زین العراق بەڵێنی باشترین خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4Gبە بەشداربووانی دەدات لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

زین العراق بەڵێنی باشترین خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم  4Gبە بەشداربووانی دەدات لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

کۆمپانیای زین العراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بڕیارەکەی حکومەت سەبارەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەت و نیشاندانی رەزامەندی لەسەر بەکارخستنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G لە عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێی 2021 ،هەروەها ئامادەیی خۆیشی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەکاڕخستنی تۆڕە پێشکەوتووەکەی و بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی 4G-LTE لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.

  • بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەت مافێکی  یاسایی بووە بە گوێرەی گرێبەستی مۆڵەت بەپشتبەستن بە ماددەی (٦)ی مۆڵەتپیدان.
  • بڕیاری بەگەڕخستنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم هەنگاوێکە بە ئاراستەی دروست بۆ بەرەوپێشەوەبردنی کەرتی پەیوەندیکردن، کە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر راگەیەنرا.
  • درێژکردنەوە، تەنها بۆ 8 ساڵی دیکەی زیاتر، دەبێتە ئالنگارییەکی گەورە لە گەرەنتیکردن و دابینکردنی داهات بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارییەکان.
  • نرخی بڕیار لەسەردراو بۆ مۆڵەت وەرگرتنەکە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەرزترینە.

کۆمپانیای زین العراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بڕیارەکەی حکومەت سەبارەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەت و نیشاندانی رەزامەندی لەسەر بەکارخستنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G لە عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێی 2021 ،هەروەها ئامادەیی خۆیشی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەکاڕخستنی تۆڕە پێشکەوتووەکەی و بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی 4G-LTE  لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.

زین بەڵێنی ئەزموونێكی نایاب و خێرا بە بەشداربووانی دەدات لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە هاوکاریی لەگەڵ هاوبەشانی، بۆ دابینکەرانی تەکنەلۆژیای جیهانی پشتپێبەستراوی نوێترین تەکنیك و چارەسەرەکان، وەك ئەریکسۆنی سوێدی و هواوی و نۆکیا.

هەر لەهەمان چوارچێوەدا زین العراق روونیدەکاتەوە ئەو ماوەیەی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت دراوە کە بریتییە لە 8 ساڵی دیکەی زیاتر، بۆ بلاوکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم، ماوەیەکی کورتە دەبێتە ئالنگارییەکی گەورە لە گەرەنتیکردن و دابینکردنی داهات بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارییەکان لەو ماوە دیاریکراوەدا، بەوەی کە لەسەر ئاستی جیهانیدا، نزیکەی سەرجەم وڵاتەکان مۆڵەتی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمیان لانیکەم بۆ ماوەی 15 ساڵ وەرگرتووە، هەندێکیان تا 25 ساڵ رۆیشتووە.


ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە لە سایەی دابەزینی بازاڕی گەیاندن و پەیوەندیکردنی عێراقیدا لە ساڵی 2013ەوە ، کە لە 40% زیاترە، بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری وڵاتەوە، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی کە بازاڕی عێراقی بەدەستییەوە دەناڵێنێت و ئەرکی کەرتی گەیاندنی قوورسکردووە، هەروەها فاکتەرێکی کاریگەر بوو لە دابەزینی تێکڕاکانی داهات، لەو سەرمایەیەی لە ماوەی رابردوودا وەبەرهێنانی بۆ کرابوو، بەوەی کە رێژەی داهاتی وەبەرهێنانی عیراقی لە کەرتی گەیاندن لە نێوان 5-6 % دابووە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن، رێژەیەکی کەمە.


کۆمپانیای زین ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە "ئەو نرخەی بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتەکە بڕیاری لەسەردراوە و لەگەڵ پێدانی رەزامەندی بۆ بەکاڕخستنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتەکانی دیکەی ناوچەکە و جیهاندا بە بەرزترین نرخ دادەنرێت، بەو پێیەی وڵاتانی خاوەن بەرهەمی ناوخۆی تێکڕایی داشکێنراو، مەیل و ئارەزوویان لەوەیە تۆڕەکانی نەوەی چوارەم بە تێچوونی کەمتر پێشکەش بە کۆمپانیاکانی گەیاندن بکەن، ئامانجیش لەمە، هاندانی وەبەرهێنانە لە کەرتی تۆڕەکان و پێدانی دڵنیایی داتاکان، لە کاتێکدا خستنەڕووی تۆڕی نەوەی چوارەم لە بازاڕی عێراقیدا دەبێتە هۆی خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر و خەرجی زیاتری بەکارخستن بۆ کڕینی گێگاکانی ئینتەرنێت لە وەزارەتی گەیاندن بە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ بەرفراوانکردنی گێگاکان، کە خەرجی گرنگ و سەرەکیین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتاکان بە کواڵێتییەکی بەرز.

                                                                                                                                   ئەمە و وێڕای ئەو خالانەی کە باسکران، سەرۆکی جێبەجێکاری زین العراق بەڕێز عەلی الزاهد پابەندبوونی کۆمپانیای دووپاتکردەوە لە تەواوکردنی پابەندیی و پێویستییەکان، بۆ راگەیاندنی خزمەتگوزاریی بازرگانی تەکنیکی نەوەی چوارەم، بە نوێترین ڤێرژنی تەکنیکی پشتپێبەستوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، هەروەك لە بڕیارەکەدا هاتووە، وتیشی "بەڵێنی ئەزموونێکی نایابی 4G -LTE بە بەشداربووانمان دەدەین لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

بەهەمان شێوە کۆمپانیا پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە لە جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ئەوەی کە لە بڕیارە حکومییەکەدا هاتووە، لەگەڵ دانەوەی تەواوی مافەکان، راشیگەیاند کە بەرەوپێشەوەبردنی کەرتی گەیاندن بەرپرسیارییەتی و پابەندبوونە پێیەوە، بە هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی رێکخستن و حکومی، کە بریتین لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و وەزارەتی گەیاندن".