ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه دابینكردنی پێویستییه‌كان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه به به‌شدرابووان و ئاگاداربوونیانه له
له چوارچێوه‌ی ستراتیژیاكه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن له به‌شداربوو و به‌كارهێنه‌ری عێراقی بنیاتنراوه، كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگی بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی گوزاراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، بنكه‌یه‌كی نوێی خزمه‌تگوزاری له شاروچكه‌ی حوسه‌ینییه له شه‌قامی مه‌كاتب به ناوی سه‌نته‌ری خه‌مائیل كرده‌وه و ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك فرۆشتن و گۆڕینه‌وه‌ی هێڵ و فرۆشتنی كارتی پڕكردنه‌وه و دانی پاره‌ی پۆستپه‌یده به ئاسانترین و باشترین شێوه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌رگێڕانی ئامانجه‌كانی كۆمپانیا به شێوه‌یه‌كی كرداریی. ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه دابینكردنی پێویستییه‌كانی به‌شداربوانه له هه‌ركوێیه‌كدا بن و له رێگای ئه‌و بنكه‌یه و ته‌واوی بنكه‌كانی دیكه له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كرێـت، هه‌روه‌ها به‌شداربووان له نزیكه‌وه ده‌توانن چاویان به نوێنه‌رانی كۆمپانیا بكه‌وێت به بێ هیچ ناوه‌ندگیرییه‌ك و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها ئاگادار ده‌بن له نوێترین هه‌واڵ و پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی جیهان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای زین رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌نگاوه له پێناو پێشخستن و فراوانكردنی رۆڵی بنكه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ رایكردنی كاره‌كان و گه‌ره‌نتیی ده‌ستبه‌ركردنی پێویستییه‌كانی به‌شداربووان تا بتوانن سوود له ته‌واوی پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق وه‌ربگرن، ئه‌و بنكه‌یه ده‌بێته ئاوێنه‌یه‌ك له شاروچكه‌ی حوسه‌ینییه تا به‌شداربووان بتوانن ئاشنای جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان ببن. هه‌روه‌ها له رێگای ئه‌و بنكه‌یه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ به‌شداربووان ده‌ده‌ین و هه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتن له پێداویستییه‌كانیان.
زین عێراق باوه‌ڕی به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان هه‌یه به‌و پێیه‌ی به هاوبه‌شێكی گرنگیان داده‌نێت له به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر سه‌ركه‌وتن یان پێشكه‌وتنێك، بۆیه له‌م پێناوه‌دا ته‌واوی تواناكانی ده‌خاته گه‌ڕ و بۆ خزمه‌تكردنی به‌شداربووان به باشترین شێوه و به به‌رزترین كواڵیتی.