بە خزمەتگوزاری داهێنەرانە و باڵانسی چەند بەرابەر و پاکێجی جۆراوجۆر کە لە ئاستی پێداویستی بەشداربوواندایە
کۆمپانیای زین العراق بۆ پەیوەندیکردن هێڵی نوێی "کەفوو" ی خستە بازاڕەوە بۆ بەردەستکردنی نوێترین چارەسەر و خزمەتگوزاریی داهێنەرانە و تایبەت کە لەئاستی پێداویستییەکانی بەکاربەری عێراقی دایە، بەو پێیەی پاکێجی جۆراوجۆری تێدایە پێداویستییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دابین دەکات.
راگەیاندن و خستنەبازاڕی هێڵی "کەفوو" کە چەندین بەرابەر باڵانس و کورتەنامە و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات، هەنگاوێکی هاوئاهەنگە لەگەڵ هەوڵەکانی زین العراق کە ئامانجیان بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندیکردنە بە شێوەیەكی وا لە بەهێزکردنی ئابووری عێراقدا بەشداربێت، و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکات لەپێناو فەراهەمکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشداربووان لە رووی کواڵێتی و خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردن بەگوێرەی باشترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
باڵانسی چەند بەرابەر ئازادی و ئاسانییەکی تەواو بە بەشداربووان دەبەخشێت لە بەکارهێنانی باڵانس بۆ پەیوەندیکردن و ناردنی نامە بۆ هەموو تۆڕە ناوخۆییەکان، جگە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە ئاسانی. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆمپانیادایە بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەشداربووانی و دابینکردنی چارەسەری پەیوەندیکردنی وا لەتوانیادا هەبێت پێداویستییە جۆراوجۆرەکانیان دابین بکات.
هەروەها بەشداربووان دەتوانن لە کاتی بەشداریکردن لە پاکێجی کەفوو 20، 25، و30 لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین العراقەوە بێجگە لە باڵانسی چەند بەرابەر رێژەی 20% باڵانسی زیادە بەدەستبهێنن. ئەم تایبەتمەندییە زیادەیە بەهای زیاتر بە بەشداربووان دەبەخشێت و چەندین بەرابەر سوود لەو خزمەتگوزارییەی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێتە وەرگرێت کە کۆمپانیا پێشکەشیان دەکات.
لەمبارەیەوە بەرپرسی بەڕێوەبردنی بازرگانی زین العراق، محەمەد سەمیر، ڕایگەیاند "خستنەبازاڕی هێڵی نوێی "کەفوو" گرنگییەکی تایبەتی هەیە، بەوەی کە ئامانجی ئەوەیە بەشداربووی عێراقی زۆرترین سوود وەگرێت، لەڕێگەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن بە نرخی نایاب و کێبڕکێکار، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی وەك دوو هێندەکردنی باڵانس و خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکان. ئەم دەستپێشخەرییەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەموو رۆژێکی زین العراقدایە کە بۆ پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری و چارەسەر و ئۆفەری داهێنەرانە کە بتوانێت پێداویستییەکانی بەشداربووی عێراقی دابین بکات.”
روونیشکردەوە کە "زین العراق سوورە لەسەر تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی گەنجان و گوێگرتن لە بۆچوونەکانیان سەبارەت بەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی پێشکەشی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژانە لەپێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان کاردەکات و ئامانجیشی توانادارکردنی نەوەی گەنجانە، کە بناغەی کۆمەڵگای عێراقی پێکدەهێنن".
زین العراق هێڵی "کەفوو" رادەگەیەنێت لە چوارچێوەی ستراتیژییەتە نوێیەکەیدا کە تیایدا بەڵێنی بە بەشداربووانی دەدات ڕۆژانە تۆڕ و خزمەتگوزارییەکانی لە ڕێگەی کەمپەینی "هەموو ڕۆژێک جوانترە" هاوکات لەگەڵ زیادبوونی خواستی نەوەی گەنجدا دەگونجێت بەوپێیەی جیاهنی دیجیتاڵی بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان، هێڵی "کەفوو" ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین العراقەوە توانای بەشداریکردن، دووبارە بەشداریکردنەوە، و جوڵەکردنی لە نێوان پاکێجەکاندا هەیە، و پارەدانیش لە ڕێگەی کارتی ئاسایی پڕکردنەوەی باڵانس یان کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێت، بەمەش بەشداربوو دەتوانێت گەشتی دیجیتاڵی خۆی تەواو بێت، کە کۆمپانیا هەوڵیداوە وەک بەشێک لە ستراتیژییەکەی بۆ بەرزکردنەوەی خزمەتگوزاری بەشداربووان جێبەجێی بکات.
هێڵی "کەفوو" لە سەرجەم سەنتەرە سەرەکییەکانی زین و بنکە باوەڕپێکراوەکاندا بەردەستە، بۆ زانینی وردەکارییەکانی هێڵی کەفوو و نرخەکان و خزمەتگوزارییە زیادکراوەکان، سەردانی ئەم لینکە بکە
https://www.iq.zain.com/ku/kafoo