زێنی عێراق نوێترین چارەسەری تەکنۆلۆژی لە کۆمپانیای نۆکیای جیهانی دەهێنێت بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکەی لە پارێزگای بابلی پیرۆز، بۆ هێنانەدیی پێداویستییەکانی بەشداربون و سەردانیکەرانی شارەکە بە دابینکردنی باشترین رۆماڵ و خێراترین خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە عێراق بەپ

زێنی عێراق نوێترین چارەسەری تەکنۆلۆژی لە کۆمپانیای نۆکیای جیهانی دەهێنێت بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکەی لە پارێزگای بابلی پیرۆز، بۆ هێنانەدیی پێداویستییەکانی بەشداربون و سەردانیکەرانی شارەکە بە دابینکردنی باشترین رۆماڵ و خێراترین خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە عێراق بەپ

زێنی عێراق نوێترین چارەسەری تەکنۆلۆژی لە کۆمپانیای نۆکیای جیهانی دەهێنێت بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکەی لە پارێزگای بابلی پیرۆز، بۆ هێنانەدیی

کەربەلا- 11ی ئوکتۆبەری 2017: لە میانەی ستراتیژیەتی خۆی کە بونیاد نراوە لەسەر تێگەیشتنی قوڵی پێداویستیی بەکارهێنەرانی و پێشکەش کردنی نوێترین ئامراز و چارەسەرە توکنۆلۆژیا هاوچەرخ، كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند کە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای نۆکیای جیهانی لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیا بەستووە بە مەبەستی فراوان کردن و پەرەپێدانی تۆڕەکەی لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز و ناوچەکانی باشوور، بۆ گەیاندنی تۆڕەکە بە توانای لە خۆ گرتنی گەورەتر و پتەو کردنی توانستی پەیوەندی کردنی و کوالیتی رووماڵ کردن بۆ هاوبەشەکانی لە نا عێراق و سەردانیکەرانی کە سوود لە خزمەتگوزاری مۆبایلی نێودەوڵەتی وەردەگرن لە سەرتاسەری ساڵ و بەتایبەتی لە کاتی بۆنە و سەردانە ئاینییەکان، چونکە ژمارەی سەردانیکەران لە یەک کاتدا دەگاتە چەند ملیۆنێک و تۆڕی زێنی عێراق دەتوانێت پێداویستییەکانی گواستنەوەی دەنگ و داتاکانی ئەنتەرنێت بە خێراییەکی زۆر بهێنیتە دی لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاری دیکە بۆ (40) ملیۆن سەردانیکەر.

ئەمەش لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا راگەیەنرا کە لە شاری کەربەلای پیرۆز ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان عەلی ئەتریحی پارێزگاری کەربەلا و نێەیف جاسم ئەلخەتابی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی پارێزگاکە.

لەم کۆنگرەیدا بەڕێز عەلی ئەلزاهد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زێنی عێراق ئاستی وەبەرهێنانی کۆمپانیای زێنی عێراقی ئاشکرا کرد لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی تۆڕەکان لە کەربەلا کە گەیشتۆتە (36 ملیۆن دۆلار) و لەم بارەوە وتی: هەماهەنگی ئەمڕۆمان لەگەڵ کۆمپانیای نۆکیای جیهان دەچێتە چوارچێوەی ستراتیژیەتمان بە ئامانجی خزمەتکردنی هاوبەشانمان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق لە سەردانیکەرانی شوێنە پیرۆزەکان، وەبەرهێنانمان لە ژێرخانی کەرتی پەیوەندییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی بەشداری کردنی لە پتەوکردنی ئابووری و وەبەرهێنان لە کەربەلا و پەرەسەندنی کەرتی پەیوەندییەکان، بۆیە بڕیارماندا پەرە بە تۆڕەکانمان بدەین و نۆژەنیان بکەینەوە لە پارێزگای کەربەلا بۆ ئەوەی کە ئاستی لە خۆ گرتنی بگاتە ئەو ئاستانەی کە بتوانێت ناوی (شار زێڕینی) لێ بنرێت لە بواری پەیوەندییەکان، ئەم بڕیارەش لە میانەی تێگەیشتنی قوڵمان لە پێداویستییەکانی سەردانیکەران و نیشتەجێبووانی شارەکە دێت.

