"زەین عیراق" بنکەیەکی خزمەتگوزاری نوێ لە شاری موسڵ دەکاتەوە” بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی بەکارهێنەران و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری

"زەین عیراق" بنکەیەکی خزمەتگوزاری نوێ لە شاری موسڵ دەکاتەوە” بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی بەکارهێنەران و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری

"زەین عیراق" بنکەیەکی خزمەتگوزاری نوێ لە شاری موسڵ دەکاتەوە” بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی بەکارهێنەران و پێشکەشکردنی باشتری

زەین عیراق کە یەکێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی زەین لە بواری خزمەتگوزاری گواستنەوە و پەیوەندیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، رایگەیاند کە بنکەیەکی نوێی فرۆشتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەینەوا و بە دیاریکراوی لە نزیک ئامادەیی تەلەعفەری کوڕان لە گەڕەکی "حوسنکوی" لە قەزای تەلەعفەر بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و جێبەجێکردنی داواکاری بەکارهێنەران دەکاتەوە.

لەوبارەیەوە عەلی زاهد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زەین عیراق ئاماژەی بەوەکرد، بە گرنگیەوە دەڕوانینە پارێزگای نەینەوا بەو پێیەی کە دووەم گەورەترین پارێزگایە لە عیراق، هەروەها ئێستا ڕەوشی شارەکە ئارام بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی جارانی، هەربۆیە پێشنیارمان کرد کە بنکەیەکی نوێی کۆمپانیا لەوێ بکرێتەوە تاوەکو بەکارهێنەرانمان لەو ناوچانە بە ئاسانی بتوانن کارتی زەین بەدەستبهێنن و لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندیدا بمێننەوە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە ئەم هەنگاوە یەکێکە لە مەبەستەکانی ئێمە تاوەکو هەمیشە و بە ئاسانترین شێوە لەگەڵ بەشداربووانماندا بمێنینەوە و بتوانین باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەشبکەین لە تەواوی شاروشارۆچکەکانی عیراقدا.

جێی باسە زەین عیراق یەکێکە لە دیارترینی ئەو کۆمپانیایانەی عیراق کە لە رووی تەکنەلۆجیاوە بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هەمیشە گەڕاوە بەدوای باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە تەکنەلۆجیەکان تاوەکو باشترین خزمەتگوازی پێشکەش بە بەشداربووانی بکات. هاوکات هەمیشە لە هەوڵدابووە تاوەکو خزمەتگوزاریەکانی لەڕێگەی بنکەکانیەوە بگەیەنێتە تەواوی پارێزگاکانی عیراق. هەروەها کۆمپانیای زەین عیراق پشکی هەبووە لە بنیادنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لەڕێگەی ژێرخانی ئابووری گەیاندنەوە.