بۆ ئه‌وه‌ی نزیكتر بێت له هاوبه‌شه‌كانی.. زێن بنكه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری نوێ له شاری فه‌لوجه ده‌كاته‌وه .
له میانه‌ی ستراتیژیه‌تی خۆی به ئامانجی خزمه‌تكردنی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی كۆمپانیای زێنی عێراق كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نزیك بێت له هاوبه‌شه‌كانی له هه‌ر كوێیه‌كی عێراق بن و دابینكردنی پێداویسته‌كانیان له رێگای فراوان كردنی تۆڕی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، كۆمپانیای زێنی عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زێنی پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندن و داتا گوازراوه‌كان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، بنكه‌یه‌كی نوێی خزمه‌تگوزاری له شاری فه‌لوجه له پارێزگای ئه‌نبار كرده‌وه له نزیك پردی نۆرینگه‌ی میللی به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی فه‌لوجه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌ڕێز عه‌لی ئه‌لزاهد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زێنی عێراق وتی: بنكه‌ی فه‌لوجه كه ئه‌مڕۆ بۆ خزمه‌تكردنی هاوبه‌شه‌كانمان ده‌یكه‌ینه‌وه ئاماژه‌یه بۆ پابه‌ندبوونی ئێمه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌ر كوێیه‌ك بن و له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی پارێزگای ئه‌نبار، ئێمه یه‌كه‌م كۆمپانیا بووین كه ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌م پارێزگایه ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن زێنی عێراقه‌وه پێشكه‌ش به هاوبه‌شه‌كانی ده‌كرێن له كارته‌كانی دووباره پڕكردنه‌وه و هێڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن له‌گه‌ل جیهان، هه‌روه‌ها رووبه‌رووی چه‌ندین ئاسته‌نگ بووینه‌وه بۆ دووباره شیاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان و ژێرخانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌و پارێزگایه له كاتێكی پێوانه‌ییدا.
زه‌هدان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گرنگی پێدانمان هاوبه‌شه‌كانمانه، بۆیه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كه‌لتووره ده‌كه‌ین له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانماندا هه‌ر له پلاندانانه‌وه و كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی فرۆشتن و خزمه‌تگوزاری تا ده‌گاته پێشكه‌ش كردنی باشترین و خێراترین خزمه‌تگوزارییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه له نزیكه‌وه ئاشنای پێداویستییه‌كانی هاوبه‌شانمان بین و بۆیان دابین بكه‌ین.
ئه‌م هه‌نگاوه ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای زێنی عێراق بۆ به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له هه‌موو پاریزگاكانی عێراق له رێگای تۆڕێكی فراوانی بنكه‌كانی خزمه‌تگوزاری و خاڵه‌كانی فرۆشتن بۆ دابینكردنی پێداویسته‌كانیان به باشترین و خێراترین شێوه و ئه‌م بنكه‌یه ده‌رفه‌تی كڕین و گۆڕینه‌وه‌ی هێله‌كان به هاوبه‌شه‌كان و كارتی دووباره پڕكردنه‌وه‌ی و دانی به‌های كارته‌كان سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی زێنی عێراق.
شایەنی باسە زێنی عێراق یەكێكە لە گرنگترین و پێشكەوتووترین كۆمپانیاكانی عێراق لەرووی تەكنەلۆژیاوە، و بەردەوام بە دوای هێنانی نوێترین چارەسەری تەكنۆلۆژیادا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێشكەشی هاوبەشەكانی بكات و كە گرنگترینیان نووسینەوەی ئەلیكترۆنیی داتای هاوبەشەكانیەتی، هەروەها هەوڵ دەدات بگاتە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و رووماڵكردنی تەواوی پارێزگاكانی عێراق، ماوەتەوە بڵێین كە زێنی عێراق یەكەم كۆمپانیا بووە كە بەشداری كردووە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ئەنبار لە رێگای دووبارە شیاندنەوەی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە پارێزگاكە.