ئەلزاهد هەروەها دەڵێ: ئەم دەستپێشخەرییە لە خەمخۆریی بەردەوامی کۆمپانیا هەڵقوڵاوە بۆ هاوبەشی کردن لەگەڵ کۆمەڵگا لۆکاڵییەکان و هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە و چاودێرییەکان بۆ باشتر کردنی خزمەتگوزارییەکانمان، چونکە وەبەرهێنان ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی تۆڕ و ژێرخان، ئەمڕۆ بوونی هەموومان لە کەربەلای پیرۆز نیشانەی بڕوای پتەومانە بە جێگیری ئابووری عێراق و پابەندبوون و بڕوامانە بە دواڕۆژی عێراق بەشێوەیەکی گشتی و پارێزگای کەربەلای پیرۆز بەشێوەیەکی تایبەت، لەسایەی بارودۆخ و تەحەدیاتە سەختەکان کە ئێستای تێیدا دەژیین و پاڵنەرێکە بۆ وەبەرهێنەری زیاتر تاکو هەمان هەنگاوی ئێمە هەڵگرن، سەرەڕای پێشکەش کردنی پاڵپشتی بەردەوام لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کۆمپانیا بۆ گەشەسەندنی بەردەوام و کاریگەری ئەرێنیی لەسەر کۆمەڵگا و ئابووری.

بە هاوسەنگی لەگەل هەوڵی بەردەوام بۆ هەستانەوەی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق و پەرەسەندنی بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگ لە ناوچەکە و عێراق لەسەر نەخشەی جیهانی تەکنۆلۆژیای پەیوەندی و داتاکان دابنێت، زێنی عێراق چەندین بەردەوام دەستپێشخەریی مرۆیی و کۆمەڵگایی کردووە، بۆ نموونە خێمەکانی میوانداری کردن دادەنێت لەسەر رێگا سەرەکییەکان بۆ مسۆگەر کردنی پێداویستییەکانی دەستە و کەژاوەکانی حوسەینییەکان بە پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ بەشداربووانی زیندووکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی ئەنتەرنێتی بێتەڵی بە خۆڕایی بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییان لەگەڵ خزم و کەس و هاوڕێیانیان بە درێژایی رۆژانی سەردانەکان، سەرەڕای پرۆژە مرۆییەکان بۆ بونیادنانی تواناکانی کۆمەڵگای لۆکاڵی لە پارێزگاکان لە هەموو بوارەکان وەک خوێندن و لاوان و پاڵپشتی کردنی راگوێزراوان و منداڵام و ئافرەتان.

لەلایەن خۆیەوە برنارد نەجم سەرۆکی یەکەی بازاڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای نۆکیای جیهانی وتی : کۆمپانیای نۆکیا پابەندە بە دابینکردنی نوێترین داهێنانەکانی بۆ پاڵپشتی کردنی بەکارهێنەرانی پەیوەندییەکان و بونیادنانی تۆڕەکان بە جۆرێک داخوازییەکانی گەشەی ئێستا و پێشبینی کراو بهێنێتە دی لە خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی دەنگ و داتاکان بە کوالیتییەکی، هەروەها وتی: زێن پێشەنگە لە پشت بەستن بە بەرزترین پێوەرە جیهانییەکان بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکانی بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باش بە بەشداربووانی و پتەوکردنی کوالیتی پەیوەندییەکانی بەدیاریکراوی لەو کاتانەی کە ژمارەی سەردانیکەرانی شاری کەربەلای پیرۆز زیاد دەبێت بەتایبەتی و پارێزگاکانی باشوور بە گشتی، ئەمەش تەحەدییەک لە کاتە سەختەکان بۆیە تەکنۆلۆژیای نۆکیا دەهێنێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ئەم گەشەیەی کە لە خواستن لەسەر خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت زیاد بووە.

کۆمپانیای زێنی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پاڵپشتی کردنی چارەسەرە تەکنیکییە پێشکەوتووە جۆراوجۆرەکانی کە گونجانی جوڵەی داتا و پەیوەندییەکان مسۆگەر و ئامادە دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییە زۆرەکانی، چونکە شاری کەربەلا گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی مۆبایلە زیرەکەکان وبەکارهێنانی کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی زۆر، ئەم پرۆژەیە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی تۆڕەکانی پەیوەندی لە ناوچەی باشوور، قۆناغی یەکەمە لە پلانی تەواوکاری زێن بۆ ئەوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکە.