زین عیراق پاكێجێكی گەڕۆكی نێودەوڵەتی بۆ بەشداربوانی رادەگەیەنێت تا لە كاتی حەج و جەژنی قورباندا بەكاریبهێنن .
كۆمپانیای زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، خستنەكاری پاكێجێكی گەڕۆكی نێودەوڵەتی رۆژانە و هەفتانە رادەگەیەنێت، كە ئۆفەری تایبەتن بۆ حاجیانی عیراق لە سەردانیكەرانی ماڵی خودا لە كاتی بەڕێوەچونی رێوڕەسمی حەج و جەژنی قوربانی پیرۆز، تا بەشداربوانی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ خێزانەكانیان و خۆشەویستان و هاوڕێیانیان لە كاتی ئەنجامدانی حەجدا.
پاكێجەكە هێڵی پریپەید و پڕكردنەوەی باڵانسی پێشوەختە دەگرێتەوە، كە سیمكارتی كارایان هەیە و خولەكی پەیوەندیكردن بە عیراق و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەخۆی دەگرێت كاتێك لە شانشینی عەرەبی سعودیە دەبن و تۆڕی زینی سعودیە یاخود STC لە كاتی وەرزی حەجدا بەكاردەهێنن و نرخەكانیش كێبڕكێی تێدایە.
لەوبارەیەوە بەڕێز محەمەد سەمیر سەرۆكی ئیدارەی بازرگانی كۆمپانیای زین عیراق دەڵێت "پاكێجی حەج لەچوارچێوەی پابەندبونمانە بەوەی بەشداربوانمان لە پەیوەندی كارادابن لەگەڵ خێزانەكانیان بە درێژایی رۆژانی گەشتیان بۆ مەككەی پیرۆز و جێبەجێكردنی رێوڕەسمی حەج و جەژنی قوربانی پیرۆز، ئەویش لە رێی خزمەتگوزارییەكانی مۆبایلی گەڕۆكی نێودەوڵەتی كە كوالیتی بەرزە و پەیوەندی كردن و بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە هەموو كاتێكدا دەڕەخسێنێت و بە ئاسانی بەكاردەهێنرێت و نرخەكەشی نایابە".
بەهۆی پاكێجی گەڕۆك لە كاتی وەرزی حەجدا، هەموو بەشدارانی زین عیراق دەتوانن سود لە دابەزینی نرخ و ئاسانی پەیوەندیكردن بە نرخی هاندەر ببینن، ئۆفەری حەجیش بەمشێوەیەیە كە رۆژانە و هەفتانەیە و سێ بژاردە لە خۆی دەگرێت و بریتین لە:
گەشتی خۆت بە ئاسودەیی بكە..لەگەڵ پاكێجی گەڕۆكی حەج..