بۆ بەدەنگەوەچوونی پێداویستی بەشداربوان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری زین عیراق سەنتەرێكی خزمەتگوزاری متمانەپێكراوی دیكە لە
زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی خزمەتگوزاری متمانەپێكراوی دیكە لە پارێزگای نەینەوا-زانكۆی موسڵ- بەهاوكاری لەگەڵ بریكاری متمانەپێكراوی كۆمپانیای فیمۆس راگەیاند. تا نزیكتربێت لە بەشداربوانی و پێداویستییەكانیان دابین بكات. هەروەك پارێزگای نەینەواش بایەخی گەورەی لای كۆمپانیا هەیە.
لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبێدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق رایگەیاند، لەگەڵ ئاساییبونەوەی دۆخی پارێزگاكە، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان بەهۆی سوربونمان لەسەر ئاسانكاریكردن بۆ خەڵك تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵیان دەستبكەوێت و لە پەیوەندیكردن بە جیهانەوە دانەبڕێن. وتیشی "ئەوە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆ بەردەوامبون لە پەیوەندیكردنمان لەگەڵ بەشداربوان لەڕێی تۆڕێكی بەرفراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و بنكەكانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەین و پێداویستییەكانیان پڕبكەینەوە، بەتایبەت چینی گەنجان بەوپێیەی زین عیراق بڕوای وایە، كە گەنجان دڵی زیندوی كۆمەڵگەی عیراقین، هەمیشە لەڕێی پلان و دیدگایەوە سورە لەسەر گرتنەبەری چەندین شێواز بۆ پێشكەشكردنی هەموو پشتیوانی و پشتگیرییەك بۆ گەنجانی خاوەن وزە.
هەروەها بەڕێز عوبێدی وتی "سەنتەری زانكۆی موسڵ كە ئەمڕۆ دەیكەینەوە، پابەندبونی ئێمە دەردەخات بۆ بەردەوامبون لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداربوانمان لە هەر شوێنێك بن بەتایبەتیش لەگەڵ خوێندكارانی خۆشەویست لە زانكۆكەدا، لەگەڵ ئاساییبونەوەی دۆخی پارێزگای نەینەواش، ئێمە یەكەم كۆمپانیا بوین كە دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرەكانی لە ناوچە جیاوازەكانی عیراقدا، هەروەك روبەڕوی ئاستەنگ و زەحمەتی بوینەوە بۆ ئامادەكردنەوەی تۆڕەكان و ژێرخانی پەیوەندییەكان لە پارێزگاكەدا بە كاتێكی پێوانەیی.
جێی باسە كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لەپێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لەلایەنی تەكنەلۆژی لەعیراقدا. بەردەوام دەگەڕێت بۆ چۆنێتی هێنانی تەكنەلۆژیا و پێشكەشكردنی بەبەشداربوانی. هەروەك كۆمپانیا هەوڵدەدات بگات بە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و روماڵكردنی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، ئەویش لەرێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بەباشترین و خێراترین شێوە بگاتە هاووڵاتیان.