زین عیراق سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاری بۆ هاوبەشەكانی لە پێگەی نوێ لە عەرەبسات دەكاتەوە تا زۆرتر گونجاوبێت بۆ پێداویستی بەشداربوان .

زین عیراق سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاری بۆ هاوبەشەكانی لە پێگەی نوێ لە عەرەبسات دەكاتەوە تا زۆرتر گونجاوبێت بۆ پێداویستی بەشداربوان .

زین عیراق سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاری بۆ هاوبەشەكانی لە پێگەی نوێ لە عەرەبسات دەكاتەوە تا زۆرتر گونجاوبێت بۆ پێداویستی بەشداربوان

لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی ئامانجدار بۆ خزمەتكردنی بەشداربوان و پڕكردنەوەی پێداویستی و داواكارییەكانیان و لەڕوانگەی سووربون لەسەرئەوەی نزیك بێت لە بەشداربوانی لە هەر شوێنێكی عیراق بن، كۆمپانیای زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، گواستنەوەی سەنتەری خزمەتگوزارییەكانی لە ناوچەی عەرەسات رادەگەیەنێت.

لەبارەی ئەو بابەتەوە، بەڕێز محەمەد سەمیر سەرۆكی كارگێڕیی بازرگانی لە زین عیراق دەڵێت "بە لەبەرچاوگرتنی سوربونی هەمیشەییمان لەسەر دەستەبەركردنی باشترین پێودانگی خزمەتگوزاری و بەرهەمەكانمان كە وا دەكات بەشداربوانمان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ جیهاندا، پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ بەشداربوان دەخەینەپێش هەموو شتێكەوە. لەبەرئەوەی بایەخیشمان هەر بۆ بەشداربوانە، بۆیە هەمیشە كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو كلتورەمان لە هەر هەنگاوێكدا بینێین هەر لە پلاندانانەوە تا كردنەوەی سەنتەری فرۆشتن و خزمەتگوزاری، لە پاڵ دابینكردنی باشترین و خێراترین خزمەتگوزارییەكان. پێگەی نوێی سەنتەری خزمەتگوزاریش هەلی باشمان دەداتێ بۆ بەهێزكردنی ئەزمونی بەشداربوان لەپاڵ پڕكردنەوەی پێداویستییان.

جێی ئاماژەیە كۆمپانیای زین عیراق سەدان بنكەی فرۆشتن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە سەرجەم پارێزگاكاندا هەیە و سێ سەنتەری پەیوەندی بێبەرامبەریش بەدرێژايی كاتژمێرەكان لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەشداربواندا، سەرەڕای ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی و پەیجەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، كە تەنها پەیجی زین عیراق لە فەیسبوك لەلایەن زیاتر لە 4.5 ملیۆن كەسەوە تەماشا دەكرێت.

ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیای زین بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی لەگەڵ بەشداربوانی لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە رێی تۆڕێكی بەرفراوانی سەنتەری خزمەتگوزاری و كۆشكەكانی فرۆشتن بۆ بەدەنگەوەچونی داواكارییەكانیان بە باشترین و خێراترین رێگا. سەنتەرەكەش هەلی كڕین و گۆڕینی هێڵ دەڕەخسێنێت، سەرەڕای كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و رادەستكردنی پارەی بەشداربون، لەپاڵ ئەوانەشدا خزمەتگوزاری زین كاش و زین سمارت دابین دەكات، هەروەك پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ كارمەندانی زین عیراق فەراهەم دەكات.

جێی باسە كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لە لایەنی تەكنەلۆژی لە عیراقدا. بەردەوام دەگەڕێت بۆ چۆنێتی هێنانی تەكنەلۆژیا و پێشكەشكردنی بە بەشداربوانی. هەروەك كۆمپانیاكە هەوڵدەدات بگات بە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و روماڵكردنی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، ئەویش لە رێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بە باشترین و خێراترین شێوە بگاتە هاووڵاتیان.