
زێن ی عێراق یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی عێراقیه كه ژێرخانی په‌یوه‌ندیه‌كان له شاری ئه‌نبار داده‌مه‌زرێنێته‌وه و خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌س
زێن چه‌ندین ئۆفه‌ری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی و چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی نایابی پێشكه‌ش به دانیشتوانی شاری ئه‌نبار به تایبه‌تی كرد.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار بۆ باوه‌شی ووڵات ، ئه‌ركی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی شار‌و یارمه‌تیدانی دانیشتوانی وه دابین كردنی پێداویستی له ئاو و كاره‌با و په‌یوه‌ندی و ڕێگاوبان و پاشكۆ مه‌ده‌نیه‌كانی تر بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستی پێ كرد ، زێن ی عێراق كه یه‌كێكه له گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندی و داتای گوازراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ، به‌شداریكردنی له‌م ئه‌ركه‌دا به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر ووڵات داده‌نێت وه‌ك سووربوون له‌سه‌ر دابین كردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی له‌م پارێزگایه‌دا ، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه كه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاری خۆیان و جیهانی ده‌وروبه‌ر.
وه كۆمپانیا كاری كرد به‌رامبه‌ر گشت ئاسته‌نگه ئه‌منیه‌كان بۆ دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كان و ژێرخانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌م پارێزگایه‌دا ، وه گشت تواناكانی له كارمه‌ند و ئه‌ندازیار خسته گه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ندازیاریه هاوبه‌شه‌كانی بۆ دروست كردنی تاوه‌ری په‌یوه‌ندی نوێ و سایتی نوێ له گشت شوێنه‌كانی شاربۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ شار به باشترین كواڵیتی وه به ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی وه به تێچوونی دارایی به به‌های ملیۆنه‌ها دۆلار وه ببێت به یه‌كه‌م كۆمپانیا بنكه‌ی فرۆشیاری بكاته‌وه به‌رامبه‌ر به به‌شداربووان ، وه سووره له‌سه‌ر دابین كردنی گشت جۆره‌كانی كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانس و گشت جۆره‌كانی هێڵ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دانیشتوانی شاری ئه‌نبار له‌گه‌ڵ جیهان ، وه كۆمپانیا ده‌ستی كرد به پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی سیم كارت و تۆماركردنیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به خۆڕایی له گشت بنكه سه‌ره‌كیه‌كانی له پارێزگا وه‌ك ئاسانكاری به‌ده‌ست هێنانی هێلی نوێ له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه.
وه كۆمپانیایزێن ی عێراق كه دووپاتی كرده‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێشكه‌ش به هاوه‌شان بكات به‌ر له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ هاوبه‌شانی له پارێزگای ئه‌نبار ، تاكه كۆمپانیا بوو كه‌وا خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی سێیه‌م و ئینته‌رنێت پێشكه‌ش به هاوبه‌شان بكات له پارێزگای ئه‌نبار به ئۆفه‌ری نایاب و تایبه‌ت به پارێزگای ئه‌نبار وه به خزمه‌تگوزاری كواڵێتی به‌رز كه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه بۆ په‌یوه‌ستی كۆمپانیا بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری بۆ هاوبه‌شان له‌م پارێزگایه‌دا.
د. حیدر راچی سه‌رۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی له زێن ی عێراق ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگای ئه‌نبار ووتی " ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری خۆمانین له پارێزگای ئه‌نبار ، وه كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی پێداویستی ئه‌وان و زیندوو كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كان به دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی تۆڕی په‌یوه‌ندی و دروست كردنی تاوه‌ری په‌یوه‌ندی و ژێرخانی تۆڕی په‌یوه‌ندی و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری به به‌رزترین كوالیتی وه خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت ی نه‌وه‌ی سێیه‌م كه یه‌كه‌م جاره له پارێزگای ئه‌نبار ، كه‌واڕێگا خۆشكه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌م پارێزگایه به تایبه‌تی كه‌وا كه‌رتی په‌یوه‌ندی كه‌رتێكی چاڵاك و گرنگه بۆ یارمه‌تیدانی كۆمه‌ڵگای ناوخۆ بۆ زیندووبوونه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی ، دانیشتوانی ئه‌نبار ناخۆشی ئاواره‌یی و زوڵمی تیرۆرستانیان بینیوه ، وه ئه‌ركی ئێمه‌یه یارمه‌تی و پاڵپشتی پێشكه‌ش به‌وانه بكه‌ین ، وه‌ك ته‌واوكاریه‌ك بۆ پرۆكرامی خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش كراون به ئاواره‌كان به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا و ڕێكخراوی جیهانی و ڕێكخراوی چاڵاكی مه‌ده‌نی وه‌ك به‌شێك له پڕۆگرامی كۆمپانیا له لایه‌ن به‌رپرسیاره‌تی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا وه گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێداوه چونكه به‌شێكی جیانه‌كراوه له ستراتیژی كۆمپانیا.
وه زێن ی عێراق گرنگی ده‌داته لایه‌نی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان كۆمپانیا و هاوبه‌شان له دانیشتوان و ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه پارێزگا له ڕێگای بنكه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌رده‌وام بوون له پێشه‌نگی و مانه‌وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گشت پێداویستیه نوێكان وه‌ك سووڕبوون له لایه‌ن كۆمپانیا و كارمه‌ندانی بۆ كورت كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و باره گوازراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاونیشتیمانی گه‌ڕاوه بۆ پارێزگا.