لقێكی متمانەپێكراوی نوێ بۆ خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای زین عیراق لە پارێزگای سەڵاحەدین زین عیراق بەدەنگ پێداویستییەكانی بەشداربوانییەوە دەچێت لە سەرتاسەری عیراقدا

لقێكی متمانەپێكراوی نوێ بۆ خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای زین عیراق لە پارێزگای سەڵاحەدین زین عیراق بەدەنگ پێداویستییەكانی بەشداربوانییەوە دەچێت لە سەرتاسەری عیراقدا

لقێكی متمانەپێكراوی نوێ بۆ خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای زین عیراق لە پارێزگای سەڵاحەدین زین عیراق بەدەنگ پێداویستییەكانی

زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی خزمەتگوزاری متمانەپێكراوی دیكە لە پێگە نوێیەكەی لە پارێزگای سەڵاحەدین-تكریت شەقامی زهور لە نزیك ئەلقاسم مۆڵ بەهاوكاری لەگەڵ بریكاری متمانەپێكراوی كۆمپانیای ئەقالیم راگەیاند. تا نزیكتربێت لە بەشداربوانی و پێداویستییەكانیان دابین بكات. هەروەك پارێزگای سەڵاحەدینیش بایەخی گەورەی لای كۆمپانیا هەیە.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبێدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق رایگەیاند، لەگەڵ ئاساییبونەوەی دۆخی پارێزگاكە، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان بەهۆی سوربونمان لەسەر ئاسانكاریكردن بۆ خەڵك تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵیان دەستبكەوێت و لە پەیوەندیكردن بە جیهانەوە دانەبڕێن. وتیشی "ئەوە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆ بەردەوامبون لە پەیوەندیكردنمان لەگەڵ بەشداربوان لەڕێی تۆڕێكی بەرفراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و بنكەكانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەین و پێداویستییەكانیان پڕبكەینەوە، بەتایبەت چینی گەنجان بەوپێیەی زین عیراق بڕوای وایە، كە گەنجان دڵی زیندوی كۆمەڵگەی عیراقین، هەمیشە لەڕێی پلان و دیدگایەوە سورە لەسەر گرتنەبەری چەندین شێواز بۆ پێشكەشكردنی هەموو پشتیوانی و پشتگیرییەك بۆ گەنجانی خاوەن وزە.

هەروەها بەڕێز عوبێدی دەڵێت "بایەخدانمان بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداربوانمانە، هەمیشە كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو كلتورەمان لە هەموو هەنگاوەكانماندا، هەر لە پلاندانانەوە تا كردنەوەی سەنتەرەكانی فرۆشتن و خزمەتگوزاری، تا دابینكردنی باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری، سەنتەرە نوێیەكەش هەلێكە بۆ زانینی پێداویستییەكانی بەشداربوان و بەدەنگەوەچونیان لە پارێزگای سەڵاحەدین". هەروەك ئەو سەنتەرە هەلی كڕین و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و پارەدان دەڕەخسێنێت، سەرەڕای پەیوەندیكردنی راستەوخۆ لەگەڵ كارمەندانی زین عیراق.

زین عیراق هەوڵدەدات هەمیشە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكات و كات و ماندوبونیان بۆ بگەڕێنێتەوە، بۆیە بەردەوام كۆمپانیا بیرلەوەدەكاتەوە سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری لەڕێی بریكارەكانیەوە كارابكات تا گرنگترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكات. زین عیراق بڕوای بە بایەخی پەیوەندی لەگەڵ بەشداربوانی هەیە، كە هەر سەركەوتنێك یاخود پێشكەوتنێك بەهۆی ئەوانەوە دێتەدی. هەربۆیە هەموو تواناكانی خۆی دەخاتە خزمەتیان، هەمیشەش هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات.