لقێكی نوێی دیكەی زین عیراق لە رومەیسە دەكرێتەوە...بۆ بەدەنگەوەچونی پێداویستی بەشداربوانی لە هەر شوێنێك بن

لقێكی نوێی دیكەی زین عیراق لە رومەیسە دەكرێتەوە...بۆ بەدەنگەوەچونی پێداویستی بەشداربوانی لە هەر شوێنێك بن

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوە

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاری متمانەپێكراو لە پارێزگای موسەننا-قەزای رومەیسە بە هاوكاری لەگەڵ بریكارەكەی كۆمپانیای "الاقالیم" رادەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبێدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "هاوتەریب لەگەڵ ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان كە ئامانج لێی فراوانكردنی روبەری جوگرافی تۆڕەكانی سەنتەری خزمەتگوزارییەكانە، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان، چونكە سورین لەسەرئەوەی ئاسانكاری بۆ بەشداربوانمان بكەین بۆئەوەی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵەكانیان دەستبكەوێت و بتوانن لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندی بەردەوامدا بن".

وتیشی "ئەو كارەمان لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆئەوەی لەگەڵ بەشداربوانمان لە پەیوەندی بەردەوامدابین لەڕێی تۆڕێكی بەرفراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و خاڵەكانی فرۆشتن لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی عیراق تا باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكرێت و پێداویستی بەشداربوان دابین بكرێن".

ئەو هەنگاوەش دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریی بەشداربوان و بەدەنگەوەچونی داواكارییەكانیان بە باشترین و خێراترین رێگای بەردەست. سەنتەرەكەش درێژكراوەی زنجیرەیەك سەنتەری دیكەی زین عیراقە لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات، تا لە بەشداربوانەوە نزیك بێت. سەنتەرەكە پاكێجێك خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات، كە فرۆشتن و گۆڕینەوەی هێڵ، كارتی باڵانس و پێدانی پارەی مانگانە لەخۆی دەگرێت، سەرەڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی راوێژكاری بۆ بەشداربوان لەچوارچێوەی نرخی كێبڕكێكار و بەشێوەیەكی تەواو ئاسان.

زین عیراق هەمیشە هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكاتن بەڵگەش بۆ ئەوەی وەبەرهێنانەكانی پێشومانە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ پەرەپێدان و نوێكردنەوەی تۆڕی زین عیراق لە پارێزگاكانی باشور، كە ئامانج لێی خزمەتكردنی بەشداربوانی ناو عیراقە. لەپاڵ دەستەبەركردنی كات و هەوڵەكان بۆیان، هەربۆیە كۆمپانیا كاردەكات بۆ كردنەوەی سەنتەری نوێی خزمەتگوزاری لەڕێی بریكارەكانیەوە تا گرنگترین خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بە بەشداربوانی بكات لە پارێزگاكاندا.