لە چوارچێوەی هەولە بەردەوامەکانی خۆیدا زین بۆبەدیهێنانی خواستی بەشداربووان و بەردەستکردنی باشترین خزمەگوزاریی بە نوێترین تەکنیك، هەروەها بۆ بەرەوپێشەوەبردنی کار و پێشکەشکردنەکانی بەشێوەیەك لەگەڵ نوێترین چارەسەرەکاندا بگونجێت، لە رێگەی فراوانترین تۆڕی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق. کۆمپانیای زین کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، رایگەیاند سەنتەرى سەرەکی خزمەتگوزارییەكانی لە پارێزگای بابل شاری حیللە دەکرێتەوە کە دەکەوێتە شەقامی گەڕەکی الطیار نزیك مقام رد الشمس، ئەو سەنتەرە بە درێژایی رۆژانی هەفتە بێجگە لە رۆژانی هەینی لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا چواری ئێوارە پیشوازی لە بەشداربووان دەکات. لەمبارەیەوە بەڕێز محەمەد سەمیر سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە زین العراق وتی "لە سۆنگەی سووربوونی بەردەواممان بۆ دابینکردنی بەرزترین پێوەرەکانی ئەو خزمەتگوزاریی و بەرهەمانەی کە وادەکەن بەشداربووانمان لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندیدا بمێننەوە، بەردەوامبوونی پەیوەندیمان لەگەڵ بەشداربووانمان کاری هەرە لەپێشینەمان دەبێت، و لەبەرئەوەی گرنگیدانەکانمان هەمووی بۆ بەشداربووانمانە، لە هەموو هەنگاوەکانماندا بەردەوام کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم کەلتوورە، هەر لە پلاندانانەوە بگرە تا دەگاتە کردنەوەی سەنتەرەکانی فرۆشتن و خزمەتگوزاریی، دواتریش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە باشترین و خێراترین رێگا، ئەم سەنتەرە نوێیە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان. شایانی باسە کۆمپانیای زین العراق سەدان بنکەی فرۆشیاریی و خزمەتگوزاریی لە پارێزگا جیاجیاکان و ٣ سەنتەری پەیوەندیکردنی خۆڕایی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی و بەدرێژایی رۆژ لەگەڵ بەشداربوواندا لە پەیوەندیدابێت، لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلیکتڕۆنی و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش پەیجی زین العراق لە ماڵپەڕی فەیسبووک زیاتر لە ٥ ملیۆن فانی هەیە. ئەم هەنگاوەش لە ریزى هەوڵەكانى كۆمپانیادایە بۆ لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ بەشداربووانیدا لە سەرتاسەرى پارێزگاكانى عێراقدا، و لە رێگەى تۆڕێكى بەرفراوانى سەنتەرەكانى خزمەتگوزاریى و بنكەكانى فرۆشتن لە پێناو دابینكردنى داواكارییەكانیان بە باشترین شێوە و خێراترین رێگا. خزمەتگوزارییەكان لەو سەنتەرەدا بریتین لە كڕین یان گۆڕینەوەى هێڵەكان و دابینكردنى كارتەكانى پڕكردنەوە و پێدانى پارەى فاتورەكان و خزمەتگوزارییەكانى زین كاش و زین سمارت، لەگەڵ راستەوخۆ لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ كارمەندانى زین العراق.
لە چوارچێوەی هەولە بەردەوامەکانی خۆیدا زین بۆبەدیهێنانی خواستی بەشداربووان و بەردەستکردنی باشترین خزمەگوزاریی بە نوێترین تەکنیك، هەروەها بۆ بەرەوپێشەوەبردنی کار و پێشکەشکردنەکانی بەشێوەیەك لەگەڵ نوێترین چارەسەرەکاندا بگونجێت، لە رێگەی فراوانترین تۆڕی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق.
کۆمپانیای زین کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، رایگەیاند سەنتەرى سەرەکی خزمەتگوزارییەكانی لە پارێزگای بابل شاری حیللە دەکرێتەوە کە دەکەوێتە شەقامی گەڕەکی الطیار نزیك مقام رد الشمس، ئەو سەنتەرە بە درێژایی رۆژانی هەفتە بێجگە لە رۆژانی هەینی لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا چواری ئێوارە پیشوازی لە بەشداربووان دەکات.
لەمبارەیەوە بەڕێز محەمەد سەمیر سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە زین العراق وتی "لە سۆنگەی سووربوونی بەردەواممان بۆ دابینکردنی بەرزترین پێوەرەکانی ئەو خزمەتگوزاریی و بەرهەمانەی کە وادەکەن بەشداربووانمان لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندیدا بمێننەوە، بەردەوامبوونی پەیوەندیمان لەگەڵ بەشداربووانمان کاری هەرە لەپێشینەمان دەبێت، و لەبەرئەوەی گرنگیدانەکانمان هەمووی بۆ بەشداربووانمانە، لە هەموو هەنگاوەکانماندا بەردەوام کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم کەلتوورە، هەر لە پلاندانانەوە بگرە تا دەگاتە کردنەوەی سەنتەرەکانی فرۆشتن و خزمەتگوزاریی، دواتریش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە باشترین و خێراترین رێگا، ئەم سەنتەرە نوێیە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان.
شایانی باسە کۆمپانیای زین العراق سەدان بنکەی فرۆشیاریی و خزمەتگوزاریی لە پارێزگا جیاجیاکان و ٣ سەنتەری پەیوەندیکردنی خۆڕایی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی و بەدرێژایی رۆژ لەگەڵ بەشداربوواندا لە پەیوەندیدابێت، لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلیکتڕۆنی و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش پەیجی زین العراق لە ماڵپەڕی فەیسبووک زیاتر لە ٥ ملیۆن فانی هەیە.
ئەم هەنگاوەش لە ریزى هەوڵەكانى كۆمپانیادایە بۆ لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ بەشداربووانیدا لە سەرتاسەرى پارێزگاكانى عێراقدا، و لە رێگەى تۆڕێكى بەرفراوانى سەنتەرەكانى خزمەتگوزاریى و بنكەكانى فرۆشتن لە پێناو دابینكردنى داواكارییەكانیان بە باشترین شێوە و خێراترین رێگا. خزمەتگوزارییەكان لەو سەنتەرەدا بریتین لە كڕین یان گۆڕینەوەى هێڵەكان و دابینكردنى كارتەكانى پڕكردنەوە و پێدانى پارەى فاتورەكان و خزمەتگوزارییەكانى زین كاش و زین سمارت، لەگەڵ راستەوخۆ لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ كارمەندانى زین العراق.