له ژێر ناونیشانی ئه‌پڵیكه‌یشن و چاره‌سه‌رییه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوه داراییه‌كان .
كۆمپانیای زین عێراق (كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا هه‌روه‌ها له ژێر ناوی كۆمپانیای خاته‌م بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له بۆرسه‌ی عێراق بۆ دراوه داراییه‌كان تۆماركراوه) رایگه‌یاند بووه‌ته سپۆنسه‌ری ستراتیژی كۆنگره‌ی عێراق بۆ دراوه داراییه‌كان له ژێر ناونیشانی "ئه‌پڵیكه‌یشن و چاره‌سه‌رییه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوه داراییه‌كان" كه له رۆژانی 8 - 9 ئه‌م مانگه له به‌یروت به‌سترا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای زین رایگه‌یاند زیاتر له 200 كه‌سایه‌تی له رابه‌ران و پسپۆران له چالاكییه‌كانی كۆنگره‌كه ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بۆرسه‌ی عێراقی بۆ دراوه دارییه‌كان به‌شداربوون له‌وانه: نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی دراوه داراییه‌كانی عێراقی، راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی، سه‌رۆكی بۆرسه‌ی به‌یروت بۆ دراوه دارییه‌كان و بانكی ناوه‌ندی لوبنانی، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ناویان له بۆرسه تۆماركراوه، و له‌گه‌ڵ به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌بی و بیانی، ئه‌مه جگه له ئاماده‌بوونی هه‌ندێك كۆمانیای ناوبژیوان له بۆرسه‌ی عێراقی بۆ دراوه دارییه‌كان.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای زین رایگه‌یاند له دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی ئه‌پڵكه‌یشنه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له مامه‌ڵكردن له بازاڕ و گرنگیی پاراستنی پێشكه‌وتنه‌كانی بازاڕی عێراقی بۆ دراوه داراییه‌كان به راده‌یه‌ك هاوشانبێت له‌گه‌ڵ رێره‌وی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له بازاڕ و ناوچه‌كه له بواری ئاسانكاریكردنی چالاكییه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و به‌دیهێنانی سووده وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیا و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق.
هه‌روه‌ها زین رایگه‌یاند سپۆنسه‌ریكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی له ئه‌نجامی باوه‌ڕبوون به‌و رۆڵه گرنگه‌وه دێت كه له پاڵپشتیكردن و جوڵاندنی ئابوری عێراقه‌وه ده‌یگێڕێت به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای عێراقی و ناوی له بۆرسه‌ی عێراقی بۆ دراوه داراییه‌كان هه‌یه و به بڕی 1.9 تریلیۆن دینار عێراقی پشكی له‌و بۆڕسه‌یه‌دا هه‌یه.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای خاته‌م بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له ساڵی 2013 وه‌ك كۆمپانیایه‌كی عێراقی له‌ژێر خاوه‌ندارییه‌تی زین عێراق دامه‌زرا و هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ تۆماركردنی زین عێراق له بۆرسه‌ی عێراق بۆ دراوه داراییه‌كان و هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاسته‌كانی ساڵی 2015 پابه‌ندبوونی خۆی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن تا ببێت به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای عێراقی كه ناوی بخرێته نێو بۆرسه‌ی عێراق بۆ دراوه دارییه‌كان.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری بۆرسه‌ی عێراقی بۆ دراوه داراییه‌كان ته‌ها ئه‌حمه‌د عه‌بد السلام له میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند "چالاكییه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كان به ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان و راستكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاراستانه هه‌یه كه بازاڕی دراوه‌كان پشتی پێ ده‌به‌ستێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و پلانانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به دامه‌زراوه داراییه‌كان و پێكهاته‌كانی بازاڕ وه‌ك كۆمپانیا پشكداره‌كان و كۆمپانیاكانی ناوبژیوان و به دیاریكراوی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كه ئامرازێكی گرنگن بۆ جوڵاندنی بازاڕ".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق عه‌لی زاهید توانا و كارامه‌یی و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی كۆمپانیای زینی عێراق بۆ ئامابووان خسته‌ڕوو، و ئاماژه‌ی به‌وه كرد و ووتی " زین عێراق له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه له بازاڕی عێراق، و به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری له عێراق و ئه‌ویش له رێگای بنیاتنانی پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه سه‌ركه‌وتووه‌كان، و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌كان و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان له بازاڕ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان."
هه‌روه‌ها زاهید له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی " كۆمپانیای زین نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجامداوه له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانییه‌وه له عێراق، هه‌روه‌ها كۆمپانیای زین 2500 هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و 30 هه‌زار هه‌لی كاری ناڕاسته‌وخۆی ده‌سته‌به‌ركردووه ئه‌مه جگه له‌و كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌ی كه له‌سه‌ر ئابوری ناوخۆیی عێراق دروستیكردووه له میانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی به‌شداربووانی كردووه".
ئه‌مه و گرنگی ئاراسته‌كردنی عێراق به‌ره‌و ته‌كنۆلۆژیا و ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێیه‌كان له پێناو به‌دیهێنانی پێشكه‌وتنه خواستراوه‌كان، كۆمپانیای زین عێراق كه ناوی له نێو بۆرسه‌ی عێراق بۆ دراوه داراییه‌كان هه‌ڵواسراوه پشتده‌به‌ستێت به پڕه‌نسیپی شه‌فافیه‌ت، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به سیاسه‌تی ئاشكراكردن و لێكدانه‌وه به مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی بازاڕ و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌هه‌ر پێشكه‌وتنێكی به‌ده‌ستهاتوو، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ گه‌ره‌نتیكردنی نیسابی كار، و به‌ده‌ستهێنانی ئاوات و ئامانجه خواستراوه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، و ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ش له‌لایه‌ن ته‌واوی به‌شداربووانی كۆنگره‌كه جێگای بایه‌خ بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ده‌ستكه‌وت و رێوشوێنانه خرانه‌ڕوو كه كۆمپانیا پێهه‌ڵساوه، وه‌ك نمونه‌ی كۆمپاناییه‌كی سه‌ركه‌وتوو به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی له عێراق.