‌له‌كتریك ده‌كات .
زێن ی عێراق ، كه یه‌كێكه له گروپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و زانیاری گوازراوه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ، به‌رده‌وامه له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ " جه‌نه‌رال ئه‌له‌كتریك " ی پێشه‌نگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، كه‌وا زێن گورزێك خزمه‌تگوزاری و ئۆفه‌ر پێشكه‌ش به جه‌نه‌رال ئه‌له‌كتریك ی عێراق ی كرد ، وه‌ك ده‌سپێك به پشت به‌ستن به ستراتیژی كۆمپانیا كه‌وا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ناو عێراق و خزمه‌تگوزاری و ئۆفه‌ری په‌یوه‌ندی بۆ ئه‌و كۆمپانیانه و كارمه‌نده‌كانیان ، به‌هۆی ئۆفه‌ری دیزاینكراو به شێوه‌یه‌كی تیابه‌ت كه‌وا گونجاو بێت بۆ پێداویستیه‌كانیان و تاقیكردنه‌وه‌كی نایابیان بۆ بڕه‌خسێنێت به به‌كارهێنانای ئامێری گوازراوه له تۆڕێكی ئاست به‌رز و له‌سه‌ر ستانداردی جیهانی.
وه به‌ڕێز على زاهید سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی له زێن ی عێراق ووتی : ئێمه خۆشحاڵین كه‌وا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ئه‌له‌كتریك ، زێن گرنگی زۆر ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌شداربووانی ، وه كارده‌كات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌شانی نایاب و بێ ماندووبوون ودابین كردنی خزمه‌تگوزاری و ئۆفه‌ر كه‌وا داواكاری به‌شداربووان له گشت ئاسته‌كان بێنێته دی.
هه‌روه‌ها ووتی: به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ " جه‌نه‌رال ئه‌له‌كتریك " شوێنی زێن ی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده له لایه‌ن كۆمپانیاكانی ناو عێراق به‌هۆی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نایاب و سه‌رده‌میانه له بواری په‌یوه‌ندی له سه‌رانسه‌ری عێراق.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز محمد صلاح ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له جه‌نه‌رال ئه‌له‌كتریك ووتی : بڕوایه‌كی ته‌واومان هه‌یه به خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو له لایه‌ن زێن ی عێراقه‌وه ، وه به جیاوازی و نایابی خزمه‌تگوزاری و توانای بۆ به‌دیهێنانی پێویستی كۆمپانیا و كارمه‌ندانمان بۆ مانه‌وه له په‌یوه‌ندی ، وه ئێمه خۆشحاڵین بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه بنیاتنه‌رانه‌یه كه‌وا خزمه‌تگوزاری نایاب و په‌یوه‌ندی خێرا دابین ده‌كات بۆ كارمه‌ند و كڕیاره‌كانمان.