زین عێراق ده‌ستی به وه‌شاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنی Zain Souk كرد, ئه‌پڵیكه‌یشنێكی گشتگیر بۆ ته‌واوی به‌رنامه و یارییه دیجیتاڵه‌كانی ئامێره
كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ده‌ستی به وه‌شاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێ Zain Souk كرد.
Zain Souk بریتیه له كۆگایه‌كی جۆراوجۆر بۆ ته‌واوی ئه‌پڵیكه‌یشن و یارییه‌كان.
ده‌تواندرێت ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێیه‌كه له‌سه‌ر ته‌واوی ئامێره‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید دابه‌زێندرێت و هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوی به‌شداربووانی زین عێراق به‌رده‌سته، له رێگای Zain Souk ده‌توانن هه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنێك یان یارییه‌ك به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دابه‌زێنن، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ردانیكردنی كۆگاكه پێویسته ئینته‌رنێت به‌كاربهێنرێت و ته‌واوی یاری و پرۆگرامه‌كان به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دابه‌زێنرێن، بڕیار وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تایبه‌تمه‌ندی پاره‌دان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ كڕینی ئه‌پڵكه‌یشن و یارییه ناخۆڕاییه‌كان له رێگای باڵانسه‌وه بۆ هێڵه‌كانی پریپه‌ید به‌رده‌ست بكرێت.
هێنانه‌ئارای ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له چوارچێوه‌ی ستراتیژیایی كۆمپانیای زین عێراقه‌وه دێت كه ئامانجی پێشكه‌شكردنی نوێترین چاره‌سه‌ری دیجیتاڵانه‌ی پێشكه‌وتووه بۆ به‌شداربووانی به تایبه‌ت پێكهاته‌ی گه‌نجان، تا بتوانن به به‌رده‌وامی له په‌یوه‌ندیدا بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهان و هاوكات ئاشنای نوێترین هه‌واڵ و زانیاری ببن له جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان و دیجیتاڵ.
د. حه‌یده‌ر رازی سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاكییه‌كانی زین عێراق له باره‌ی وه‌شاندنی ئه‌پڵكه‌یشنه‌كه‌وه رایگه‌یاند:" كۆمپانیای زین عێراق ده‌ستی به وه‌شاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنی Zain Souk كرد، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه بریتیه له كۆگایه‌كی گشتگیر و ژماره‌یه‌كی زۆر یاری و ئه‌پڵكه‌یشنی له خۆگرتووه، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌رده‌سته بۆ ئامێره‌كانی ئه‌ندرۆید، به‌شێكی زۆر له ئه‌پڵیكه‌یشن و یارییه‌كان خۆڕایین، ئامانج له وه‌شاندنی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه ئه‌وه‌یه تا به‌شداربووان بتوانن ئاشنای نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و ئامرازی ته‌كنۆلۆژی ببن هه‌روه‌ها گۆشه‌یه‌كی فراوانمان بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخانكردووه كه هه‌وڵی پێشخستنی ئه‌پڵكه‌یشن و یارییه‌كانی مۆبایل و هه‌روه‌ها گه‌نجانیش تا بتوانن ئه‌پڵكه‌یشنه‌كانیان له Zain Souk دايانبنێن و بگاته ده‌ست ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان. ئێمه بڕیارمان داوه په‌ره به كاره‌كانمان بده‌ین بۆ به‌رده‌ستكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه پێشكه‌وتووه‌كان و تا بتوانین پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی خۆمان بكه‌ین له بازاڕه‌كان ئه‌مه‌ش له رێگای هێنانه‌ئارای ئۆفه‌ره گرنگه‌كانمانه‌وه به تایبه‌ت له شۆڕشی دیجیتاڵ و گۆڕانكارییه خێراكان تا بتوانین به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو له بواری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌نگاوبنێین.
ئه‌پڵیكه‌یشنی Zain Souk خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا به‌رده‌ست ده‌كات، هاوشێوه‌ی Google Play & Apple Store یه، هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت له رێگای باڵانسی هێڵه‌كانی پریپه‌ید ئه‌پڵیكه‌یشن و یارییه‌كان بكڕدرێن و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری دیكه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت.
بۆ دابه‌زاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه سه‌ردانی ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه‌ن:/documents/1687855/0/zainsouk.apk/0e3abebb-8f7c-41da-ba13-07d5315a89dd