زین عیراق سەنتەرێكی بڕواپێكراوی خزمەتگوزاری لە پارێزگای موسەننا دەكاتەوە بۆئەوەی پێداویستی بەشداربوان پڕبكاتەوە و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی بڕواپێكراوی خزمەتگوزاری لە پارێزگای موسەننا دەكاتەوە بۆئەوەی پێداویستی بەشداربوان پڕبكاتەوە و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

Zain Iraq opens a new ROS in Ramadi to be closer to it subscribersزین عیراق سەنتەرێكی بڕواپێكراوی خزمەتگوزاری لە پارێزگای

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاریی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی دیكەی خزمەتگوزاری بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای ئەقالیم بریكاری متمانەپێكراوی لە پارێزگای موسەننا رادەگەیەنێت، كە دەكەوێتە قەزای خەزەر – شەقامی "الجسر" بەرامبەر بنكەی تەندروستی خەزەر. ئامانج لە سەنتەرەكەش بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوانە بەوپێیەی پارێزگای موسەننا بایەخێكی گەورەی هەیە لای كۆمپانیا.

سەبارەت بە كردنەوەی سەنتەرەكە، لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبێدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "هاوپەیوەند بە ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بە ئاراستەی فراوانكردنی روبەری جوگرافی كاركردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریمان، سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان كردۆتەوە، كە ئەوەش سوربونمان نیشان دەدات بۆ ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوانمان لەپێناو بەدەستهێنانی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵ تا بتوانن بەردەوامبن لە پەیوەندیكردن بە جیهانەوە". وتیشی "هەمیشە هەوڵدەدەین لە پەیوەندیدابین لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەری خزمەتگوزاری و بنكەكانی فرۆشتن لە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و پێداویستی بەشداربوان پڕبكەنەوە".

ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانیان بە باشترین و خێراترین رێگا. سەنتەرەكەش درێژكراوەی ئەو زنجیرە سەنتەرانەیە، كە زین عیراق لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتدا دەیكاتەوە بۆئەوەی لە بەشداربوانییەوە نزیك بێت. سەنتەرەكەش كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێشكەش بە خوێندكارانی خۆشەویست دەكات، كە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و پارە تەسلیم كردن دەگرێتەوە سەرەڕای خزمەتگوزاریی راوێژ بە بەشداربوان لەچوارچێوەی كاری گشتگیرمان بە نرخی گونجاوی كێبڕكێكار و بە ئاسانكارییەكی تەواوەتی.

زین عیراق بەردەوام هەوڵدەدات بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربوانی، بەڵگەی ئەوەش وەبەرهێنانمانە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ پەرەپێدان و نوێكردنەوەی تۆڕی زین عیراق لە پارێزگاكانی باشوردا، كە ئامانج لێی خزمەتكردنی بەشداربوانمانە لەناوخۆی عیراقدا. سەرەڕای دەستەبەركردنی كاتی زیاتر و كەمكردنەوەی زەحمەتی، بۆیە كۆمپانیا كاردەكات بۆ كاراكردنی سەنتەری نوێی خزمەتگوزاری لە رێی بریكارەكانیەوە تا گرنگترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوان بكەن بەتایبەت ئەوانەی ناتوانن بگەن بە سەنتەری سەرەكی لە قەزای خەزەر لەسەر شەقامی خەزەر بەرامبەر بنكەی تەندروستی خەزەر.