زێن ی عێراق خێراترین ئینته‌رنێت 3.9G به خۆڕایی پێشكه‌ش به میوانانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات .
زێن ی عێراق كه یه‌كێكه له گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و داتای گوازراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی خۆڕایی له نێو ئۆتۆمبێله‌كانی ته‌كسی به‌غداد بۆ میوانان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م هه‌ماهه‌نگی یه‌له نێوان كۆمپانیای زێن ی عێراق تۆڕی په‌یوه‌ندی یه‌كه‌م له عێراق و كۆمپانیای ته‌كسی به‌غداده كه‌وا خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی میوانان و رێبوارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌غدا ی نێوده‌وڵه‌تی گرتۆته ئه‌ستۆ، وه ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه له چوارچێوه‌ی زێن ی عێراق دێت بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ گشت ناوچه‌كانی عێراق و گشت هاونیشتیمانی و میوانه‌كان كه‌وا ئاشنایان ده‌كات به خێراترین ئینته‌رنێتی خۆڕایی له عێراق و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان له په‌یوه‌ندی ده‌مێننه‌وه ، ئه‌م هه‌نگاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م له زێن ی عێراق كه‌وا پاڵپشتی تۆڕی ئینته‌رنێتی عێراقه ، وه به‌ستیه‌وه به جیهانێكی خێراتر له خێرایی .
دكتۆر (حیدر راضي) سه‌رۆكی كارگێڕی كۆمپانیای زێن ی عێراق ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ووتی: "ئه‌م هه‌نگاوه ته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیژی زێن ی عێراق كه‌وا بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌رداهێنان و پێشكه‌ش كردنی باشترین و نوێترین خزمه‌تگوزاری دامه‌زراوه بۆ هاوبه‌شه‌كانی .وه گرنگی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه له‌وه‌یه كه‌وا گشت میوان انی فڕۆكه‌خانه‌ی نبه‌غدا ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته ئامانج به‌هۆی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی خۆڕایی له گواستنه‌وه‌یان له‌و كاته‌ی دێنه ناو خاكی عێراق ، وه به‌هۆیه‌وه له په‌یوه‌ندی ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ جیهان به‌هۆی تۆڕی نه‌وه‌ی سێیه‌م 3.9Gوه خێراترین ئینته‌رنێت له عێراق له زێن".
وه ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه له زێن ی عێراقه‌وه كه‌وا گشت ئۆتۆمبێلی سالۆن ی سه‌ر به كۆمپانیای ته‌كسی به‌غداد ده‌گرێته‌وه وه هه‌نگاوی تری به‌دوادایه له پارێزگای به‌غداو پارێزگاكانی تر.
به‌هۆی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌وه زێن ی عێراق هه‌ڵێكی زیاتر بۆ میوانان و ڕێبواران ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ مانه‌وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌لچ خۆشه‌ویستانیان له هه‌ركاتێك بێت بۆ ئاگاداربوون له نوێترین ڕووداو له ده‌وروبه‌ریان.