كۆمپانیای زین تۆڕه‌كانی له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف فراوان ده‌كات به به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و چاره‌سه‌رییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌ریكسۆنی جیهانی.
كۆمپانیای "زین"ی عێڕاق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی گوازراوه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، رایگه‌یاند گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌ریكسۆنی جیهانی ئیمزاكردووه بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانی تۆِڕه‌كه‌ی له شاره‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف
ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداربووانی كۆمپانیا له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بتوانن به كواڵێتییه‌كی به‌رز و خێرا و رووماڵێكی به‌هێز سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆمپانیا له‌و دوو پارێزگایه له ئاماده‌ییه‌كی ته‌واودابێت بۆ وه‌شاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م كه كارێگه‌رییكی روونی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی تۆڕه‌كان و ده‌بێته چاره‌سه‌رییه‌كی گشتگیر و پارێزراو به گوێره‌ی پێوه‌ر و قه‌باره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوودا
هاوكات به‌م هه‌نگاوه كۆمپانیای زین ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆمپانیا سه‌رجه‌م شار و گوند و ناحییه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی 3G و به توانایه‌كی به‌رز و فراوانه‌وه روومال بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداربووانی كۆمپانیای زین بتوانن سوود له ئه‌زموونێكی باش له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتیكی له راده‌به‌ده‌ر خێرا ببینن به تایبه‌ت كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف كه له ئاماده‌كاری پێشوازیكردندان له ملیۆنان له سه‌ردانیكه‌رانی 10 موحه‌ڕه‌م و ئه‌ربه‌عینییه.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین به‌ڕێز عه‌لی زاهید رایگه‌یاند : "ئێمه له "زین"ی عێڕاق پابه‌ندین به دابینكردنی نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ به‌شداربووانمان له عێڕاق. پته‌كردنی تۆڕه‌كانی ئێستامان و پێشخستنی به نوێترین ته‌كنۆلۆژیا كاری سه‌ره‌كیمانه به گوێره‌ی هه‌نگاونان هاوشانی پێشكه‌وتنه خێراكان په‌یوه‌ست به زیادبوونی قه‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان. ئه‌م هه‌نگاوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوومان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی مۆبایل له عێڕاق به ئاستێكی به‌رز بۆ به‌شداربووان كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانیان".
به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیای زین ده‌بێته یه‌كه‌مین تۆڕ كه له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف تۆڕه‌كانی ده‌به‌سترێته‌وه به كێبڵی تیشكی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی باشتركردن و پته‌وكردنی توانای كارپێكردنی تۆڕی كۆمپانیای زین له پێناو دابینكردنی خواسته زۆره‌كانی سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رنێت و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانی كۆمپانیا.
لای خۆیه‌وه دكتۆر عه‌لی خوه‌یلدی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه رایگه‌یاند: ئێمه پشتیوانین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ین كه له عیراق كارده‌كه‌ن و به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كه‌ین و پلانی په‌ره‌پێدان دیاری ده‌كه‌ین بۆ زامنكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شداربووان، ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی "زین" عیراقیش هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كی راست و له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عیراق و خزمه‌تی به‌شداربووان ده‌كات به تایبه‌ت له كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف كه نزیكین له وه‌رزی مه‌ڕاسیمه‌كانی عاشور و ئه‌ربه‌عینییه.
هه‌واڵی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه له كاتێكدایه كه كۆمپانیای "زین" عیراق له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2018 دا رایگه‌یاند كه له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمپانیاكه 1.9 ملیۆن به‌شداربووی له بنكه‌كانی عیراق زیادیكردوه كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 15% به‌م رێژه‌یه‌ش ژماره‌ی به‌شداربووانی زین له عێڕاق گه‌یشته 14.7 ملیۆن به‌شداربوو، كۆمپانیای "زین" عیراق گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌هێزی تۆماركردووه له كه‌رتی خزمه‌تگوزاریییه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌ویش به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته ئیمزاكراوه‌كه له‌نێوان ئیركسۆن و تۆری "زین" عیراق بۆ زیادكردنی داواكاری به‌شداربووانیان، له پێناو پێشكه‌شكردنی وزه‌ی زیاتر و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان.