زین دەبێتە هاوبەشی ستراتیژی ئینستاگرام تا بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی لەسەر Instagram Stories بخاتەڕوو

زین دەبێتە هاوبەشی ستراتیژی ئینستاگرام تا بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی لەسەر Instagram Stories بخاتەڕوو

زین دەبێتە هاوبەشی ستراتیژی ئینستاگرام تا بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی لەسەر Instagram Stories بخاتەڕوو .

لەژێر رۆشنایی ستراتیژییەکی گۆڕانی ئەلیکترۆنی کە بەم دواییانە زین پشتی پێبەستوە، کۆمپانیای زین عیراق وەک یەکێک لە کۆمپانیاکانی گروپی زینی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و ئینتەرنێتی گوازراوە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بۆتە هاوبەشی ئینستاگرام، کە بەهۆیەوە دەتوانێت سەکۆی Instagram Stories بەکاربهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی سەرجەم خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی و خستنەڕو و کێبڕکێکردن، ئەوەش دەبێتە یەکەم کاری لەو شێوەیە لە عیراقدا، لە بواری ریکلامکردن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لەبارەی ئەو بابەتەوە، حەیدەر عکاب بەڕێوەبەری کارگێڕیی پەیوەندی دامەزراوەیی و پەیوەندییە گشتییەکان لە زین عیراق دەڵێت "زین ئامانجێتی بەکارهێنەرانی هەمیشە لە پەیوەندیدابن لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بۆیە ئەو هاوبەشییە لەگەڵ ئینستاگرام نمونەییترین بژاردەیە بۆ گەنجانی عیراق" وتیشی "بە لەبەرچاوگرتنی پێشەنگایەتیمان لە کەرتی پەیوەندیدا، ئەو هاوبەشییە بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت سود لە یەکێک لە نوێترین چارەسەرەکان وەربگرین بۆ گەیشتن بە بەشدارانمان بەتایبەتی توێژی گەنجان".

هەروەها عکاب دەڵێت "داهێنان بە یەکێک لە هۆکارە پێویستەکان دادەنرێت لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای سەردەم، بەتایبەت لە سایەی بڵاوبونەوەی دیجیتاڵ کە دەرگا لەبەردەم هەلی زەبەلاحدا دەکاتەوە بۆ گەشەکردن و پاشانیش بە سود دەگەڕێتەوە بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەنێویاندا بەشداربوان، بۆیە هەنگاونانی بەردەوام لەگەڵ داهێنانەکانی بواری دیجیتاڵ پێویستە بۆ کۆمپانیاکانی سەردەم، زین عیراقیش لەم رۆژگارەدا لە گەشەی بەردەوامدایە بۆئەوەی ببێتە یەکێک لە دابینکەرانی ژیانی دیجیتاڵی".

جێی ئاماژەیە تایبەتمەندێتی نوێی Instagram Stories لە تۆڕی Instagram لەوەتەی هاتۆتەئاراوە پێشوازییەکی گەورەی لێکراوە بەتایبەت لەنێو توێژی گەنجانی عیراقدا، ئەوەش هەلی ناوازەی داوەتە کۆمپانیای زین عیراق بۆئەوەی لە پەیوەندیدابێت لەگەڵ هاوبەشەکانی، کە شێوازێکی نوێ بەکاردەهێنێت و بە زمانیان دەدوێت و بایەخەکانیان دەخاتەڕو، لە چوارچێوەی ئەو هاریکاریەدا، زین عیراق ئەو تایبەتمەندێتییە بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەکی هەمەڕەنگ لە چیرۆکی پێکهاتو لە کات بەسەربردن، نمایش، هەواڵ بۆئەوەی لەگەڵ هەوادارانی بێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، کۆمپانیای "زین عیراق" یەکێکە لە پێشکەوتوترین کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیای وڵات، پابەندە بە پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری تەکنەلۆژی بە بەشداربوانی، کە یەکانگیربێت لەگەڵ خواست و ویستەکانیان، پێشتریش زین هەڵمەتێکی ریکلامی بەناونیشانی #خلي_يومك_إستثنائي  بە هاوبەشی لەگەڵ "ئینستاگرام" کۆمپانیای جیهانیی بۆ میدیای کۆمەڵایەتی راگەیاند بۆئەوەی سەکۆی ریکلامکردنی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بخاتەگەڕ..