زین عیراق سەنتەرێکی دیکەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای کەربەلا دەکاتەوە .
زین عیراق یەکێک لە کۆمپانیاکانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمتگوزاریی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، سەنتەرێکی دیکەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە سەنتەری پارێزگای کەربەلادا کردەوە، کە دەکەوێتە شەقامی سدرە-سەنتەری سدرە، بەوەش دەچێتە پاڵ ئەو زنجیرە سەنتەرە سەرەکی و لاوەکیانەی بە فەرمی لە ناوچەکانی پارێزگای کەربەلادا کراونەتەوە.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەرە نوێیەکەدا، نوێنەری حکومەتی خۆجێی کەربەلا و ستافێکی بەشی داهات و فرۆشتن، بەبازاڕکردن، خزمەتگوزاریی کۆمپانیای زین عیراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگای کەربەلا ئامادەبون و ستایشی ئاست و کوالیتی ئەو خزمەتگوزاریانەیان کرد، کە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت.
سەنتەرە نوێیەکە لەلایەن کۆمپانیای "گریق المیرە" بەڕێوەدەبرێت، کە یەکێکە لەو کۆمپانیا سەرەکیانەی خزمەتگوزاری کۆمپانیای زین عیراق لە کەربەلادا دابەش دەکات، ئامانجیش لە سەنتەرە نوێیەکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەواوەتییە بە بەشداربوان و هاوبەشانی زین عیراق و زانینی پێداویستییەکان و دەستبەرکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی راستەوخۆ و ئۆفەری جیاواز بە هاووڵاتیان لە کاتی گونجاوی دەوامدا، کە بۆ هاووڵاتیان گونجاو بێت، بە جۆرێک لە کاتژمێر 09:00ی بەیانییەوە تا 10:00ی شەو کراوە دەبێت جگە لە رۆژانی هەینی.
لەوبارەیەشەوە عەلی زاهد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عیراق رایگەیاند "پارێزگای کەربەلای پیرۆز بایەخی تایبەتی هەیە لامان، کە پێشوازی لە ملیۆنەها سەردانیکەر دەکات، هەروەک بایەخی ئابوری و بازرگانی هەیە بەراورد بەو ژمارەی سەردانیکەرانە لە ساڵێکدا".
زاهد وتیشی "ئەو دەستپێشخەرییە لە سوربونی هەمیشەییمانەوە سەرچاوەی گرتوە بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و هاریکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنی چاودێری بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان. بەڵگەش بۆ ئەوە وەبەرهێنانی پێشومانە لەگەڵ کۆمپانیای نۆکیای جیهانی بۆ پەرەپێدان و نوێکردنەوەی تۆڕی زین عیراق لە کەربەلا، ئامانجیش لێی خزمەتکردنی هاوبەشەکانمانە لە ناوەوە و دەرەوەی عیراق، کە سەردانی مەزارگە ئایینییە پیرۆزەکان دەکەن".
جەختیشیکردەوە، "دەستپێشخەریمان کردوە بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی دیکەی نوێ لە پاڵ سەنتەرە زۆرە فەرمییەکانمان، ئەوەش سوربونمان نیشان دەدات بۆ ئاسانکاریکردن بۆ بەشداربوانمان تا باشترین خزمەتگوزاریی فرۆشتن و پاش فرۆشتنیان پێشکەش بکرێت تا بەردەوام بن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ جیهاندا". هەروەها دەڵێت "ئەو هەنگاوەمان لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێکی بەرفراوانەوە لە سەنتەری خزمەتگوزاری و خاڵەکانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاوازەکانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین و بەدەنگ داواکاری بەشداربوانەوە بین".
زین عیراق هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوبەشەکانی بکات، سەرەڕای بەدەستخستنی کات و کەمکردنەوەی ماندوێتییان، بۆیە تێڕوانینی بەردەوامی کۆمپانیا بەرەو کاراکردنی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی زیادەیە لە رێی بریکارەکانیەوە، تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوبەشەکانی بکات، کە پێویستیان پێیەتی.
زین عیراق بڕوای بە بایەخی پەیوەندی بە هاوبەشەکانیەوە هەیە، کە ئەوان بەشدارن لە بەدەستهێنانی هەر سەرکەوتنێک یاخود گەشەکردنێکی دیار، هەر بۆیە سەرجەم تواناکانی دەخاتە خزمەتیان، هەوڵیش دەدات خزمەتگوزارییەکانی لەوپەڕی کوالیتی بەرزدابێت کاتێک پێشکەشی هاوبەشەکانی دەکات.