بۆئەوەی نزیكتربێت لە بەشداربوانی زین عیراق سەنتەرێكی دیكەی متمانەپێكراوی نوێ لە كەركوك دەكاتەوە

August 05, 2018

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی متمانەپێكراو خزمەتگوزاری لە پارێزگای كەركوك-شەقامی سەورە-بینای رۆڵ مۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بریكاری متمانەپێكراو كۆمپانیای ئەقالیم رادەگەیەنێت. تا نزیكتربێت لە بەشداربوانی و پێداویستییەكانیان دابین بكات. بەوپێیەی پارێزگای كەركوك بایەخی گەورەی هەیە لای كۆمپانیا.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس ئەلعوبێدی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "هاوپەیوەند لەگەڵ ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بۆ فراوانكردنی روبەری جوگرافی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریمان، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكان لەبەرئەوەی سورین لەسەرئەوەی ئاسانكاری بكەین بۆ بەشداربوانمان تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵیان دەستبكەوێت و لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ جیهاندا". وتیشی "هەمیشە هەوڵدەدەین لە پەیوەندیدابین لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەری خزمەتگوزاری و بنكەكانی فرۆشتن لە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و پێداویستی بەشداربوان پڕبكەنەوە".

هەروەها دەڵێت "كردنەوەی ئەو سەنتەرە دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانیان بە باشترین و خێراترین رێگا. سەنتەرەكەش درێژكراوەی ئەو زنجیرە سەنتەرانەیە، كە زین عیراق لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتدا دەیكاتەوە وەك ئەوەی لە حەویجە ماوەیەك لەمەوبەر كردمانەوە و ئۆفیسی نوێی سەرەكی سەنتەری خزمەتگوزاریشمان لە پارێزگاكەدا كردەوە".

كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆژیا لە عیراقدا. بەردەوام هەوڵدەدات بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری تەكنەلۆژی بە بەشداربوانی. هەروەك هەوڵدەدات بگات بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە لە سەرجەم پارێزگاكاندا لە رێی سەنتەری جیاواز و بنكەی فرۆشتن تا بە خێراترین و باشترین شێە خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات.