زێنی عێراق خزمەتگوزاری ئەپلیکەیشنی (سەدیم) لەسەر مۆبایل دادەنێت بۆ بەردەوامی پەیوەندی نێوان قوتابخانە و دایک و باوکی قوتابیان .
زێنی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی زێنی پیشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی کردن و داتای گوازراوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، خزمەتگوزاری (سەدیم Sadeem Light &Sadeem Plus) خستە روو، ئەمەش بۆ دابینکردنی پێداویستی دایک و باوکی قوتابیان کە بەکاری دەهێنن بۆچاودێری کردنی منداڵەکانیان لە کاتی سەردانە ئەکادیمییەکانیان، ئەویش لە رێگای پەیوەندی بەردەوامی نێوان قوتابخان و منداڵان و کەسوکاریان، بەمەش دایک و باوکان دەتوانن هەواڵی منداڵەکانیان و خشتەی کاتی ئامادەبوون و هەڵسەنگاندن و ئەرکی ماڵەوەی قوتابیان کە پەیوەستە بە دایک و باوکیان و قوتابخانە بۆیان دیاری دەکات، هەروەها دەتوانن لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ قوتابخانەکە لە رێگای ئەم ئەپڵیکەیشنەوە.
ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی زێنی عێراق بە هاوكاری لەگەڵ (سەدیم) دێت وەك هاوبەشێكی لۆكاڵی بە ئامانجی بەشداری كردن لە پەرەپێدانی كەرتی خوێندن و بونیادنانی نەوەیەكی نوێ لە رۆشنبیر و خوێندەواران و هەنگاونان بەرەو دواڕۆژێكی گەش كە پەیوەندی دایك و باوك لەگەڵ قوتابخانە پتەوتر بكات و وایان لێدەكات زانیاری تەواویان هەبێت دەربارەی چالاكی منداڵەكانیان لە قوتابخانە، وئەم ئەپلیكەیشنە چارەسەرێكی نوێیە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی كۆمپانیا كە ئامانجی پێشكەش كردنی نوێترین چارەسەری دیجیتاڵی داهێنراوە بۆ عێراقییەكان تاكو لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ دەوروبەریان بە شێوازێكی هاوچەرخ.
عەلی ئەلزاهد سەرۆكی جێبەجێكاری زێنی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە ئامانجەكانی ئەم ئەپڵیكەیشنە نوێیە گونجاوە لەگەڵ ستراتیژیەتی زێنی عێراق كە پشت بەستووە بە داهێنان و هاوشانە لەگەڵ گرنگترین و نوێترین چارەسەری تەكنۆلۆژی، بە ئامانجی پێشكەش كردنی باشترین و پێشكەوتوورین خزمەتگوزاری بە عێراقییەكان، ئەم كارە هاوبەشەش لە چوارچێوەی پتەوتر كردنی كەرتی خوێندن لە عێراق و دەوڵەمەندكردنی ئەزموونی خوێندنە لە رێگای پێكەوە بەستنی دایك و باوكی قوتابی و قوتابخانە بەشێوەیەكی كاراتر.
ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە ئێستا بەردەستە بۆ گشت بەكارهێنەرانی مۆبایلی سمارت لە عێراق، ئامانجی زێن لەوەدا ئەوەیە لەو رێگایەوە چارەسەری دیجیتاڵی و تەكنولۆژی بهێنێتە نێو سیستەمی خوێندن لە عێراق ئەویش بە ناردنی كورتە نامەیەك بۆ وەرگرتنی كۆدی كاراكردن و بە كارهێنانی بۆ چالاك كردنی ئەپڵیكەیشنەكە.