زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوە
زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا رایدەگەیەنێت، كە سەنتەرێكی نوێی متمانەپێكراوی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی لە موسڵ- المجموعة الثقافية- بەرامبەر مزگەوتی هیبە خاتون كردوەتەوە تا بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانییەوە بچێت.
لەوبارەیەوە لەیس ئەلعوبێدی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە زین عیراق رایگەیاند "موسڵ بایەخی تایبەتی هەیە لامان بەوپێیەی دووەم گەورەترین پارێزگای عیراقە، سورین لەسەر گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكان بۆی و لە پاڵ كەسوكاری خۆمان لە شارەكەدا دەوەستین و ئەوەش بەشێكە لە بەرپرسیارێتیمان، هەروەك ئێمە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی داواكارییەكانیان و پەرەپێدانی كەرتی پەیوەندییەكان لە رێی ئامادەكردنەوەی تۆڕەكان و ژێرخان و دەستەبەركردنی نوێترین خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و بە باشترین كوالیتی بەتایبەت خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم كوالیتی بەتایبەت خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم 3G و ئینتەرنێت لە پارێزگاكەدا، ئەو كارەش دەكرێت بەشداربێت لە گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی بۆ پارێزگاكە، بەتایبەت كە كەرتی پەیوەندییەكان بە یەكێك لە دیارترین كەرتە ژیارییەكان و سەرەكییەكان دادەنرێت كە یارمەتیدەری كۆمەڵگەی ناوخۆیی دەبێت بۆ هەستانەوە و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی، هەروەك دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان ئەوەش لە سوربونمانەوەیە لەسەر ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكە تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵیان دەستبكەوێت و لەگەڵ جیهان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن".
وتیشی "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانماندایە بۆئەوەی لە پەیوەندیدابین لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و خاڵەكانی فرۆشتنەوە لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق تا باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكرێت و پێداویستییەكانی بەشداربوان دەستەبەر بكرێت".
هەروەها ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریی بەشداربوان و بەدەنگەوەچونی داواكارییەكانیان بە باشترین و خێراترین شێواز، سەنتەرەكەش درێژكراوەی زنجیرەیەك سەنتەری دیكەیە، كە زین عیراق لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا كردویەتییەوە تا نزیك بێت لە بەشداربوانی. هەروەك سەنتەرەكە پاكێجێك پێشكەش بە بەشداربوانی ئازیز دەكات، كە خۆی لە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی هێڵ و باڵانس و خزمەتگوزاری راوێژكاری بۆ بەشداربوان دەبینێتەوە، كە ئەوەش لە چوارچێوەی نرخی كێبڕكێكار و ئاسانكاری تەواودایە.
شایانی باسە زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لە رووی تەكنەلۆجیاوە لە عیراقدا. بەردەوام هەوڵدەدات پێشكەوتوترین تەكنەلۆجیا بەكاربهێنێت و پێشكەشی بەشداربوانی بكات. هەروەك كۆمپانیا هەوڵدەدات بگاتە سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگە و سەرجەم پارێزگاكانی عیراقیش روماڵ بكات لە رێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتنی تا باشترین و خێراترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات.