زين ی عێراق سیستمی ئۆفەرەکانی #100* رادەگەیەنێت بەشێوەیەکی نوێی کارلێكکار و ئۆفەری نایاب ئینتەرنێت، خوولەك و باڵانسی دووبەرابەر بۆ هەموو تۆڕەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی بەشداربووانیدا دەگونجێن

زين ی عێراق سیستمی ئۆفەرەکانی #100* رادەگەیەنێت بەشێوەیەکی نوێی کارلێكکار و ئۆفەری نایاب  ئینتەرنێت، خوولەك و باڵانسی دووبەرابەر بۆ هەموو تۆڕەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی بەشداربووانیدا دەگونجێن

زین ی عیراق، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، سیستمی ئۆفەرەکانی *100# بە شێوازێکی نوێی کارلێککار راگەیاند، هاوکۆك لەگەڵ ستراتیژییەتی خۆی کە لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشداربووانی لە رێگەی فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی و بەرهەم و جارەسەری بڕواپێکراو و داهێنەرانە، کە رۆڵیان هەیە لە ئاسانکردن و خێراکردنی لە پەیوەندیدابوونیان لەگەڵ جیهاندا، هەروەها هاوکاری دەبێت لە گرتنەبەری رێچکە و شێوازی ژیانی دیجیتاڵی.

سیستمی ئۆفەرەکانی *100# کە زین عێراق لە ساڵی ٢٠١٦دا رایگەیاندووە، ئەمڕۆکە بە شێوازێکی نوێی کارلێککاری داهێنەرانە دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئۆفەرەکانی باڵانسی خۆڕایی و دوو بەرابەر و ئۆفەرەکانی ئینتەرنێتی کراوە، لەگەڵ ئۆفەرەکانی خوولەك و نامە، کە وا دیزاینکراون لەگەڵ شێوازی ژیانی هەموو بەشداربووێکدا بگونجێن، کە دەتوانرێت لە رێگەی پەیوەندیکردن بە *100# سوودی لێوەرگرن، یان لە رێگەی ئەپڵیکەشنی زین العراق لە تەلەفۆنە زیرەکەکاندا کە لە فرۆشگاکانی گووگڵ پلەی و ئەپڵ ستۆردا بەردەستە.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد لەمبارەیەوە دەلێت "زین ی عێراق باوەڕی بە گرنگی توانادارکردنی بەشداربووانی هەیە، بەتایبەت نەوەی لاوان، بۆ ئەوەی بەردەوام لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ نوێترین جارەسەرە تەکنیکییە نوێیەکانی بواری گەیاندن و پەیوەندیکردن بەپێی دیدگایەکی روون. پرۆسەی بەرەوپێشەوەبردنی سیستمی کارلێککاری *100# لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆمپانیادایە لە پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین بۆ بەشداربووانی، بە رێگایەکی داهێنەرانە و ئاسان و رێگەپێدراو و بەردەست.

جێی باسە کۆمەڵێك لە ئەستێرە و کەسایەتییە هونەریی و وەرزشییەکان لەگەڵ راگەیاندنکارانی عێراق بەشداربوون لە کامپەینی ریکلامی تایبەت بە راگەیاندنی سیستمەکە بە شێوە تازەکەی(# چیت هەیە_بۆمن)

ئەمەو زین ی عێراق بەردەوامە لە هەوڵ و ئۆفەرەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی سەرجەم عێراقییەکان بۆ ئەوەی لە سایەی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا لە پەیوەندیدا بمێننەوە، هەروەها فەراهەمکردنی تەواوی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان لە ماڵی خۆیاندا.