له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه ستراتیژییه‌كانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵیاندا، كۆمپانیای زینی عێراق (كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا) رایگه‌یاند، بنكه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له گه‌ڕه‌كی مه‌نسووڕ گواسته‌وه بۆ شوێنه نوێیه‌كه‌ی له شه‌قامی (14)ی ره‌مه‌زان به‌رامبه‌ر بانكی ئیئتیمان (مصرف الائتمان)، بنكه نوێیه‌كه به شێوازێكی سه‌رده‌میانه دیزاینكراوه و نوێترین ته‌كنیك له دروستكردنیدا به‌كارهێنراوه هاوكات شێوازێكی نوێ له خزمه‌تكردنی به‌شداربووان په‌یڕه‌وكراوه.

جێگای ئاماژپێكردنه بۆ دروستكردن و دیزاینكردنی بنكه‌كه پشت به پێوه‌ره جیهانییه‌كان به‌ستراوه له بواری نوێگه‌ری و پێشكه‌وتنی هونه‌ری ته‌لارسازی ئه‌مه‌ش له پێناو خزمه‌تكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووان.
بنكه نوێیه‌كه، بژارده‌ی ههمهجۆر پێشكه‌شی به‌شداربووانی زینی عێڕاق ده‌كات كه بریتین له فرۆشتن و گۆڕینه‌وه‌ی سیم‌كارت و فرۆشتنی كارتی پڕكردنه‌وه و پاره‌دانی پۆستپه‌ید له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین كاش و زین سمارت (زین سمارت بریتیه له ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی، به‌شێوه‌یه‌كی خودكاری و ئۆتۆماتیكی و به ئاسانترین شێوه و له كاتێكی كه‌مدا خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كات) و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی زین سمارت پێشكه‌شی ده‌كات بریتین له گۆڕینه‌وه‌ی سیم‌كارت و پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس و پاره‌دانی پۆستپه‌ید.
هه‌روه‌ها له بنكه نوێیه‌كه‌دا كه به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه دیزاینكراوه و ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو له دروستكردنیدا به‌كارهاتووه، پاداشت و دیاری جۆراوجۆر پێشكه‌ش به سه‌ردانیكاران ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونێكی نوێ ببینن و هاوكات به باشترین شێوه پێداویستی و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكرێت."
له بنكه‌كه‌دا تیمێكی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زا ئاماده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی به‌شداربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی پێداویستی و داواكارییه‌كانیان، یاخود له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر كێشه و ئاسته‌نگییه‌ك كارمه‌ندان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ری پێویستیان پێشكه‌شده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا كۆمپانیای زین رایگه‌یاند: له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمانه‌وه بۆ دابینكردنی باشترین و نوێترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌واوی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێڕاقی، بنكه‌یه‌كی نوێی خزمه‌تگوزاری به‌شداربووانمان له گه‌ڕه‌كی مه‌نسوڕ له شاری به‌غداد كرده‌وه، بنكه‌كه له شوێنێكی نوێ و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێش و سه‌رده‌میانه دیزاینكراوه. ئه‌م هه‌نگاوه وه‌رگێڕانی پڕاكتیكی ستراتیژیای زینی عێڕاق و ئامانجه‌كانییه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداربووانیدا له رێگای زیادكردنی ژماره‌ی بنكه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌شداربووان و هه‌روه‌ها پاداشتكردنی بریكارانی له پێناو فراوانكردنی تۆڕی ئه‌م بنكانه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاسان ده‌ستیان بگات به خزمه‌تگوزارییه‌كانمان له سه‌رتاسه‌ری عێڕاق هاوكات كارلێكی به‌رده‌وام هه‌بێت له نێوانماندا".
جێگای باسه، كۆمپانیای زین سه‌دان خاڵی فرۆشتن و بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكان داناوه، هه‌روه‌ها 3 سه‌نته‌ری راژه‌ی به‌شداربووانی هه‌یه كه به درێژایی 24 كاتژمێر خزمه‌تی به‌شداربووان ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه جگه له هه‌بوونی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی، په‌یجی جۆراوجۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه له نێویاندا په‌یجی زینى عێڕاق له فه‌یسبوك زیاتر له 6 ملیۆن فان و هه‌واداری هه‌یه.
بنكه نوێیه‌كه، به درێژایی رۆژانی هه‌فته (جگه له هه‌ینی) له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 8ی ئێواره كراوه‌یه. له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیای زین هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاند بۆ گۆڕینه‌وه‌ی سیمكارتی مۆبایل به سیمكارتێكی نوێ كه پاڵپشتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م بكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی 4 گێگابایت ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی سیمكارتهكانیان ده‌گۆڕن.