زین عیراق لە رێی هاوبەشیكردنی نوێی لەگەڵ OSN، WAVO بۆ بەشداربوانی دابین دەكات

زین عیراق لە رێی هاوبەشیكردنی نوێی لەگەڵ OSN، WAVO بۆ بەشداربوانی دابین دەكات

زین عیراق لە رێی هاوبەشیكردنی نوێی لەگەڵ OSN، WAVO بۆ بەشداربوانی دابین دەكات

WAVO كاتبەسەربردنی تەلەفزیۆنیی تایبەت و لەسەر خواست دابین دەكات

كۆمپانیای زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوە و ئینتەرنێتی گواستراوە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقادا، رێككەوتنێكی هاریكاری لەگەڵ OSN تۆڕی تەلەفزیۆنی پێشەنگ لە ناوچەكەدا ئیمزاكرد، كە بەگوێرەی رێككەوتنەكە بەشداربوانی زین عیراق دەتوانن ئەپلیكەیشنی WAVO لە رێی ئینتەرنێتەوە بەكاربهێنن، كە OSN دەستەبەری كردوە.

WAVO كۆكەرەوەیەكی نایابە بۆ تەماشاكردنی راستەوخۆی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان و تەماشاكردنی ئەو بابەتەی بەشداربوەكە دەیەوێت، هەروەك پرۆگرامی خێزانی لەخۆی دەگرێت بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، بەناوبانگترین زنجیرە تەلەفزیۆنییەكان، فیلمە گرنگەكان، روداوە وەرزشییە تایبەتەكان لەخۆدەگرێت، كە هەر كات و لە هەر شوێنێك بیت دەتوانیت تەماشایان بكەیت. هەروەك لەڕێی مۆبایلی زیرەك و ئایپادەوە بە هەردوو سیستمی ئەندرۆید و iOS و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ و ئێڵ جی زیرەك و كۆمپیوتەریش دەتوانیت بینەری بەرهەمەكانی ناو سیستمەكە بیت.

بەشداربوانی زین عیراق لەڕێی ئەو هاوبەشیكردنە لەگەڵ OSN، كە یەكەم هەنگاوی لەوجۆرەیە لە عیراقدا، دەتوانن بەشداری بكەن لە زنجیرەیەك دەستكەوتی وەك 20 گێگابایت ئینتەرنێت و بەكارهێنانی بەرفراوانی ئەپلیكەیشنی WAVO.

لەبارەی ئەو هەنگاوەوە، عەلی زاهد سەرۆكی جێبەجێكاری زین عیراق دەڵێت "ئەو هاوبەشیكردنە لەگەڵ OSN، تەواوكاری ئەو پرۆسە ستراتیژیەیە، كە زین عیراق لەڕێیەوە پرۆسەی بەبازاڕكردن و كاركردن بەرەو پێشەوە دەبات تا ئاستی نوێی داهێنان و دۆزینەوەی نوێ، ئەویش لەرێی پێشكەشكردنی ئەزمونێكی بێوێنە بە بەشداربوان بۆ بەدیهێنانی خەون و ئارەزوەكانیان. هەروەك خزمەتگوزاری بێ وێنەی WAVO لەڕێی OSN لە عیراقدا و خزمەتگوزارییەكانی دیكەشی، رەنگدانەوەی ویست و خواستمانە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی لە عیراقدا".

هەروەك فرانشیسكۆ بێرتا جێگری سەرۆك بۆ گرێبەستی كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەڵێت "هاوبەشیكردنمان لەگەڵ زین عیراق، ئاسۆ لەبەردەم WAVO دەكاتەوە بۆ پەیداكردنی بینەری نوێ لە ناوچەكەدا، هەروەك پابەندبونمان تەئكیددەكاتەوە بە پێشكەشكردنی بەهای گەورە و ئەزمونی بێوێنە لەڕێی دەستەبەركردنی بابەتی هەمەجۆری پەخشی تایبەت و خزمەتگوزاری پەخش بەپێی خواست. بۆیە خۆشحاڵین بەشداربوانمان لە عیراق تاموچێژ لە خزمەتگوزارییەكانی WAVO ببینن لە هەر كات و لە هەر شوێنێكدا بن".

ئەپڵیكەیشنی WAVO سودی لە رێككەوتنە ماوە درێژەكان وەرگرتوە، كە OSN لەگەڵ ستۆدیۆ زەبەلاحەكانی كاتبەسەربردن لە جیهاندا هەیەتی، وەك HBO، دریمۆركس، نیكیلۆدیۆن و دیزنی. هەروەك بەشداربوانی پاكێجی WAVO دەتوانن بینەری بەناوبانگترین زنجیرە تەلەفزیۆنییەكانی خۆرئاوا بن وەك Game of Thrones، Westworld، زنجیرە عەرەبییە زەبەلاحەكان و ئەستێرەكانی درامای عەرەبی لە كەناڵەكانی OSN یاهلای یەك HD، لەگەڵ 25 كەناڵی دیكەی راستەوخۆ، سەرەڕای هەلی تەماشاكردنی گروپێكی گەورە لە بەرنامەی تایبەت لەسەر خواست، ئەوەی WAVO پێشكەشی دەكات بێوێنەیە لە ناوچەكەدا.